سیناریۆی : بۆچی قژت تاشی ؟ | ڕزگار باهیر

سیناریۆی : بۆچی قژت تاشی ؟
نووسینی : رزگار باهیر
1 ...شاره .....ده‌ره‌وه‌یه .... رۆژه .
شار نیشان ده‌درێ پاشان کامێرا ده‌چێته سه‌ر دووکانێکی سه‌رتاشین ..
2... دووکانه ..... ناوه‌وه‌یه ....رۆژه .
ده‌ست و مقه‌ستێکی سه‌رتاشێك نیشانده‌درێ خه‌ریکی قژ بڕینه ، پاشان سه‌رتاشێک نیشان
ده‌درێ منداڵێکی (10) ده ساڵانی له‌ژێر ده‌ستایه و له کۆتایی قژ چاکردنیایه‌تی ........
سه‌رتاشه‌که پارچه قوماشه‌که‌ی که له‌مل و شانی پێچاویه‌تی ده‌یکاته‌وه‌و ده‌یته‌کێنێ ..
فڵچه‌یه‌کی نه‌رم به‌پشته‌ملیدا دێنێ و پیرۆزبایی له منداڵه‌که ده‌کات .
سه‌رتاش : پیرۆزت بێت .
کورده / سوپاس . جوانه خاڵه .
کورده زۆردڵیخۆشه‌و به‌به‌رده‌وامی سه‌یری ئاوێنه ده‌کات .
3...ماڵه‌وه‌ی کورده‌یه ...ناوه‌وه‌یه ...رۆژه .
کورده له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دایه‌و سه‌یری ده‌مووچاو سه‌ری خۆی ده‌کات ، ناوبه‌ناو ده‌ست به‌سه‌ریدا دێنێ ، جار جاره‌ش ووشه‌یه‌ك ده‌ڵێت له‌به‌ر خۆیه‌وه تا ده‌بێت به‌ده‌نگ و پاشان
هاوار ده‌کات .
کورده /
چلوره‌یه ...چلوره ...
چلوره‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگ
چلوره‌یه ...چلوره....
چلوره‌ی شیر‌و شه‌کره چلوره
ئه‌رخه‌وانه چلوره...
له‌ڕێگه‌ی هاوارکردنی ده‌نگی کورده‌وه ده‌چینه دیمه‌نی داهاتوو.
4... کۆڵانه ... ده‌ره‌وه‌یه ...رۆژه .
کۆڵانێکی شارنیشان ده‌درێ له‌هه‌مان کاتدا گوێمان له هاوارکردنه‌که‌ی کورده‌یه که‌هاواری
چلوره‌ده‌کات ، تائه‌وکاته‌ی کورده به‌خۆی و ته‌رمۆزه‌ی چلوره فرۆشتنه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێ و
به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هاوارکردن.
کورده /
چلوره‌یه ...چلوره ...
فێنکی دڵ وگیانه چلوره .
هه‌رله‌م کاته‌دا منداڵێك دێت و هاواری لێده‌کات .
منداڵ /
کوڕه‌که چلوره‌یه‌کم به‌رێ .
کورده سه‌ری ته‌رمۆزی چلوره‌که‌ی ده‌کاته‌وه‌و چلوره‌یه‌كی بۆ ده‌رده‌کات و پاره‌ی لێوه‌رده‌گرێ ، منداڵه‌که ده‌ڕوات ، کورده سه‌یری پاره‌ی فرۆشتنی یه‌که‌م چلوره ده‌کات
له‌م کاته‌دا خه‌یاڵی ده‌ڕوات بۆ دیمه‌نێك که پێشتر ڕوویداوه واته (فلاش باکه) .
5...ماڵه‌وه‌یه... ده‌ره‌وه‌یه...شه‌وه .
ئه‌م دیمه‌نه (فلاش باکه) . دایکی کورده‌و سه‌یران ته‌مه‌نی (45) ساڵانه‌و له‌سه‌ر سه‌کۆی به‌رده‌م حه‌وشکه‌یا خه‌ریکی جێگه ڕاخستنه‌و جار جاره‌ش ده‌کۆکێ...سه‌یرانی خوشکی
کورده ته‌مه‌نی (6) شه‌ش ساڵانه‌و چۆته لای دایکی و داواکاری هه‌یه .
سه‌یران /
دایه گیان ده‌که‌ی بووکه‌که‌م
بۆ ده‌کڕی..ده‌ده‌ی دایه گیان .
دایکی کورده‌و سه‌یران ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌کۆکه‌کۆك و به‌رده‌وامه له‌سه‌رجێگه چاکردن .
کورده‌ش له‌ولاوه دێت پشتیه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له‌سه‌ر جێگه‌که‌ی خۆی دایده‌نێت و سه‌یران
بانگ ده‌کات .
کورده /
سه‌یران گیان من خۆم بۆت
ده‌کڕم ..به‌ڵێن بێت ده‌تۆ وه‌ره
بخه‌وه ...
6... کۆڵان ...ده‌ره‌وه‌یه...رۆژه .
ئه‌م دیمه‌نه ته‌واوکه‌ری دیمه‌نی چواره‌مه .
کیژۆڵه‌یه‌ك کورده له‌خه‌یاڵه‌که‌ی ده‌بچڕێنێ .
کیژۆڵه /
کوڕه‌که چلوره‌یه‌کی پرته‌قاڵیم
به‌رێ .
کورده ده‌ست ده‌بات و ده‌گه‌ڕێ چلوره‌یه‌کی له‌ته‌رمۆزه‌که بۆ ده‌رده‌هێنێ و ده‌یداته ده‌ست
کیژۆڵه‌که پاشان پاره‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێ . دوای رۆیشتنی کیژۆڵه‌که کورده ده‌ست
به‌هاوارکردن ده‌کاته‌وه .
کورده /
چلوره‌یه ...چلوره...
وه‌ره بۆ باشترین چلوره‌ی
ئه‌رخه‌وان .
