مۆنۆدراماى گیتار | نیهاد جامی
پێشكه‌شه به هونه‌رمه‌ند شه‌هیدى عه‌شق كاروان عوسمان

"پیاوێك له‌ناو سرووتى گۆشه‌گیریى به‌دیار سووتانى مۆمێكه‌وه دانیشتووه، ده‌نگى گیتار به‌ره‌و قوولاَیى مۆمه‌كه‌ى ده‌بات، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌دوێت كه‌تووشى بێهۆشى هاتبێت، نازانىَ ئاراسته‌ى قسه‌كانى بۆ كوێیه "
گه‌رِان به‌دواى زه‌ویه‌كى ئارام خه‌ونێكه له‌ئه‌زه‌له‌وه به‌خۆیه‌وه خه‌ریكم ده‌كات "له‌قوولاَیى ژووره‌كه ده‌رِوانێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سێك له‌وىَ هه‌بێت " كێشوه‌رێك هه‌یه له‌هه‌ساره‌یه‌كى دوور "به‌سه‌ر پشت پاڵ ده‌كه‌وێت، تۆنى ده‌نگى هێمن ده‌بێته‌وه تابتوانىَ تێكه‌ڵى ده‌نگى گیتاره‌كه‌ى بكات " خانوویه‌كى دارینه وكێڵگه‌یه‌ك وگیتارێك ته‌له‌كانى له‌چاوه‌رِوانى ژه‌نینى گۆرانیه‌كى ته‌واو نه‌كراو دایه ، له‌وىَ كیلۆنى ئاوه‌كه ده‌كه‌مه‌وه، رِووخسارى ژنێك له‌ئاوه‌كه‌دایه "ده‌بێته ژنى ناو ئاوه‌كه، به‌ده‌نگێكى ئه‌فسووناوى ده‌دوێت " ئێره كێشوه‌رى ئارامیه، هه‌وڵده ئارامبى "شێوه‌ى جوله‌كردنى ده‌یگه‌رِێنێته‌وه بۆ كه‌سێتى خۆى " ئه‌و خولیایه گه‌وره ده‌بىَ وشكسته‌كانم ژماره‌یان زیاد ده‌كات، ده‌بم به‌سه‌مازانى بالىَ وجه‌سته‌م شكسته‌كان به‌سه‌ما ده‌خات، ده‌نگى گیتارى خانووه دارینه‌كه په‌نجه‌كانم ده‌جولێنىَ، له‌سه‌ر نووكى قاچه‌كانم بیر له‌تفه‌نگ به‌ده‌سته‌كان ده‌كه‌مه‌وه، جه‌سته‌م له‌سه‌ر ئاوازى "ئه‌و مرۆڤه وه‌ك تۆ ژیانى پێخۆشه " (1) تفه‌نگ ده‌خاته ژێر قاچم وته‌لى گیتاره‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ردنى تفه‌نگ به‌ده‌سته‌كه‌و كچى ناو ئاوه‌كه به‌جووتێك پێلاَوى بۆربه‌رِینه‌وه خێرا به‌به‌رده‌مم تێده‌په‌رِێت "ده‌یه‌وىَ دواى بكه‌وىَ .. دواتر له‌پرِ له‌شوێنى خۆى ده‌وه‌ستىَ " چه‌پڵه‌ى بینه‌ران له‌شوێنى خۆى ده‌مهێلنه‌وه، چاو به‌هۆڵه‌كه ده‌گێرِم تا بزانم كێن ئه‌وانه‌ى بۆ سه‌یركردنى هونه‌ره‌كه‌م هاتوون "واده‌نوێنىَ كه‌ده‌یه‌وىَ بینه‌ره‌كانى بناسێته‌وه " رِووخسارى ئاماده‌بووان رِامده‌چڵه‌كێنىَ "ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ ده‌بێت تاوه‌كو بینه‌رێك ده‌ناسێته‌وه " باوكم! باوه! ئه‌و چه‌ندین ساڵه مردووه! ئه‌ى ئه‌وانیتر كێن؟ من قه‌ت چاوه‌رِوانى ئه‌وانه نه‌بووم جه‌لیل قه‌یسى، سه‌روه‌ت سه‌وز، ئیبراهیم چێوار "بارى ده‌روونى ته‌واو شڵه‌ژاوه " ئێوه چه‌ندین ساڵه مردوون، چى ئێوه‌ى هێنایه ئێره "جه‌لیل قه‌یسى لێى هاتۆته پێشه‌وه " زۆر سوپاس مامۆستا جه‌لیل قه‌یسى، سووپاس بۆ ئه‌و دیاریه‌ش، یه‌ك ده‌قه به‌یارمه‌تیت با ئه‌و چه‌پكه گوڵه له‌باوكم وه‌رگرم. ده‌ستت ماچ ئه‌كه‌م باوكه.. سوپاس خوا بۆ ئێمه‌ت بێلىَ.. باشه له‌ماڵه‌وه یه‌ك ئه‌بینین "ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ لاى جه‌لیل قه‌یسى " به‌ڵىًَ مامۆستا جه‌لیل ئه‌و كتێبه كۆمه‌ڵه چیرۆكى جه‌نابته‌و كراوه به‌سویدى دڵنیام "به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه وهه‌ست ده‌كات بینه‌ران له‌هۆڵه‌كه رِۆیشتوون " من هیچ زمانێكى بیانى نازانم، نه‌مده‌زانى ئه‌و دیاریه ماناى چى بوو، تا لاپه‌رِه‌كانیم هه‌ڵدایه‌وه وده‌ستنووسێكى كۆنى له‌ناو بوو، به‌خه‌تى فارسى نووسرابوو "له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى نامه‌كه له‌رِێگه‌ى مۆمه‌كانه‌وه بینراوى گۆرِستان درووست ده‌كات " گۆرِستان ئارامترین شوێنه، داهێنه‌ران له‌وىَ ئارامن، گرفتیان له‌گه‌ڵ قێزه‌ونیه‌كانى ئه‌م دنیایه نیه، كاتىَ ئه‌م نامه‌یه ده‌گاته تۆ، من چه‌ندین قه‌رِنه خۆم كوشتووه، ئه‌گه‌ر له‌نهێنى ئه‌م نامه‌یه گه‌یشتى یاخۆت ئه‌كووژیت یائه‌وه‌ته شارێكى خه‌یاڵى ژیانت ئه‌شێوێنىَ.. ئیمزا ژیل دۆڵۆز "دواى نامه‌كه به‌دواى پاكانه ئه‌گه‌رِێت تا به‌قسه‌ى نامه‌كه نه‌كات " خه‌ون.. خه‌ون نایه‌ڵىَ بیر له‌خۆكووشتن بكه‌مه‌وه، خه‌ون پێم ئه‌ڵىَ: تاچه‌ند ساڵی‌تر خه‌ون دواخه، ئه‌وه واى كرد تائێستا سىَ جار ژن بێنم، هیچ یه‌ك له‌ژنه‌كان نه‌یده‌توانى له‌گه‌ڵمدا به‌رده‌وام بن، ژنه‌كان به‌پیاوێكى تاریكیان ده‌بینیم، ئه‌و شه‌وه‌ى ژنى سێیه‌مم هه‌ڵهات، به‌ر له‌خه‌وتن له‌ناو نوێنه‌كه پێى ووتم: له‌حزه‌یه‌ك نیه قسه بكه‌یت و له‌قسه‌كانت نه‌ترسم، من لێت ئه‌ترسم، تۆ درِنده‌ى، به‌لاَم گوناهیشى "ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كه‌سێتى خۆى " كاتىَ له‌ناو نوێنه‌كه‌م به‌ئاگا هاتم بینیم ژنه‌كه‌م له‌ناو نوێن نه‌ماوه، سووپاسى خوام كرد كه‌ئه‌ویش به‌جێى هێشتم. "بێتاقه‌ت دیاره‌و ده‌یه‌وىَ بخه‌وێت، ده‌نگى گیتاره‌كه به‌رزبۆته‌وه، به‌ئاگا هاتۆته‌وه، به‌لاَم