|
یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد و حه‌ڤده سال نه‌گرتنی كوَنگره | سه‌لاح جه‌لال
بوَ/ سه‌روَكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رِێز
كاتی خۆیه‌تی گه‌رِانێك بۆ یه‌كێتی نوسه‌ران بكه‌ین بزانین چی لێهات؟ با چرایه‌ك به ده‌سته‌وه بگرین و له‌م تاریكیه‌دا بیدۆزینه‌وه.. سه‌ره‌تا چۆن ده‌ست پێبكه‌ین؟ گه‌رِانێك به دوای بنه‌ماكانی مه‌عریفه یاخود به دوای بنه‌رِه‌ت (ڕێل) یا به‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی وجودیدا بۆ (عدم) ی نوسه‌ران بگه‌رِێین و بزانین چی له بیر چونه‌وه‌یه‌كی توشهات.؟بوَ ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وینه ناو توَرِی سه‌ده‌ها پرسیاری مه‌عریفی گرنگه‌وه .. بزانین كام گه‌رده‌لوله پێچایه‌وه.؟ به‌چی ناونیشانێك یه كێتی نوسه‌ران سه‌نگاو به‌رد نرا ..له‌كاتێكدا ئه‌م یه‌كێتیه له كاتی دروست بونیه‌وه له هه‌مو سه‌رده‌مێكدا قورسایی خوَی پاراستبو .. به‌م خه‌سڵه‌ته‌وه به‌شێك له‌م مه‌قاله‌مان له روَژنامه‌ی ئاڵای ئازادی ژماره (160) ی 2/9/1999دا بڵاو بوه‌وه..تا ئێستاش هیچ وه‌ڵامێك نه‌بو .
به‌ر له‌وه‌ی مێژو دادگاییمان بكات با له ئێستاوه ده‌ست پێبكه‌ین بوَ ئه‌وه‌ی ئه‌ونده ئاینده‌مان نه‌شێوێت..چونكه ئاینده پروَژه‌ی هه‌یه ..لێپرسینه‌وه‌و پشكنینی هه‌یه .
نارچارین ئه‌م جاره راسته‌و خوَ ئه‌م كێشه‌یه بخه‌ینه به‌ر ده‌می سه‌روَكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران .. ئه‌وه پتر له حه‌ڤده ساڵه گوَنگره‌ی نوسه‌ران نه‌كراوه بوَ؟ چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی زوَر له ئه‌ندامانی یه‌كێتی نوسه‌راندا نیه كوَنگره بكرێت و نایكات.. چه‌نده‌ها هه‌وڵ درا هه‌ر هیچ ..(كوَنفراسێك له كتێبخانه‌ی گشتی )سازكرا له‌لایه‌ن به‌رِێز كاك (روۆف حسن)و كوَمه‌ڵێك نوسه‌ری تر بوَ ئه‌م مه‌به‌سته ..بیانوی دارایی و جێگه‌یان دوَزیه‌وه نوێنه‌رانی هه‌ردو به‌رِێزان (مام جه‌لال و كاك مسعود)ئاماده‌ییان ده‌ربرِی كه‌چی پاش چه‌نده‌ها وه‌عدی شاهانه‌و خڵافاندن له‌بیری خه‌ڵكیان برده‌وه و هه‌ر نه‌كرا بوَ؟ ئایا شه‌رعیه‌تی له كام یاسا‌و ده‌ستوره‌دا ده‌مێنێت..؟مه‌به‌ست له نه‌كردنی چیه ؟زوَر له‌و ده‌ست تێوه‌رده‌رانه به چی بنكه‌یه‌كی ده‌زانن؟ له كاتێكا هه‌رچی لیژنه‌ی ناوچه و كوَمیته و تیپه‌كانی یاری و رێكخراوه جوَرا و جوَره‌كان و لیژنه‌ی نرخ و قژ برِین و پاس و جێگه‌ی تر چه‌ندین كوَنگره و كوَنفراس و هه‌ڵبژاردنیان كرد . ئه‌ی كه‌واته ئه‌مانه چوَن سه‌یری یه‌كێتی نوسه‌ران ده‌كه‌ن كه وا بێ بایه‌خ ، بێ كوَنگره ، بێ گوَرِان ، بێ سه‌ده‌ها پرسیاری مه‌عریفی بهێڵرێته‌وه؟. كه هیچ پاساوێك بوَ نه‌گرتنی كوَنگره نیه جگه له‌وه‌ی به‌و زه‌لیلیه بهێڵرێته‌وه ..هه‌تا كوَمه‌ڵێك بازرگانیه روَشنبیریه‌كانی خوَیانیان له سه‌ر بكه‌ن.