به‌ده‌م هاوارکردنه‌وه‌ده‌ڕوات ....
7.... ماڵه‌وه‌یه...ئێواره‌یه... ده‌ره‌وه‌یه .
دایکی کورده‌و سه‌یران و له‌سه‌ر سه‌کۆی حه‌وشه‌که دانیشتوون خه‌ریکی نان خواردنن
کورده‌ش شووشه‌یه‌ک حه‌بی پێیه‌و دێت بۆ لایان و حه‌به‌که ده‌دات به‌دایکی .
کورده /
دایه گیان نانه‌که‌ت ته‌واو
بوو حه‌به‌که‌ت بیر نه‌چێت ،
بۆ ئه‌وه‌ی زوو چاك بیته‌وه .
دایکی کورده جار جاره ده‌کۆکێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌س بێت وایه .له‌م کاته‌دا له
ته‌له‌فیزیۆن ڕیکلامه‌ی چلوره‌ی ئه‌رخه‌وان نیشان ده‌درێ ، ده‌نگی که‌سێك له‌سه‌ر وێنه‌ی
ریکلامه‌که‌یه باسی چلوره‌ی ئه‌رخه‌وان ده‌کات .
کورده که‌گوێی له‌ریکلامه‌که ده‌بێت سه‌یری ته‌له‌فیزیۆن ده‌کات و هاوار ده‌کات .
کورده /
دایه .. دایه ئه‌وه له‌و چلوره‌یه‌یه
که‌من ده‌یفرۆشم . به‌خوا چلوره‌یه‌کی
چاکه .. تۆسه‌یرکه دایه .
له‌م کاته‌دا سه‌یران سه‌یری ته‌له‌فیزۆن ده‌کات و گوێی له‌ده‌نگی کورده‌ی خوشکییه‌تی
له نان خواردن ده‌وه‌ستێ و هاواری لێبه‌رز ده‌بێته‌وه .
سه‌یران /
چلوره ... چلوره ده‌خۆم دایه .
دایك /
کچم تۆ نانه‌که‌ت بخۆ به‌یانی
کورده‌ی خوشکت چلوره‌ت
بۆ ده‌هێنێته‌وه .
سه‌یران /
نا..نا .. من ئێستا چلوره
ده‌خۆم .
کورده /
دایکم راست ده‌کات به‌یانی ،
باشه عاقڵ .
8... باخچه‌یه‌که ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
باخێکی نێو گه‌ڕه‌کێکه . سه‌رکۆی ته‌مه‌ن (9) نۆ ساڵان ده‌رده‌که‌وێت زۆر ووریاو
چه‌توونه ... سه‌رکۆ به موحاجه‌ره‌ی ئاسنینی باخه‌که‌دا هه ڵده‌زنێ و خۆی هه‌ڵده‌داته
ئه‌و دیوو بۆ نێو باخه‌که .
سه‌رکۆ له هه‌نگاونانیا قاچی به‌ر هاندێکی ته‌له‌فوون ده‌که‌وێ و به‌بێ یه‌ك و دوو
هه‌ڵیده‌گرێته‌وه‌و سه‌یری ده‌کات و ده‌ینێ به‌گوێیه‌وه و زۆر دڵخۆش ده‌بێت ....
له‌م کاته‌دا زه‌نگی ته‌له‌فوونه هانده‌که لێده‌دات ، سه‌رکۆ سه‌یری ته‌له‌فوونه‌که ده‌کات
ده‌ست به‌دووگمه‌کانیدا ده‌نێت ده‌نگه‌که ده‌بڕێ ، پاش که‌مێكی تر به‌هه‌مان شێوه
زه‌نگی ته‌له‌فوونه‌که لێده‌داته‌وه ،دووباره ده‌ست به‌دوگمه‌یه‌کی تردا ده‌نێت و ده‌ینێ
به‌گوێیه‌وه .
سه‌رکۆ /
هه‌له‌و ... هه‌له‌و .. هه‌ل.. .
به‌ڵام نایزانێ باش هه‌ڵیگرێ ، دیاره ده‌ستی به دووگمه‌ی کوژانه‌وه‌دا ناوه
بۆیه هیچ ده‌نگێک نییه .
سه‌رکۆ دووباره سه‌یری ته‌له‌فوونه‌که ده‌کاته‌وه‌و زۆر دڵیخۆشه و هه‌نگاو ده‌نێت .
9...کۆڵانه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
کورده دێته کادره‌وه و هاواری چلوره ده‌کات .
کورده /
چلوره‌یه .. چلوره .. وه‌ره
بۆ فێنکی دڵ وگیان .
10 ... باخچه‌یه‌ك ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
باخه‌وانی باخه‌که‌ی لای ماڵی سه‌رکۆوه له‌گه‌ڕاندا نیشان ده‌درێ له باخچه‌که‌دا وه‌ك
ئه‌وه‌ی شتێکی لێ‌ون بووبێت وایه ، ناوی سه‌رداره‌و ته‌مه‌نی (45) چل‌وپێنج ساڵانه .
11... کۆڵانه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
سه‌رکۆ نیشان ده‌درێته‌وه زۆر دڵخۆشه‌و به‌به‌رده‌وامی خه‌ریکی مۆبێل ته‌له‌فوونه‌که‌یه
پاش که‌مێك زه‌نگی ته‌له‌فوونه‌که‌ی دۆزییه‌وه دیسانه‌وه لێده‌دات ، سه‌رکۆ ئه‌م جاره‌یان
به‌باشی ده‌ست به‌دووگمه‌ی هه‌ڵگرتندا ده‌نێت .
سه‌رکۆ /
ئه‌لوو ... هه‌لوو ..ها ..چی
12... شاره‌وانی ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
فه‌رمانبه‌رێك له‌شاره‌وانی له‌ژوورێكدا نیشان ده‌درێ ته‌له‌فوونی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و
سه‌رقاڵی ته‌له‌فوونکردنه .