هێشتا هه‌ڵنه‌ستاوه له‌گه‌ڵ مۆمێك ده‌دوێت " ئه‌ى مۆمه‌كه تۆ له‌دواین ساته‌كانى ته‌مه‌نتدا ده‌سووتێى، سووتانى ماڵئاوایى "هه‌ر به‌پاڵ كه‌وتنه‌وه مۆمه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه، ئاوى گه‌رمى مۆمه‌كه ده‌رژێته سه‌ر زه‌وى، له‌ئاوى مۆمه‌كه‌وه وێنه‌یه‌ك ده‌بینىَ، خێرا دایده‌نێته سه‌ر زه‌وى، به‌دیاریه‌وه هه‌ڵئه‌كورمىَ، هه‌ر ده‌په‌نجه‌ى به‌ره‌و هه‌ردوو چاوى ده‌بات بۆ دڵنیابوون له‌وێنه‌كه " ئه‌وه خۆمم.. له‌وىَ چى ئه‌كه‌م، ئه‌وه چیه من ژنى چواره‌مم هێناوه، بوومه‌ته ده‌رهێنه‌رى شانۆیى، ئه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه چه‌كداره چیه له‌به‌رده‌رگاى ماڵمان، شانۆكار وحیمایه ووتراوه؟ ژنه‌كه‌م ده‌ڵێى چى؟ "ده‌نگى ژنه‌كه له‌ناو مۆمه‌كه‌كه‌دایه " ئه‌وانه بۆ كووشتنى من هاتوون. ژنه‌كه‌م هه‌میشه خه‌ریكى گۆزه درووست كردنى په‌یكه‌رى دوو عاشقه له‌باخچه‌یه‌كدا، ده‌ست له‌دوو عاشقى باخچه‌كه هه‌ڵده‌گرێت وپێم ده‌ڵىَ: ئه‌وه رِۆیشتن، بارِاكه‌ین به‌رله‌وه‌ى ئه‌وان بگه‌رِێنه‌وه ئه‌وان ده‌یانه‌وىَ تۆ بكووژن. رِامانكرده سه‌ر شه‌قام، له‌شه‌قامێكى تاریكدا ژنه‌كه‌م لىَ وون بوو، له‌ناو تاریكی‌دا ده‌رِۆیشتم.. یادى ماڵه‌كه‌مانم ده‌كرده‌وه.. یادى هاورِىَ ئه‌كته‌ره‌كانم.. یادى ئێوارانى سفره‌ى حیكایه‌ت، ئه‌و رِۆژه‌ى فرى (2) به‌سه‌رخۆشى خۆى كرد به‌ماڵه‌وه، دره‌ختێكى جه‌ژنى له‌دایكبوونى پرِ له‌سێوى سوورى بۆ هێناین. كه‌چى ئه‌م ئێواره‌یه كۆلاَن رِه‌نگه‌كانى ووشكى كرد، رِه‌نگى رِه‌ش هات.. رِه‌نگى تاریكى، له‌ناو ماشێنێكى جام تاریك تفه‌نگێك هات تاگۆزه‌یه‌كى ماڵه‌كه‌مان بشكێنىَ، هاتبون به‌به‌رچاوى ئۆڤیلیاوه هاملێت (3) له‌سه‌ر قه‌لاَ بسووتێنن.. نه‌یه‌ڵن یوسف له‌ناو قه‌یسه‌رى به زولێخا بگات (4) ئه‌وان هه‌میشه ده‌یانه‌وىَ ئۆدیب به‌كوێرى بمێنێته‌وه، تا كورِه‌كانم له‌ناو قشڵه هه‌ر چاوه‌رِوانى گۆدۆ بن. ئه‌و شه‌وه جل وبه‌رگێكى كوردى رِاومانى ده‌نا.. جامانه‌ى سیخورێكى ناو بیابانه لماویه‌كان هه‌رِه‌شه‌ى تكانى ئابرووى ژنێكى ده‌كرد، تفه‌نگێكى جه‌للاد نیشانه‌ى ده‌گرته كتێبخانه‌كه‌مان، ده‌ستى خوێناوى شوفێرى زیلێك له‌و شه‌قامه من وتۆى له‌یه‌ك وون كرد، رِۆژ نه‌ده‌بۆوه ژیان هه‌ر تاریك بوو، له‌هۆڵى سینه‌ما ده‌چوو، هه‌موومان به‌پلیته‌وه