فوَتوَی مه‌حشه‌ر | سه‌لاح جه‌لال

ئه‌م وێنه‌یه فیزیای روانینی پوَشیوه (...)
بوه به (بون)ی ئه‌فسانه‌یی (ئێوه)و(ئه‌وان)
چیه ئه‌م مه‌حشه‌ره فوَتوَییه (...)؟!!
چیای فیكر خوێناوی گه‌ردونی هه‌ڵگرتوه(...)!!
***
گه‌رده‌لولی روانین په‌نجه‌ره‌ی (بون)ی تێك‌شكاند(...)!!
ره‌نگی بیر چونه‌وه‌ی یاقوتی مناڵیه
زه‌مه‌نی مه‌رگ بو به توَرِی عیشقی كوَتا(...)!!
گه‌ڵا رِێزانی ته‌لێكسی فه‌لسه‌فی (ئه‌و)ی پوَشی
ئاوێنه‌ی ساواییم به بیر شكاند(...)!!
گه‌ردون بو به پهرِهیهكی ره‌نگاڵه‌یی ..
هێلكه وڵهی ته‌ونی هه‌زاره‌ی هه‌زاره(...)!!
***
جێ پێی مه‌حشه‌ر به دڵمه‌وه هه‌ڵكه‌نراوه(..)
توله رێی (بون ) له وێنه‌دا توایه‌وه
چی گێژاوێك بوَ مه‌حشه‌ری عیشق ده‌چێت؟
تا ببمه دوا رێبواری هه‌ساره‌كان(...)؟!
***
شه‌هلای (بون و نه‌بون) شیله‌ی بیرچونه‌وه‌ی تكاند (...)!!
چروَی كوَرپهی مانگی ده‌ركرد(..)
گزنگ له نابینایی ته‌قیه‌وه..!!!
كاتژمێری (زه‌مه‌ن) به قورِی (حه‌وا) سیواخ ك؟!!
زه‌مه‌نی مه‌رگ چاخی به‌ردی مه‌رگی موَركرد..!!ێ له‌م گه‌رده‌لولی به‌رده وێنام ده‌كات (...)؟!!
***
به‌ردی ئه‌زه‌ل هه‌زاره‌ی (بون)ی گرێ دا(...)
گه‌وهه‌ری (نه‌بون)به توَوی (نائهزهل) ره‌نگ بو
تێزابێك نه‌بو روَحم له مه‌حشه‌را بشوا ؟!!
به‌ردی ئه‌زه‌ل فوَتوَی نازهمهنی كردم
بوم به یه‌كه‌م وێنه‌ی (بون)ی مهحشهرستان(...)
سلیمانی
|