فه‌رمانبه‌ر /
چۆنی بابه گیان .. ئاده‌ی باوکتم
به‌رێ ..... چۆن ؟
من له شاره‌وانییه‌وه قسه ده‌که‌م .
13 ... کۆڵانه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
سه‌رکۆ سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانییه‌و ، ده‌نگی گڕ کردووه
وه‌ك که‌سێکی گه‌وره و قسه‌ده‌کات .
سه‌رکۆ /
ئا .. باوکم ..نا ..نا .. خۆم
یه‌م .. ئا خۆم ..چۆن ؟
بۆ شاری یاری .. چاکه .
14 ... شاره‌وانی ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ته‌واو کردنی دیمه‌نی پێشووی ناو شاره‌وانی .
فه‌رمانبه‌ر /
کوڕه‌که‌م باوکتم به‌رێ ، من
باسی شاره‌وانی ده‌که‌م .
15 ... کۆڵانه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
سه‌رکۆ /
ئا .. ئا .. تێگه‌یشتم مه‌به‌ستت
شاره‌بانه یه‌م چۆن نایه‌م .
سه‌رکۆ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ده‌نگڕکردن و ڕابواردن .
16...شاره‌وانی ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
ته‌واوکه‌ری دیمه‌نه‌کانی پێشووتره .
فه‌رمانبه‌ر /
هه‌تیو تۆ له‌وه‌ده‌چێت رابوێری.
به‌خوا ده‌بێت لای باوکت شکاتت
لێبکه‌م .
17... کۆڵان ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
ئه‌م دیمه‌نه‌ش ته‌واوکه‌ری گفتووگۆی نێوان سه‌رکۆو فه‌رمانبه‌ره به‌ته‌له‌فۆن .
سه‌رکۆ /
جا خۆمن باوکم نییه..
ده‌ی قه‌یناکه به باپیرم بڵێ ،
ها... ها... ها .
سه‌رکۆبه‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه مۆبێل ته‌له‌فۆنه‌که داده‌خاته‌وه .
18... بازاڕه ... ده‌ره‌وه‌یه ... ڕۆژه .
باخه‌وان واته خاوه‌نی مۆبێلته‌له‌فۆن وونبووه‌که له بازاڕدایه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی سه‌رقاڵی
ته‌له‌فۆنکردنن .
شێرکۆ /
ئه‌وه‌تا جه‌ره‌س ده‌ڕوات .
باخه‌وانه‌که یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که له شێرکۆی هاوڕێی وه‌رده‌گرێ .
باخه‌وان /چۆنی کوڕه‌که‌م ... ها
ئا.. ئه‌و ته‌له‌فۆنه هی منه ..باشه
گوڵه‌که‌م.. چی ؟
19 ... کۆڵان ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
سه‌رکۆ له‌کۆڵانێك دایه‌و تۆپێك له‌ژێر قاچی دایه زۆر به فیزه وه خه‌ریکی گفتوگۆیه به ته‌له‌فۆن ، دوو منداڵی تریش له‌پاڵیا راوه‌ستاون .
سه‌رکۆ /
نه‌وه‌ڵا ته‌له‌فۆنی خۆمه .
20... بازاڕه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
ته‌واوکه‌ری دیمه‌نه‌کانی پێشتره . واته باخه‌وان به‌رده‌وامه له‌گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ
سه‌رکۆ .
باخه‌وان /
کوڕه‌که‌م ده‌زانی چی؟ ...
ئه‌و هه‌تیوه دایخسته‌وه .
باخه‌وان زۆر پێیناخۆشه ته‌له‌فۆنه‌که‌یان به‌سه‌ردا داخسته‌وه ، هه‌ربۆیه ده‌ست ده‌کاته‌وه
به ژماره لێدان .
21... کۆڵان ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
سه‌رکۆ له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌که‌ی هاوڕێی ده‌ست ده‌کات به‌یاری تۆپتۆپێن ،له‌م کاته‌دا زه‌نگی
ته‌له‌فۆنی بۆدێ ، یه‌کسه‌ر دایده‌خاته‌وه ، پاش که‌مێکیتر زه‌نگێکی تری بۆدێ به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه دایده‌خاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت له یاریکردن .
22... باخچه‌یه‌ك ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
لای باخ و کۆڵانه‌که‌ی ماڵی سه‌رکۆیه . کورده‌ی چلوره فرۆش به‌ده‌رده‌که‌وێ و هاواری
چلوره‌یه‌تی .
کورده /
وه‌ره بۆ چلوره‌ی ئه‌رخه‌وان
وه‌ره شازی چلوره‌ت به‌مێ ،
چلوره‌ی خۆماڵیت به‌مێ چلوره .
کورده به‌ده‌م هاوارکردنه‌وه نزیکی باخه‌که‌ده‌بێته‌وه و پاشان له‌ده‌رگای سه‌ره‌کییه‌وه
ده‌چێته ژوورێ منداڵێك به‌ره‌وڕووی دێت و داوای چلوره ده‌کات ،کورده‌ش ته‌رمۆزی چلوره‌که داده‌گرێ له شانی و چلوره‌یه‌کی ده‌داتێ ،له‌م کاته‌دا باخه‌وانه‌که له‌نێو باخه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێ سه‌یری چیمه‌نی باخه‌که ده‌کات چه‌ند به‌رگی کاغه‌ز که‌هی چلوره‌یه که‌وتووه
هه‌ڵیان ده‌گرێته‌وه‌و به‌ره‌و لای کورده ده‌چێت و یه‌کسه‌ر لێی تووڕه ده‌بێت .
باخه‌وان /
ئه‌گه‌ر تۆچلوره نه‌هێنی بۆ
ئێره ئه‌م هه‌موو کاغه‌زه بۆ
بڵاو ده‌بێته‌وه لێره...ده‌ی..
ده‌ی بۆ ده‌ره‌وه .
باخه‌وان په‌لی کورده ده‌گرێ و ده‌یه‌وێ پاڵی پێوه‌نێ .....
کورده /
باشه ..باش خاڵه ده‌ڕۆم .