به‌ره‌و تاریكى ده‌چین.. كه گلۆپێكیش دابگیرسێت هاوارمان لىَ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ كووژانه‌وه‌ى.. له‌قاوه‌خانه‌یه‌ك دانیشتبووم، له‌كه‌ناڵێكى تى ڤى مه‌سجه‌كانى خواره‌وه‌م ده‌خوێنده‌وه، دڵنیابووم له‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌م ماوه، له‌مه‌سجه‌كه نووسیبووى: له‌گۆزه‌یه‌كى سیرامیكه‌وه بۆ شانۆیه‌كى ئه‌زموونگه‌رى، هه‌ر ئه‌مشه‌و چى جوله‌و ده‌نگ وئاگر هه‌یه به‌جێى بێله، ئێمه قوورِه چینیه‌كانمان له‌خانووه‌كه‌ى رِه‌حیماوه به‌جىَ هێشت. بیرم ئه‌كه‌وێته‌وه چۆن دڵى شه‌قامێك له‌یه‌كى وون كردین "له‌مۆمه‌كه وورد ئه‌بێته‌وه " به‌باشى بۆم نابینرىَ هه‌ر له‌جامى ماشێنێك ده‌چێت كه‌باران به‌خورِ لێى ئه‌دات "هه‌ر به‌دانیشتنه‌وه سه‌ر بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه " خوایه كوا كۆبوونه‌وه‌ى سفره‌ى ئێواران، ئێوارانى هێشتا تفه‌نگه‌كان نه‌هاتبوون "مۆمه‌كه ده‌كوژێته‌وه " به‌كوژانه‌وه‌ى مۆمه‌كه.. ژیانى ناو مۆمه‌كه تاریك داهات.. ده‌بىَ له‌و تاریكیه بێمه ده‌ره‌وه "هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌رِوات وا نیشان ده‌دات ژنى ناو ئاوه‌كه‌ى بینیووه " ئه‌وه‌ته ژنى خانووه دارینه‌كه با‌نگم ده‌كات.. مه‌رِۆ وون مه‌به لێم "خه‌ون ئه‌بینێت " سه‌ما بكه ئه‌و ده‌مه‌ى له‌به‌ر باران گیتارت بۆ ئه‌ژه‌نم "هه‌موو شتێك تاریكه ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ ئه‌بێت " زه‌وى سووتاوه.. ئاسمان بۆته پارچه‌یه‌ك رِه‌شایى.. نه‌خانوو بوونى هه‌یه.. نه‌ژن.. نه‌من.. نه‌گیتار "له‌ناو ئه‌و تاریكیه‌دا مۆمێك داده‌گیرسێنىَ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س نه‌یناسێته‌وه خۆى له‌ناو قووماشى سپى شاردۆته‌وه به‌ناو بینه‌ران تێده‌په‌رِىَ وئه‌و دێره ده‌ڵێته‌وه: له‌پاش ئێمه هیچ نه‌ماوه جگه له ئێسقانه‌كانمان، پێكه‌نینه‌كان لاڵ ئه‌بن، گه‌نجه‌كان ده‌بنه گاڵته‌جار (5)
په‌راوێزه‌كان
(1) ئاماژه‌یه بۆ گۆرانیه‌كى كاروان عوسمان
(2) مه‌به‌ست هاورِێى شانۆكار فریاد ئه‌حمه‌د
(3) ئاماژه‌یه بۆ شانۆگه‌رى هاملێتى كه‌ركوك
(4) ئاماژه‌یه بۆ شانۆگه‌رى زولێخا له‌خه‌ونى یوسف‌دا
(5) ئه‌وه رِسته‌یه‌كى نووسه‌رى پۆڵه‌ندى تاداووش بۆرسكى
3-8-2008 سلێمانى
30-10-2008 كه‌ركوك
|