شانۆ چیه؟ | نیهاد جامی
نووسینى: د. فازل ئه‌لسودانى

وه‌رگێرِانى: نیهاد جامى
یۆژینیۆ باربا له‌كتێبى (به‌له‌مێك له كاغه‌ز) پرسیارێكى ئه‌به‌دى له‌باره‌ى شانۆ ده‌خاته رِوو، پرسیاره‌كه به‌وه ده‌ست پىَ ده‌كات: شانۆ چیه؟ ئایا پانتاییه‌كه له‌ناو بیناسازیه‌كى ده‌ركه‌وتوو؟ یاخود ئه‌فراندنى جوانى و فیكرى دینامیكیه؟
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوكێشه‌یه دوور بخاته‌وه، یه‌كێك له‌گۆرانیه‌كانى باساڤانا مان بۆ ده‌گوازێته‌وه، كه دامه‌زرێنه‌رى یه‌كىَ له‌ئاینه یاخیه‌كان بوو له‌سه‌ر یه‌قینیه‌كان له‌سه‌ده‌ى سیانزه‌هه‌م له‌هند "په‌رستگایه‌ك درووست ده‌كات بۆ چاكبوونه‌وه/ منیش/ هه‌ژارم/ چیبكه‌م؟/ ده‌بوو وه‌لاَمده‌مه‌وه:/ قاچه‌كانم وه‌ك عاموده
/سینه‌م سه‌كۆى سه‌ربرِینه/ سه‌رم كلاَوى زێرِینه/ (به‌وه ته‌واو ئه‌بێت) گوێم لێبگره سه‌روه‌رى رِووبار كه وه‌ریده‌گرى/ شته جێگیره‌كان ده‌كه‌ون/ جوله ده‌مێنێته‌وه "
به‌دڵنیاییه‌وه باساڤانا ئه‌وه‌ى ده‌ست نیشان كردووه كه شانۆ وكرۆكه‌كه‌ى چیه، ئه‌ویش جوله ودینامیكیه‌تى فیكره‌كان و وێنه‌یه، به‌وه‌ش شانۆ له‌بنیاتێكى بیناسازى جێگیرى بىَ جوله ده‌گوازرێته‌وه بۆ په‌رستگایه‌كى هونه‌رى، ئه‌و شانۆیه‌ى كه گۆردن گریك جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه وه‌ك وه‌لاَم له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه ووتراوه، كه بیناسازى بنیاتى شانۆ له‌یه‌ك كاتدا دراما وشانۆ ده‌خوڵقێنن.
ووتى: شانۆ ئه‌و ده‌نگه فیزیكییه بۆ مرۆڤ، كه گوزارشتى رِووخسار وجوله‌ى جه‌سته‌ى مرۆیى یا ئه‌كته‌ره، ئه‌وه‌ش ماناى وایه ئه‌و شانۆیه‌ى بیناسازى به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌جوله‌دا به‌رجه‌سته ده‌كات، واتا ئه‌وه پانتایى هونه‌ره نه‌ك بنیات، به‌مانایه‌كى تر ئه‌و په‌روه‌رده كردنى ئه‌كته‌ره له‌سه‌ر جوله‌و وشێوه‌و داده‌نرىَ به یه‌كىَ له پێكهاته گرنگه‌كانى شانۆ ونمایش.
له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م كاتىَ پرسیاره كرۆكیه‌كه ده‌ستى پێكرد، ئه‌وه‌ى جه‌ختى له بایه‌خى ده‌رهێنان ده‌كرد له نمایشى شانۆیى، زۆر له‌خه‌ونى جارِسكه‌ر ده‌ركه‌وت، كه داواكارى ئه‌وه بوون پلان ودیدگاو شێوازى ده‌رهێنانى ده‌قى شانۆیى له‌سه‌ر كاغه‌ز (سكرێبت) جێگیر بكرێت.
باربا ئه‌وه‌مان بیر دێنێته‌وه كه هه‌ندێك له نووسه‌ران له‌وانه چیخۆف ئاره‌زووى له‌وه بوو له‌دیدى تێكسته شانۆیه‌كانى كه ستانسلافسكى ده‌ریده‌هێنا، به‌شێكى دابرِاو نه‌بێت له‌و نووسینه‌ى بۆ ده‌رهێنانى شانۆییه‌كه دایناوه، به‌و پێیه‌ى ده‌قه شانۆییه‌كان درووست كراون له‌سه‌ر دیدگاى ده‌رهێنانى نمایش.