له‌م کاته‌دا کورده به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی باخه‌که ده‌چێت ......
23 ... کۆڵان ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
سه‌رکۆ گوێی له ده‌نگی کورده‌ی چلوره فرۆش ده‌بێت هاوار ده‌کات ، هه‌ربۆیه به‌ره‌ولای
کورده ده‌چێت بانگی ده‌کات .
سه‌رکۆ /
چلوره ... هێی چلوره .
کورده به‌ره‌و لای سه‌رکۆ دێت و به‌رده‌وامه له هاوارکردنی چلوره‌ی ئه‌رخه‌وان .
سه‌رکۆ /
کوڕه‌که چلوره‌ی زۆرم
ده‌وێت به‌ڵام به پاره نا .
کورده /
جاچۆن بێپاره ده‌بێت ؟.
سه‌رکۆ ده‌ست ده‌بات له گیرفانی مۆبێلته‌له‌فۆنه‌که ده‌رده‌هێنێ نیشانی کورده‌ی ده‌دات .
سه‌رکۆ /
ئائه‌م ته‌له‌فۆنمۆبێله
باشترین مۆبێلی شازه،
ئه‌مریکیه.. ئه‌مریکی .
کورده /
مۆبێلته‌له‌فۆن ! ! جاهی خۆته؟
سه‌رکۆ /
ئه‌ی چۆن .. خۆهی باوکم نیه .
کورده /
ئیشده‌کات یان گاڵتینه‌یه ؟
سه‌رکۆ /
هه‌ی له‌وه .. ئه‌یچۆن ئیشناکا ،
تۆ سه یریکه.
سه‌رکۆ ده‌ست ده‌نێت به‌دووگمه‌یه‌كدا گڵۆپه‌که‌ی داده‌گیرسێ ..
سه‌رکۆ /
به (10) ده چلوره ده‌یگۆڕمه‌وه .
کورده /
نا .. نه‌وه ڵڵا زۆره ....
سه‌رکۆ /
ده‌زانی چه‌ند گرانه .. به‌س قه‌یناکا
رۆژی دوو چلووره‌م به‌رێ ، ده‌زانی
چه‌ند رۆژ ده‌کات ؟
سه‌رکۆ به په‌نچه ده‌که‌وێته ژماردنی رۆژه‌کان. کورده پێی ده‌بڕێ ..
کورده /
نا... نا... زۆر گرانه .
سه‌رکۆ /
ده‌باشه ، باهه‌شت چلوره بێت .
کورده /
نه‌وه‌ڵڵا زۆره .. با شه‌ش چلوره
بێت .. ئه‌مڕۆ دوو چلوره به‌یانی
دوو چلوره .. دوای به‌یانی دوو
چلوره‌یترو ته‌واو .
سه‌رکۆ تۆزێك بیر ده‌کاته‌وه .............
سه‌رکۆ /
باشه ... باش به‌ڵام ده‌بێ به‌یانی و
دوای به‌یانیش چلوره‌کانم بۆ بێنی
ئه‌گینا لێت ده‌سه‌نمه‌وه ، به‌خوا ،ها.
کورده /
ئێ .. باشه ..باش ده‌یهێنم .
کورده ته‌له‌فۆنه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێ و هه‌ندێك سه‌یری ده‌کات ، پاشان ده‌یخاته گیرفانیه‌وه .
سه‌ری ته‌رمۆزی چلوره‌که ده‌کاته‌وه‌و دوو چلووره‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگی ده‌داتێ .
سه‌رکۆ /
ها .. به‌یانی بێیت له بیرت
نه‌چێ .. ئائه‌وه ماڵه‌که‌مانه .
کورده سه‌رێکی بۆ ده‌له‌قێنێ و ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌هاوار کردن و ته‌رمۆزه‌که‌ی له شان
ده‌کاته‌وه .
کورده /
چلوره‌یه .. چلوره ...
وه‌ره چلوره‌ی به‌تامت به‌مێ .
24 ... ماڵه‌وه‌یه ... ده‌ره‌وه‌یه ... شه‌وه .
دایکی کورده و سه‌یران کورده له‌سه‌ر سه‌کۆی ناو حه‌وشه‌که‌یان خه‌وتوون ، له‌م کاته‌دا
ده‌نگی زه‌نگی مۆبێلته‌له‌فۆن دێت ... دایکی کورده خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه .
دایك /
ئه‌وه‌چیه ؟ ئه‌وه ده‌نگی
ته‌له‌فۆن بوو ... ها .
زه‌نگی مۆبێلته‌له‌فۆنه‌که به‌رده‌وامه، کورده هه‌ڵده‌سێ و ده‌ستده‌کات به‌گیرفانیاو
ته‌له‌فۆنه‌که ده‌رده‌هێنێ و ده‌نگی زه‌نگه‌که کۆتای دێت .
دایك /
پێم بڵێ رۆڵه ئه‌و مۆبێل
ته‌له‌فۆنه‌ت له‌کوێ بوو ؟
کورده /
دایه کڕیم .
دایك /
جاتۆ پاره‌ی ته‌له‌فۆنت له‌کوێ
بوو بیکڕی ؟
کورده /
دایه به‌چلوره کڕیم .
دایك /
چی ..؟ جا خۆ پاره‌ی هه‌موو
چلوره‌کانت به‌شی مۆبێلێك
ناکات ، پاش ئه‌وه‌ش تۆ نیوه‌ڕۆ
پاره‌ت دابه‌من .
کورده /
دایه به‌خوا به‌شه‌ش چلوره کڕیومه.
هه‌موو رۆژێك دوو چلوره‌ی ئه‌ده‌مێ .
دایك /
له کێت کڕیوه ؟
کورده /
له‌کوڕێکی بچکۆله ماڵیان
له لای باخه‌که‌ی وڵوبه‌یه .
دایك /
ته‌له‌فۆن چۆن ده‌ده‌ن به‌چلوره
بزانه هیکێیه ؟ شه‌ڵا کورده
نه‌تکڕیایه .