یه‌كێتی نوسه‌ران له دوای رِاپه‌رِین گرِو تینێكی به خۆوه گرت و به جۆرێك جولاَیه‌وه جێگه‌ی ئومێد بو ، به‌لاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی حیزبه‌كان ده‌ستیان تێخست و زوَر له نوسه‌ران خوَیان هه‌ڵدایه ناویان .. هه‌ر له كۆنگره‌ی گشتی و لقه‌كانه‌وه نه‌خشه‌ی هه‌ردولا بۆ ده‌نگ دان بو به پاڵێوراوی خۆیان. ده‌یانگوت: (رِه‌ئێ بده‌ن به فلاَن و فلاَن) ئه‌مه‌ش هاته دی ئه‌وانه‌ی ده‌رچون هه‌مویان پاڵێوراوی پارتی و یه كێتی بون هه‌مویان خاوه‌ن چه‌ندین وه‌زیفه‌ی تر بون..ئیتر له كوێوه كار بوَ نوسه‌ران بكه‌ن؟ّ!..ئه‌ی چوَن ئه‌و به‌ر پرسیاریه‌تیه‌یان خسته ئه‌ستوَ.؟
ئه‌م شێوازه‌ی یه‌كێتی نوسه‌ران ته‌واو كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بو كه ئیتر قورسایی نوسه‌ر كه‌م بكاته‌وه و به‌ره‌و بایه‌خی حیزبی بچێت و ئه‌وه‌ی لێی نه‌زانێت نه‌ژی .. كه به‌ته‌واوی ئه‌مه كاریگه‌ری خسته سه‌ر گوَرِه‌پانه‌كه ..دوایی بو به كاره‌سات دوای شه‌رِو شه‌رِی برا كوژی چی رِویدا ؟كه به یه‌كجاری نوسه‌رانی كرده دو له‌ت (ئاسمان مس و زه‌وی ئاسن) ئیتر نوسه‌ران به یه‌كجاری له هه‌ولێر یان له سلێمانی یان له‌ولاتر به ناچاری دابه‌شی حزبه‌كان ده‌بون . به‌تایبه‌تی كاره‌ساتی گه‌وره دوای هه‌ولێر گرتن و هه‌ولێر گرتنه‌وه رِوی دا . كه به‌تایبه‌تیش ده‌بو یه‌كێتی نوسه‌ران له‌م ئاگره به‌دور بوایه ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی كه هه‌ر قه‌باره‌ی خۆی و دامه‌زراوه‌ی خۆی بمایه .
به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێتی راسته‌قینه‌ی كورد خوَی خسته ناو ململانێی سیاسیه‌وه كه كاری ئه‌و نه‌بو . به‌شێكی چو بوه دێگه‌ڵه و ئه‌وی تری ئه‌مبه‌ر .. ئه‌وه‌ش ته‌كنیكی ئه‌م حزبانه وای كرد هیچ په‌نایه‌كی بۆ نوسه‌ران نه‌هێشته‌وه..چونكه فه‌زای رِۆشنبیری نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان.. نه هیچ ده‌زگاو گۆڤار‌و اعلامێك كه له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان بێت و نوسه‌ر پێی بژی . ئه‌م گێژاوه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا هه‌ركام له‌م دو حزبه بۆشاییه كانیان به نوسه‌ران پرِكرده‌وه هه‌ر حزبێك له‌مانه چه‌نده‌ها حزبی پاشكۆی خوڵقاندوه ئه‌وانیش دیسان هه‌مان چه‌شن ئیتر كێشه‌ی بلاَوكردنه‌وه‌و ده‌زگا كاری له دژی یه‌ك كارێكی كردوه كه كه‌سێك خه‌وێكی دی رو بكاته نوسه‌ران و لێره بحه‌وێته‌وه .. چونكه رِه‌خنه نی یه هه‌ركه‌سێ هه‌ستێت ئه‌دیبی پله 1 .ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی داش به داشی حزبه‌كان كتێب و گۆڤار و رِۆژنامه‌ی وا ده‌رده‌چێت كه گوناهه بلاَو بكرێته‌وه . له كاتێكدا یه‌كێتی نوسه‌ران ده‌یتوانی به روَڵی به هێزی خوَی یارمه‌تی له هه‌ردوكیان وه‌ربگرێت وه‌كو یه‌ك چونكه ئه‌و یه‌كێتی كورده نه‌ك حیزبه‌كان .