واتا ئاینده‌ى ده‌ق هه‌ر له نووسینیه‌وه له‌لایان نووسه‌ره‌وه، جیا نابێته‌وه له‌نمایشى شانۆیى، به‌ڵكو ئه‌وه تۆى ده‌رهێنانه وته‌نیا ئه‌ده‌بى نیه، له‌دیدى ده‌رهێنانى لاى ده‌رهێنه‌ر گه‌شه‌ى پىَ ده‌درێت، له‌وه‌شدا نووسه‌ر داواى لىَ ده‌كرێت كه له‌نووسینى تێكستدا بیر له‌شێوازێكى ئه‌ده‌بى نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و له‌سه‌ریه‌تى رِاهێنان بكات و فێرى چۆنیه‌تى نووسینى ده‌ق ببێت له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ، كه بتوانىَ قه‌باره‌و پێداویستیه‌كانى زه‌مه‌نى نمایشى میتافیزیكى تێبگات، نه‌ك شێوازى ئه‌ده‌بى، گۆردن گریك له‌ده‌رهێنانى بۆ شانۆگه‌رى (گرِگرتنى قه‌شه ماتیا) ى باخ ئاره‌زووى ده‌كرد كه پلانه ده‌رهێنانیه‌كه‌ى وه‌ك نۆته‌ى مۆسیقى بێت كه هاوپێچى ده‌ق بێت،سالاَنه به‌بۆنه‌ى ئاهه‌نگسازكردن بۆ ئه‌و قه‌شه‌یه دووباره ده‌ریده‌هێنایه‌وه.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش شانۆ دوور ده‌خاته‌وه له ئه‌فرِاندنێك له‌سه‌ر خوڵقاندن بێت وده‌رهێنه‌ر ده‌گۆرِێت بۆ جێبه‌جێكارێكى ته‌كنیكى، هه‌روه‌ها برێخت ده‌یویست تێكه‌لاَو كردنێك بكات له‌نێوان ده‌قى ئه‌ده‌بى وپلانى ده‌رهێنا، ئه‌وه‌ى جه‌ختیشى له‌سه‌رى ده‌كرده‌وه ئه‌وه بوو كه ده‌قى شانۆیى له‌كاتى بلاَوبوونه‌وه‌ى پێویسته به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌یالۆگ چرِ نه‌كرێته‌وه، شیاوه كه هاوپێچى (ئاماژه‌و دۆخى دیمه‌نه‌كه‌و جل وبه‌رگ وهێلكارى جوله‌ى كه‌سێتیه‌كان له‌سه‌ر ده‌رچوون هاوپێچ بكرێت به جوله‌ى ئه‌كته‌ره‌كان)
به‌لاَم له شانۆى سه‌ما ئامێز زۆربه‌ى هه‌وڵه‌كانى رۆدلف لابان و ئیم‌یل دالكرۆزى و به‌هاوكارى ئه‌دۆلف ئه‌پیا هه‌وڵیاندا ئه‌و پلانى جوله‌ى رِیتمه له‌سه‌ر كاغه‌ز جێگیر بكه‌ن
به‌لاَم له شانۆى سه‌ما ئامێز زۆربه‌ى هه‌وڵه‌كانى رۆدلف لابان و ئیم‌یل دالكرۆزى و به‌هاوكارى ئه‌دۆلف ئه‌پیا هه‌وڵیاندا ئه‌و پلانى جوله‌ى رِیتمه له‌سه‌ر كاغه‌ز جێگیر بكه‌ن، ئه‌وه‌ى گرنگیش بێت ئه‌و ئه‌زموونانه كه جه‌ختى كردۆته‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى هاتنه‌دى شیعریه‌تى جوله‌ى جه‌سته یا مۆسیقا (كردار---جوله) كه هه‌موویان ده‌كرىَ له سه‌مادا تێبینى بكرێن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه پریشكى ئه‌و رِووناكییه‌ى رِێگاى پشكنینه نوێیه‌كانه، كه تایبه‌ته به مۆسیقا‌و شیعریه‌تى جه‌سته‌ى پیرۆز له پانتایى شانۆ، كه واى له ئه‌نتوان ئارِتۆ كرد له‌میتۆده‌كه‌ى له كتێبى (شانۆى توندوتیژیى) ببێت به‌ده‌رخه‌رى ئه‌و بیرۆكانه‌ى تایبه‌تن به گرنگى جه‌سته و جوله له نمایش، به‌رِاده‌یه‌ك كه ئه‌وه ببێت به ده‌ق.