کورده /
به‌خوا دایه ده‌یوت هی خۆمه .
دایك /
وه‌ڵڵا بڵێم چی بزانه هه‌رچیتکردوه
واز له و چلورانه‌ش بێنه که‌داوته پێی
به‌یانی بیده‌ره‌وه .
کورده /
دایه تازه من کڕیومه‌و حه‌زم لێیه‌تی .
دایك /
ئاخر له‌وه ناچێت هی خۆی بێت .
کورده /
دایه ئاخرو ماخری ناوێ هی ئه‌و
کوڕه خۆیه‌تی .
25 ... کۆڵانه ... ده‌ره‌وه ... رۆژه .
کورده هاواری چلوره‌یه‌تی .. له‌ناکاو چه‌ند منداڵێك په‌یدا ده‌بن ، چلوره‌یه‌کی زۆری لێده‌کڕن ... پاشان به‌ڕێده‌که‌وێته‌وه و ده‌ستده‌کات به‌هاوار کردن .
کورده /
وه‌ره بۆ چلوره .. بیگه‌رێ نه‌ما
چلوره‌ی ئه‌رخه‌وانه چلوره.
26 ... ماڵه‌وه‌یه ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
ماڵی باخه‌وانه‌که‌یه . باخه‌وان دێته کادره‌و به‌ره‌و لای ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه‌یان له هۆڵه‌که
ده‌چێت .
27 ... کۆڵانه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
کورده له‌کۆڵانێکی تره‌و هاواری چلوره‌یه‌تی .. سێ منداڵی لێپه‌یدا ده‌بێت بۆ کڕینی چلوره
، له‌م کاته‌دا ده‌نگی زه‌نگی مۆبێلته‌له‌فۆنه‌که‌ی گیرفانی کورده دێت ،کورده به‌په‌له ده‌ست بۆته‌له‌فۆنه‌که ده‌بات و ده‌ست ده‌نێت به‌دووگمه‌یه‌کدا بۆئه‌وه‌ی بکوژێته‌وه .
سێ منداڵه‌که ، مه‌به‌ست ته‌مه‌نی (8) هه‌شت ساڵه‌و رۆڤار ته‌مه‌نی(6) شه‌ش ساڵه‌و
ره‌وا ته‌مه‌نی (10) ساڵه .
مه‌به‌ست /
ئێمه چوار چلوره‌مان ده‌وێ .
کورده /
وه‌لڵه ته‌نها دوو چلوره‌م پێماوه .
ره‌وا /
ئێ ئه‌و دوو چلوره‌یه بۆ من و
براکه‌م .
مه‌به‌ست /
ئه‌ی منیش حه‌زم له‌چلوره‌یه .
کورده /
ده‌زانی چی .. من ئێستا به‌په‌له
ده‌چم بۆ گارگه‌ی چلوره‌ی ئه‌رخه‌وان
خێرا چلووره‌یتر ده‌هێنم.
مه‌به‌ست /
ئه‌وه زۆری پێده‌چێ من ئێستا حه‌زم
له‌چلوره‌ی ئه‌رخه‌وانه .
کورده /
له به‌رخانه‌قایه ، زۆر دوور نیه زوو
دێمه‌وه . دوو چلوره‌ی ئه‌و کوڕه‌شم لایه
،ئه‌ها لای باخه‌که‌یه .
مه‌به‌ست /
باشه ..باش ئه‌گه‌ر نه‌مکڕی ئه‌وسا له‌تۆی
ده‌کڕم .
ره‌وا پاره‌ی دوو چلوره‌که‌ی ده‌داتێ و دوو چلوره‌که‌ی که‌ماوه وه‌ریده‌گرێ ، کورده له‌گه‌ڵ پاره‌که‌ی وه‌ریده‌گرێ مۆبێل ته‌له‌فۆنه‌که‌شی له‌ده‌ستده‌که‌وێته خوارێ وداده‌خرێته‌وه به‌په‌له هه‌ڵیده‌گرێته‌وه‌و به‌سه‌رده‌ستیا دێنێ و پا کی ده‌کاته‌وه‌وده‌یخاته‌وه گیرفانی ، منداڵه‌کانیش
پێیپێده‌که‌نن .
28 ... ماڵه‌وه‌یه ... ناوه‌وه‌یه ...رۆژه .
کابرای باخه‌وان دیاره به‌هۆی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ماڵه‌وه‌یان ته له‌فۆنی بۆ مۆبێلته‌له‌فۆنه
ونبووه‌که‌ی کردووه که ئێستا لای کورده‌ی چلوره فرۆشه.
کورده کاتێ ته‌له‌فۆنی بۆ کرا له‌لایه‌ن باخه‌وانه‌که‌وه وایزانی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی کوژانۆته‌وه به‌ڵام به‌هه‌ڵه ده‌ستی به‌دوگمه‌که‌یدا ناوه هه‌ربۆیه مۆبێلته‌له‌فۆنه‌که کراوه بوو ، باخه‌وانه‌که گۆێی له‌مشتو مڕی نێوان سێ منداڵه‌که‌و کورده‌ی چلوره فرۆش بوو، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گارگه‌ی ئه‌رخه‌وان له‌به‌رخانه‌قا و چلوره‌ی تریان بۆ دێنێ .
باخه‌وان به‌په‌له له‌ماڵ ده‌رده‌چێت .
29 ... بازاڕه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
کورده له بازاڕ ده‌بینرێ و زۆر به خێرایی هه‌نگاو ده‌نێت و ته‌رمۆزه‌که‌ی به‌شانه‌وه‌یه.
30 ... بازاڕه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
باخه‌وانه‌که له‌پێشی ته‌کسیه‌کدا ده‌بینرێ و زۆر شڵه‌ژاوه .