هه‌ر بوَیه‌ش ئه‌م پاشا گه‌ردانیه دروست بو كه به‌ر له هه‌مو شتێك ماڵی روَشنبیری كوردی كاول ده‌كات. ئه‌مه‌ش كارێكی كرد له هه‌ردولا بو به جێگه‌ی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی متمانه‌ی پارتی و یه‌كێتی بون .به‌ر له هه‌ڵبژاردنی یه كێتی نوسه‌ران زوَریان ده‌چونه لای به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار و سكاڵا و پارِانه‌وه‌یان ده‌كرد كه جێگه‌ی باوه‌رِن و به جدی كار ده‌كه‌ن بوَ حیزب ..هه‌تا پێیان بڵێن: (باشه خوَت هه‌ڵببژێره) ..زوَر له‌و هه‌ڵبژاردنانه ئه‌وه‌نده سه‌یر بو به‌زه‌ییت به زوَر هه‌ڵبژێردراوا ده‌هاته‌وه كه ده‌یویست له رێگه‌ی ئه‌م یه‌كێتیه‌وه هه‌وڵبدات به‌زوَر خوَی بكات به شاعیر و نوسه‌ر و زمانی روَشنبیری ..ئه‌وه‌ش به‌كرده‌وه دیاره ئه‌م پێگه‌یه زوَر باشه بوَ ئه‌وه‌ی لێره‌وه ته‌نیا خوَیان ناو نوس بكه‌ن بوَ زوَر كوَرِو كوَبونه‌وه و بچن بڵێن: (ئێمه نوێنه‌ری روَشنبیری كوردین) به‌بێ ئه‌وه‌ی توانای گرتنی كوَرِێك لێكوَڵینه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت .. له بری كار كردن بوَ پێشبرِكێی راسته‌قینه و ئاورِدانه‌وه له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی كه به‌رِاستی هه‌ن و ژیانه‌وه‌ی كلتوری نه‌ته‌وه‌یه‌كن ..هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت روَڵی یه‌كێتی نوسه‌ران بوَ هه‌ر گه‌لێك چیه ؟چه‌نده گه‌وره‌یه.. زانراویشه كه روَڵی نوسه‌رانی كورد چوَن مرێندرا..كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ریك بو له‌سه‌ر لیست و پاره خواردن و به‌كرێ دانی بینا و فروَشتنی ممته‌له‌كات و شتی تر له ناو ده‌سته هات و لاچوه‌كانی نوسه‌رانی سلێمانیدا بته‌قێته‌وه. بوَیه‌ش كوًَنگره‌یان دێزه به‌ده‌رخونه كرد .كه ئه‌م یه‌كێتیه كاری داهێنان و بایه‌خدانه پێی.. لانه‌ی ئه‌وانه‌یه كه نوسه‌ری راسته‌قینه و مه‌شخه‌ڵی گوَرِانن..لێره‌وه نوسه‌رانی داهێنه‌ر ژیانیان دابین ده‌كرێت ..به‌رهه‌مه‌كانیان چاپ ده‌كرێت ..به‌ڵام لێره هه‌ر كه‌سێك خوَی نه‌چوبێته ناو حیزبه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه كاری بوَ كراوه یه‌كێتی نوسه‌ران ئه‌وه‌ی نه‌كردوه .. ئه‌مه‌ش واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌ندامانی یه‌كێتی بریتیبن له‌وانه‌ی كه خوَیان بوَ داهێنان ته‌رخان كردوه .نه‌ك جێگر.
به‌م پێیه‌ش یه‌كێتی نوسه‌ران ماهیه‌تی خوَی له ده‌ست داوه و نوسه‌رانی بێ دایك و باوك سه‌رگه‌ردان و ریسوا بون له‌وه‌ی كێ له باوه‌شیان بگرێت؟هه‌روه‌ها له به‌ئه‌ندام وه‌رگرتنی نوسه‌رانیش كه خه‌ڵكێكی زوَریان كردوَته ئه‌ندام كه شیاوی ئه‌ندامه‌تی نین به هوَی باره ناهه‌مواره‌كه‌وه بونه‌ته نوسه‌ر و چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌كی روَژنامه له‌م ره‌شكردنه‌وه‌یه‌ی روَژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌به‌ن بوَ ئه‌ندامه‌تی ..جگه له‌وه‌ش یه‌كێتی نوسه‌ران جێگه‌ی (شاعیر و چیروَك نوس و روَماننوس و توێژه‌ری جدی ئه‌م سێ لایه‌نه‌یه)نه‌ك روَژنامه‌نوس و لایه‌نه‌كانی تر كه به پێچه‌وانه‌وه هه‌موی بونه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی نوسه‌ران كه ئه‌وانه یه‌كێتی خوَیان هه‌یه ..زوَریان پرِیان كردوه له دوَست و كه‌سی خوَیان بوَ كاتی كوَنگره ره‌ئیان بوَ بده‌ن .