له‌جیهاندا زۆر له‌ده‌رهێنه‌ران تا ئێستاكه‌ش زۆری‌تریش كاریگه‌رى ئه‌و بیرۆكانه‌یان له‌سه‌ره، كه متمانه‌یان كرۆدته سه‌ر ئه‌و میتۆده، توانیوویانه كه‌شفى گه‌شه‌سه‌ندنى نوێى بۆ بكه‌ن. ئه‌و میتۆده به‌ره‌و پێش بردرا له‌لایان گرۆتۆفسكى و شوێن هه‌ڵگرتووه‌كه‌ى باربا و پیته‌ر بروك و یۆزیف شاینا، هه‌ندێك ده‌رهێنه‌رانى وه‌كو جۆرج بۆتیف و میخائیل چیخۆف و جاك كۆبۆ وماكس راینهارت، له رِووسه‌كان هه‌ریه‌ك له نیكۆلا ئه‌فرینۆف و ئه‌لیكسه‌نده‌ر تایرۆف له‌سه‌ر لابردنى سنوورى نێوان سه‌ما و نواندن كاریان كرد یاخود له‌نێوان جوله‌ى سه‌مازان وجوله‌ى ئه‌كته‌ر و بانتۆمایم، له‌پێناو تێكه‌ڵ كردنى جوله‌ى ئه‌كته‌ر و سه‌مازان و ئه‌كته‌رى بانتۆمایم، متمانه‌یان كردۆته سه‌ر توێژینه‌وه‌ى جوله له كۆمیدیاى دیلارتى و بانتۆمایم هه‌روه‌ها هه‌ندێك شێوازیتر.
له دانیمارك ده‌كرىَ ئه‌و كاریگه‌ریه به‌رِوونى هه‌ست پێبكه‌ین له‌كاره‌كانى گرووپى شانۆى وێنه‌یى، هه‌روه‌ها لاى كریستین دۆلهۆلم و بیێر فیلنگ باسه وبیته‌ر هۆڵمگۆ و یۆژینیۆ باربا و ئه‌وانیتر.
ده‌توانین لێره‌دا جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و میتۆده‌ى شانۆى هاوچه‌رخ له‌جیهان رِزگار ده‌كات له هه‌رزانى و كاریگه‌ریى ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندن و بازارى بزنس و گۆرِینى بۆ داهێنانى دینامیكى نوىَ، بریتیه له‌سه‌راپاگیریى ده‌ربرِینه‌كان و سه‌مته فكریى و ته‌كنیكیه‌كان،
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى داهێنه‌رانه بۆ ته‌كنه‌لۆژیا له نمایشى شانۆیى، لابردنى سنوورى جۆر‌و شێوازه ئه‌ده‌بیه‌كان و ده‌ربرِینه بینراوه‌كانى هونه‌ره جیاوازه‌كان، هیچ سنوورێك نیه له‌نێوان ووشه‌ى بینراوو درامى و شیعریه‌تى جوله‌و بێده‌نگ و سه‌ماو مۆسیقاى جه‌سته‌و نه‌بوونى ئه‌كته‌ر (یاخود ئه‌وانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێت به بووكه شووشه و ماتریاله‌كان و په‌یوه‌ندیان به پانتاییه‌وه) هه‌روه‌ها نواندن نه‌كردن و كوتله‌و سینۆگرافیاى پانتایى.
كرۆكێكى گرنگی‌تر له شانۆى هاوچه‌رخ ئه‌وه‌یه ملكه‌چ ناكات، به‌ڵكو دژى برِواى هۆكارو ده‌ره‌نجامه له جوله‌ى ئه‌كته‌ر یا له ده‌ق یاخود له پێكهاته‌كانى پانتایى، ئه‌وه‌ش جوله‌یه‌كى ئازاده، ته‌نیا بۆ زه‌مه‌نه ئه‌فرِێنه‌ره‌كه‌ى ملكه‌چ ده‌كات، واتا بۆ زه‌مه‌ن و شوێنى هه‌نووكه‌یى (ئێستا‌و لێره).
هه‌موو سه‌متێكى ئه‌فرِێنه‌ر له‌م شانۆیه‌دا به‌هۆكارێك ده‌ست پێده‌كات، به‌لاَم به‌هۆیه‌كیتر ئاشكرا ده‌بێت، گه‌شه سه‌ندنیشى له‌رِێگه‌ى هۆكارێكى نوێتره، یان ده‌ره‌نجامێكى نوێیه كه په‌یوه‌ندى به هۆكارى سه‌ره‌تا نیه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى به ئه‌نجامه واقعى و لۆژیكیه‌كانه‌وه نیه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌كته‌ر وپانتایى شانۆ ده‌یچریكێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێك درووست ده‌كه‌ن له میتۆدى بیناسازى له جوله و پانتایى، كه ده‌بىَ هه‌موو ئه‌و ده‌ربرِینانه به‌كار بێنێت كه پێش گوزارشت لاى ئه‌كته‌ر بوونى هه‌یه، واتا پێش پێشكه‌ش كردنى سرووتى ئه‌فرِێنه‌ره‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر بینه‌ر.
|