31 ... بازاڕه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
کورده له‌شوێنێکی جیاوازتر ده‌بینرێ له‌بازاڕ زۆر خێرایه . له‌هه‌مان کاتدا باخه‌وانه‌که نیشان ده‌درێ له‌پێشی ته‌کسیه‌که‌دایه و پاش که‌مێك ته‌کسیه‌که ده‌وه‌ستێ، باخه‌وانه‌که به‌په‌له داده‌به‌زێ و بۆ لای پۆلیسی فریاکه‌وتن ده‌چێت ده‌ست ده‌کات به‌گفتووگۆ کردن ، هه‌ردووکیان سه‌یری به‌رامبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن و به‌رده‌وامن له گفتووگۆ، پاشان پۆلیسه‌که مۆبێلته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێ و باخه‌وان به‌به‌رده‌وامی قسه‌ی بۆ ده‌کات، پۆلیسه‌که‌ش چه‌ند
ژماره‌یه به‌مۆبێله‌که‌ی تۆمارده‌کات و له‌گه‌ڵیشیا سه‌یری به‌رامبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن تائه‌وکاته‌ی کورده‌ی مناڵ به‌خۆی وته‌رمۆزه‌که‌یه‌وه دێته کادره‌وه له‌نزیك گارگه‌ی چلوره‌ی
ئه‌رخه‌وان . پۆلیسه‌که یه‌کسه‌رده‌ست به‌ته‌له‌فۆنه‌که‌یدا ده‌نێت و به‌گوێیه‌وه‌ده‌ینێ ،
له‌م کاته‌دا کورده به‌ته‌واوی نزیکی ده‌رگای گارگه‌ی چلوره‌ی ئه‌رخه‌وان بۆته‌وه‌وگوێمان له زه‌نگی مۆبێلته‌له‌فۆنه‌که‌ی کورده ده‌بێت هه‌ربۆیه کورده ده‌ست بۆ گیرفانی ده‌بات .
کامێرا له‌به‌شی دواوه ده‌چێته سه‌ر باخه‌وان وپۆڵیس که‌سه‌یری کورده ده‌که‌ن .
باخه‌وان /
قووربان خۆیه‌تی ئه‌و مناڵه‌یه،
نه‌مووت ؟
هه‌ردووکیان به‌په‌له به‌ره‌و گارگه‌ی ئه‌رخه‌وان ده‌چن .
32 ... ده‌زگای پۆلیس ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
ژورێکی ده‌زگای پۆلیسه . مولازمێك له‌سه‌ر کورسی و مێزێك دانیشتووه له لای سه‌ره‌وه .
دایکی کورده و کورده خۆی به‌پێوه له‌لایه‌کی ژووره‌که وه‌ستاون .هه‌روه‌ها له‌ته‌نیشت
به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مێزه‌که ئافره‌تێکی گه‌نج که ته‌مه‌نی (28) ساڵێک ده‌بێت دانیشتووه که لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه .
مولازم /
باشه ئێوه هیچ که‌سێکی ترتان
نیه ئیشتان بۆ بکات ؟
دایك /
نه‌خێر گه‌وره‌م پێشتر خۆم ئیشم
ده‌کرد .......
لێره‌وه دایکی کورده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌نێکی رابردوو واته (فلاش باک ) .
33 ...بازاڕه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
کامێرا بازاڕ نیشانده‌دات ، پاشان له‌سه‌ر دوکانێك سه‌قامگیر ده‌بێت ، له‌دوکانه‌که‌دا
دایکی کورده ده‌بینین سه‌رقاڵی بێژانه‌وه‌ی نیسك و نۆك و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و برنجه ....
ته‌پ وتۆزئه‌وناوه‌ی گرتووه جارجاره‌ش دایکی کورده‌ش به‌هۆی ته‌پ و تۆزه‌که‌وه
ده‌کۆکێ ، جۆرێك له ناڕه‌حه‌تی ونائاسایی به‌دایکی کورده‌وه دیاره .
34 ... خه‌سته‌خانه ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
دایکی کورده له لای دکتۆره‌و پاش پشکنینی دکتۆر ده‌که‌وێته گفتووگۆ له‌گه‌ڵی .
دکتۆر /
تۆ ده‌زانی هۆی ئه‌م جۆره
هه‌ناسه ته‌نگیه و کۆکه‌یه‌ت
چیه ؟
دایك /
وه‌لڵه بڵێم چی ... له‌وانه‌یه
هی ئیشه‌که‌م بێت .
دکتۆر /
زۆر ته‌واوه ..... ئه‌بێت
هه‌رچیه‌کت کردووه واز
له‌و ئیشه بێنی و ئیسراحه‌ت
بکه‌ی .
دایك /
به‌ڵام دکتۆر به‌ڕاستی ناتوانم واز
له‌ئیشه‌که‌م بێنم ... ئه‌ی خۆم و ئه‌و
دوو منداڵه به چی بژین ؟
دکتۆر /
ئه‌وه‌یان خۆت ده‌زانی .. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت خۆشت
له‌کیس ده‌چیت و پاشانیش
منداڵه‌کانیشت زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن .
35 ... ده‌زگای پۆلیس ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ جێگه‌ی دیمه‌نی (32) دایکی کورده به‌رده‌وامه له گفتووگۆکردن .
دایك /
ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که
کچه‌که‌م ئیشکات .
مولازم /
ئه‌ی ئه‌م کوڕه‌ت بۆئیش ده‌کات ؟
دایك تۆزێ ده‌وه‌ستێ و پاشان ده‌ست ده‌کاته‌وه به قسه‌کردن .....
دایك /
قوربان مه‌به‌ستم ئه‌مه ..کورده
کچه .
مولازم /
ئێ ..ئێ ..ئه‌ی بۆ قژت تاشی ؟
کورده /
ئاخر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم چلوره
بفرۆشم .
له‌م کاته‌دا کورده ده‌چێته دیمه‌نێکی رابردوه‌وه واته ( فلاش باك ) وه ..........
