خه‌ڵاته‌كانى فێستیڤاڵى (كان) دابه‌شكرا | شۆڕش محه‌مه‌د حسێن
ئا/ شۆرِش محه‌مه‌د

رۆژانى 13تا 24ى ئه‌م مانگه خولى 62هه‌مینى فێستیڤاڵى سینه‌مایى نێونه‌ته‌وه‌یى (كان) ئه‌نجامدراء تیایدا له‌به‌شه جیاوازه‌كانى ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا چه‌ندین فیلم كه نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كى هه‌مه‌جۆرى سه‌رتاسه‌رى جیهانى ده‌كرد نمایشكرا.
له‌ئاهه‌نگێكدا خه‌ڵاته‌كانى ئه‌م خوله نوێیه‌ى (كان) به‌مجۆره دابه‌شكران:
خه‌ڵاتى گه‌ڵاى ئاڵتونى:
فیلمى (شریتى سپى) ده‌رهێنه‌رى نه‌مساوى (مایكل هانیكى)
خه‌ڵاتى گه‌وره‌ى فێستیڤاڵ:
فیلمى (په‌یامبه‌ر)ى ده‌رهێنه‌رى فه‌رِه‌نسى (جاك ئۆدیار)
خه‌ڵاتى سه‌رجه‌مى به‌رهه‌مه‌كان:
ده‌رهێنه‌رى فه‌رِه‌نسى (ئالن ریسنیس)
خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى پیاو:
ئه‌كته‌رى نه‌مساوى (كریستۆ فالتز) به‌رامبه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنى رۆڵى ئه‌فسه‌رێكى نازى له فیلمى (Inglourious Basterds)ى ده‌رهێنه‌ر (كوینتین تارانتینۆ).
خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى ژن:
(شا‌رلوت جینیسبۆر) به‌رامبه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنى رۆڵێكى بوێرانه له فیلمى (دوژمنانى مه‌سیح)ى ده‌رهێنه‌رى دانیماركى (لارس فو ترایر).
خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنان:
ده‌رهێنه‌رى فلیپینى (بریلیانتى میندۆزا) كه فیلمى (كیناتاى) ده‌رهێنا.
خه‌ڵاتى باشترین سیناریۆ:
خه‌ڵاتى باشترین سیناریۆ به‌خشرا به (مى فینگ) به‌رامبه‌ر نووسینى سیناریۆى فیلمى (Spring Fever)ى ده‌رهێنه‌رى چینى (لو یى).
خه‌ڵاتى لیژنه‌ى داوه‌رى :
خه‌ڵاتى لیژنه‌ى داوه‌رى به هاوبه‌شى به‌خشرا به‌م دوو فیلمه:
*(تانكى ماسییه‌كان)ى ژنه ده‌رهێنه‌رى به‌ریتانى (ئه‌ندریا ئارنوڵد).
*(تینوێتى)ى ده‌رهێنه‌رى كورى (بارك چان ووك).
خه‌ڵاتى كامێراى زێرِین( بۆ یه‌كه‌مین به‌رهه‌م)
(شمشونء ده‌لیله)ى ده‌رهێنه‌رى ئوستوراڵى (وارویك سورنتۆن).
خه‌ڵاتى باشترین كورته فیلم:
(گۆرِه‌پان)ى ده‌رهێنه‌رى پورتوگالى (جواو سالافیزا).
|