
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8تی سه‌رله‌به‌یانی دوای سێ ڕۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه له به‌شی بوژانه‌وه‌ی دڵ له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی 52ساڵیدا حسێن میسری ده‌رهێنه‌ر و شانۆ كار دڵی گه‌وره‌ی له لێدان كه‌وت ، ئێمه به‌ناوی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی چراكان و هاوڕێیان‌و دۆستانمانه‌وه خه‌مبارین ئه‌مڕۆ به‌م هه‌واڵه .
هونه‌رمه‌ند حسێن میسری له ساڵی 1957 له شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه و له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه دانیشتووی شاری سلێمانی-یه، لێپرسراوی به‌شی درامای ته‌له‌فزیۆنی خاك بووه‌و سه‌ره‌ڕای كاری نواندن خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می دراما‌و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنییه ، نوێترین كاری هونه‌رمه‌ند (ڕه‌زاو ڕه‌مه‌زانه) كه له ته‌واو بوندایه .
ئه‌مڕۆ كاتژمێر پێنجی ئێواره ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی هونه‌رمه‌نده ، ڕۆژانی دواییش له مزگه‌وتی نالی له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری دانیشتنی پرسه‌كه‌یه‌تی ، بۆ ئاگاداری هه‌وان.