36 ... گارگه‌ی چلوره ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
کورده لێره‌دا به‌جلی کچانه‌و قژی درێژه‌وه ده‌چێته ناو کارگه‌ی چلوره‌و ته‌رمۆزێکی چلوره
فرۆشتنی به شانه‌وه‌یه . چه‌ند منداڵێکی کوڕی چلوره فرۆشیش له‌وێن ، کورده داوای چلوره ده‌کات ...
کورده /
خاڵه بای پێنچ هه‌زار چلوره‌م
به‌رێ ..
خاوه‌نی چلوره /
کچه جوانه‌که تۆ بڕۆره‌وه ماڵێ
چۆن کچ چلوره ده‌فرۆشێ ؟
خاوه‌نی گارگه‌و منداڵه چلوره فرۆشه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به پێکه‌نین .......
37 ... ده‌زگای پۆلیسه ... ناوه‌وه‌یه ... رۆژه .
هه‌مان جێگه‌ی دیمه‌نی (35) سی و پێنچه .
ملازم /
تێگه‌یشتم .... تێگه‌یشتم .
له‌م کاته‌دا له ده‌رگای ژوور ده‌درێ پۆلیسێك دێته ژورێ و( ته‌حیه) ده‌کات .
پۆلیس /
گه‌وره‌م منداڵه‌که‌مان هێناوه
له‌گه‌ڵ باوکیا .
ملازم /
بابێته ژوورێ .
سه‌رکۆ له‌گه‌ڵ باوکیا دێته ژوورێ . کورده‌ش یه‌کسه‌ر هاواری لێبه‌رز ده‌بێته‌وه .
کورده /
ئا ئه‌م کوڕه ته‌له‌فۆنه‌که‌ی
دامێ .
ملازم /
ده‌زانین کورده ... ده‌زانین ،
نازانم پۆلیسه‌که‌ی ناردبوومان
به‌دواتا ئاگاداری کردوون بۆچی
هاتوون ؟
باوك /
به‌ڵێ قوربان بۆشی باسکردم ..
گوایه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مۆبێل
ته‌له‌فۆنێکه .
له‌م کاته‌دا لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستده‌کات به به‌شداری و گفتووگۆ کردن .
لێکۆڵه‌ره‌وه /
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ به ئێوه‌ی
بڵێین زیاتر ئاگاداری منداڵه‌کانتان
بن .. هه‌روه‌ها خاڵێکی گرنگتر ئه‌وه‌یه
که ده‌بێت کاتێك مرۆڤ شتێکی دۆزییه‌وه
بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی خۆی .. نه‌ك
به پێچه‌وانه‌وه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك خاوه‌نی هه‌یه .
باوك /
راست ده‌فه‌رمووی .
لێکۆڵه‌ره‌وه /
هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵه ده‌کات ، به‌ڵام
گرنگ ئه‌وه‌یه کاتێك زانیت ئه‌وشته
هه‌ڵه‌یه دووباره‌ی نه‌که‌یته‌وه .
وایه سه‌رکۆ ....
سه‌رکۆ سه‌ری دانه‌واندوه‌و زۆر شه‌رم ده‌کات ................
سه‌رکۆ /
به‌ڵێ .... وایه .
لێکۆڵه‌ره‌وه /
به‌هیوام له ئێستاوه ده‌چنه ده‌ره‌وه
نموونه ی چاکی و جوانی وپاکیبن
بۆ کۆمه‌ڵگا .
38 ... کۆڵانه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
کورده زۆر به ئازادی هاواری فرۆشتنی چلوره ده‌کات .....
کورده /
چلوره‌یه ... چلوره ...
پاشان کوڕێکی گه‌وره داوای چلوره‌ی لێده‌کات دانه‌یه‌کی له ته‌رمۆزه‌که‌ی بۆ ده‌رده‌هێنێ .
کورده ده‌ست به‌هاوار کردن ده‌کاته‌وه ، به‌ده‌م هاوارو هه‌نگاو نانه‌وه له چه‌ند کۆڵانێکی
جیاوازدا چاوی ده‌چێته سه‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌کی منداڵانه‌ی زۆر جوان له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسراوێك که له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌یه‌ك نووسراون .
نووسراوه‌کان سه‌باره‌ت به‌به‌نده‌کانی ماڤی منداڵانن ، هه‌ربۆیه کورده ده‌ست ده‌کات به خوێندنه‌وه‌یان تا ئه‌و کاته‌ی به‌ندێکیان له‌به‌رخۆیه‌وه به ده‌نگه‌وه ده‌خوێنێته‌وه .
کورده /
ده‌بێت ده‌وڵه‌ت مافی ژیان ومانه‌وه‌و
هه‌روه‌ها گه‌شه‌کردنی منداڵ مسۆگه‌ر
بکا . هه‌روه‌ها ئه‌رکی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه
که منداڵ بپارێزن له توندوتیژی و هه‌موو
جۆره جیاوازیه‌ك به‌هۆی ره‌نگ و ه‌گه‌زو
زمان و ئاین و بیروڕاو پله‌و پایه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی .
پاشان کورده بزه‌یه‌ك ده‌یگرێ و ده‌ست ده‌کاته‌وه به هاوار کردنی چلوره‌و هه‌نگاو ده‌نێت .
39 ... بازاڕه ... ده‌ره‌وه‌یه ... رۆژه .
ناو بازاڕه ، عه‌ره‌بانه‌یه‌کی بارلێنانی یه‌ك ئه‌سپی ده‌بینین به ئه‌سپه‌که‌یه‌وه، خاوه‌نه‌که‌ی خه‌ریکی فه‌رده بارکردنه لێی ، دیاره پێشترئه‌و هه‌موو فه‌ردانه‌ی کردۆته ناو عه‌ره‌بانه‌که‌وه . هه‌روه‌ها حاجی ئه‌حمه‌دی به‌قاڵی ته‌مه‌ن (65) ساڵ له مه‌خزه‌نه‌که‌ی
دێته ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بانچی گفتووگۆ ده‌کات .
ئه‌حمه‌د /
خاڵه گیان بۆیه پیکابم نه‌هێنا بۆ
ئه‌وه‌ی پاره‌ی حه‌ماڵییه‌که‌ش بۆ
تۆ بێت ...له‌به‌رئه‌وه تۆش ئاگاداری
فه‌رده‌کانم به له داگرتنیا .
عه‌ره‌بانچی /
به‌سه‌رچاو کاك حاجی .....
له‌م کاته‌دا کورده‌ی چلوره فرۆش دێته نێو کادره‌وه ... پاشان کامێرا ده‌چێته سه‌ر عه‌ره‌بانچی و سواری عه‌ره‌بانه‌که‌ی ده‌بێت و قایشی لغاوی ئه‌سپه‌که راده‌وه‌شێنێ
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌که ده‌ست به‌ڕۆیشتن بکات به‌ڵام ئه‌سپه‌که ناجوڵێت ..عه‌ره‌بانچی
قامچییه‌ك له‌سه‌ر جێی دانیشتنه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و ده‌ست ده‌کات به‌لێدانی ئه‌سپه‌که،
به‌ڵام ئه‌سپه‌که ناڕوات . ئه‌م ڕوداوه سه‌رنجی کورده ڕاده‌کێشێ .
عه‌ره‌بانچی له‌عه‌ره‌بانه‌که‌ی داده‌به‌زێ به‌ده‌ست ده‌دات به‌ئه‌سپه‌که‌دا به‌ڵام ئه‌سپه‌که هه‌ر
ناجوڵێت ... عه‌ره‌بانچی ده‌چێته پێشه‌وه‌و قایشی ئه‌سپه‌که ڕاده‌کێشێ به‌ڵام بێ سووده
ئه‌سپه‌که هه‌ر له‌جێی خۆیه‌تی و ناجوڵێت .
کورده له‌م کاته‌دا به‌ته‌واوی نزیکه‌و ئاگاداره عه‌ره‌بانچی چه‌ند به تووند‌و تیژی له‌گه‌ڵ
ئه‌سپه‌که‌ی هه‌ڵسوکه‌وتده‌کات ، هه‌ربۆیه کورده زۆرتر نزیك ده‌بێته‌وه له ئه‌سپ و
عه‌ره‌بانچی .
کورده /
خاڵه گوناحه بۆ وا له‌و ئه‌سپه
ده‌که‌ی ؟
عه‌ره‌بانچی /
بڕۆ هه‌تیو له‌م ناوه نه‌تبینم..ده‌ی .
حاجی ئه‌حمه‌دیش دێت بۆ یارمه‌تی عه‌ره‌بانچی ،به‌هه‌ردووکیان به‌ده‌ست وقامچی ده‌که‌ونه لاشه ی ئه‌سپه‌که ... به‌ڵام ئه‌سپه‌که له‌جێی خۆیه‌تی و ناڕواو مڕه مڕێتی .
ئه‌حمه‌د /
خاڵۆ گیان زۆرت لێبار کردووه.
عه‌ره‌بانچی /
حاجی ئه‌مه ئه‌سپه ئه‌سپ ، گوێی
له‌بار نییه .
ئه‌حمه‌د /
خاڵۆ هه‌نێ له‌باره‌که‌ی داگره بۆ
وه‌جبه‌ی دووهه‌م .
عه‌ره‌بانچی /
تۆبڵێی ئاوتان لابێت ره‌نگه تینووی
بێت .
ئه‌حمه‌د /
به‌ڵێ لامانه له‌ژوورێیه ، به‌ڵام
گرنگ ئه‌وه‌یه شتێکت پێبێت
تێیکه‌یت بۆی .
عه‌ره‌بانچی /
خۆم سه‌تڵم پێیه ئه‌وه‌تا له‌ژێر
عه‌ره‌بانه‌که‌دایه .
عه‌ره‌بانچی له‌ژێر عه‌ره‌بانه‌که‌ی سه‌تڵێکی که‌مێك قوڵ و ده‌مپان ده‌رده‌هێنێ و له‌گه‌ڵ حاجی
ئه‌حمه‌د به‌ره‌و ژووره‌وه ده‌چن .
کورده‌ش ئه‌مه به‌فرسه‌ت ده‌زانێ و یه‌کسه‌ر به‌ره‌و لای ئه‌سپه‌که ده‌کشێ زۆر به‌خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌ست به‌یاڵ و سه‌رو ده‌موچاویا دێنێ و ماچی ده‌کات ، پاشان ده‌م به‌گوێکانی ئه‌سپه‌که‌وه ده‌نێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆی بدوێ . ئه‌سپه‌که که‌مێك سه‌ر
ڕاده‌وه‌شێنێ ،کورده زۆر به‌سۆزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی قایشی
لغاوه‌که‌ی ده‌گرێ وپێش ئه‌سپه‌که ده‌که‌وێت .
ئه‌سپه‌که‌و کورده پێکه‌وه ده‌ست به‌هه‌نگاو نان ده‌که‌ن ... تایه‌ی عه‌ره‌بانه‌که ده‌که‌وێته خول خواردن . له‌م کاته‌دا عه‌ره‌بانچی و حاجی ئه‌حمه‌د به‌په‌له به سه‌تڵێ ئاوه‌وه ده‌رده‌که‌ون ،
عه‌ره‌بانچی به‌په‌له ئاوه‌که ده‌ڕژێ و به‌ره‌و عه‌ره‌بانه‌که ده‌چێت ماچی کورده ده‌کات و
باوه‌شی پێدا ده‌کا و سواری عه‌ره‌بانه‌که‌ی ده‌کات و خۆشی به‌سه‌تڵه‌که‌وه سه‌ر ده‌که‌وێت و
له‌ته‌نیشتی داده‌نیشێ هه‌ردووکیان زۆر دڵیان خۆشه، ئه‌سپه‌که به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ڕۆیشتن ، کورده هاوارده‌کات .
کورده /
چلوره‌یه .....چلوره
فێنکی دڵ وگیانه چلوره ..
ته‌واو
rbahir@hotmail.com
|