لێره‌وه پێویستی گرنگی كوَنگره به ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێسقانیشی سوتاندوه .. كه ئه‌وه‌ش ده‌بێت نه‌وه‌ی نوَێ بێته پێشه‌وه و كه‌سانێك كه خاوه‌نی به‌ها و روَڵی روَشنبیری بن و ئیسپاتی ئه دیبیه‌تی خوَیان بكه‌ن به به‌رهه‌مه داهێنه‌ره‌كانیان نه‌ك ببنه راسپوَتینی ئه‌ده‌ب و به‌زوَر له‌م پێگه‌یه‌وه دو نوسینی كرچ و كاڵ بڵاو بكه‌نه‌وه ..ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت به تواناكانیان هه‌ژانیان دروست كردبێت روَشنیری هه‌ڵبژارده بن ..له‌لایه‌كی تر ده‌یه‌ها كاری تریان نه‌بێت..ته‌نیا ئه‌وانه بن كه داهێنه‌رن و ده‌توانن به روَحی داهێنان ره‌ش و سپی جیا بكه‌نه‌وه ..زوَر له‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی وه‌زیفه هه‌یه ته‌نیا ئاگای له خوَیشی نه‌ماوه.. ئه‌مه ره‌وای حه‌قه ؟ بوَ نازانێت روَژێك نه‌وه‌ی نوێ دادگایی ده‌كات ؟ ئه‌ی چوَن سبه‌ینێ رێزی داهێنه‌رێك ده‌گرێت ..؟!چوَن سپی له ره‌ش جیاده‌كاته‌وه؟.
ده‌بو یه‌كێتی نوسه‌ران زۆر به جدی و سه‌رنجه‌وه بیرِوانیایه بۆشاییه‌كانی رِۆشنبیری كوردی و ئه‌و هه‌مو مێاریفه زیاده‌ی به‌ناوی رِۆشنبیرییه‌وه ده‌كرێت كه‌لێنه پرِ بایه‌خه‌كانی خۆی پێ پرِ بكردایه‌ته‌وه نه‌كو به‌و جۆره شیعر ئه‌وه‌نده زۆر بوه مه‌گه‌ر به استراد رِه‌وانه‌ی خارج بكرێت له‌كاتیكدا له پانتاییه‌كانى مه‌عریفه‌دا ئه‌و هه‌ژاریه هه‌یه كه دیاره.. هه‌رله‌م باره‌شدا چه‌ند ئه‌دیب هه‌ن كه‌یه‌ك په‌رِه‌یان له‌لایه‌ن هیچ كام له‌و حزبانه و بۆچاپ ناكرێت.. ئه‌مه‌ش به‌بىَ گومان رِۆڵى حزبى و پشتگیری و پشتگیری كارى و واسته‌و زۆر شتى تر‌ى هه‌یه .. له كاتێكدا یه‌كێتى نوسه‌ران ده‌یتوانى خۆى له‌رِێگه‌ى به‌گه‌رِخستنى خۆى و پێشبرِكێ ى نوسه‌ران و متابه‌عه‌ى جدى به‌رهه‌م هه‌مو ئه‌و شته باشانه‌ى بخستایه ناو كتێب خانه‌ى كوردی یه‌وه كه تینوێتى رِۆشنبیرى كوردى بشكاندایه . پێشبرِكێی داهێنان بوَ نوسه‌ران و چه‌نده‌ها كاری تری گرنگ كه ئه‌ركی ئه‌و بو به‌ڵام هیچی نه‌كرد ..من له‌و كوَبونه‌وه‌یه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌وه‌به‌ر گوتم : (هه‌مو ده‌كه‌وینه به دادگایی كردنی مێژو .. نه‌وه‌ی نوێ لێپرسینه‌وه‌یان هه‌یه .. مێژو عه‌ره‌بانه نیه بترسن ..یه‌كێتی نوسه‌ران به‌رپرسیارێتێكی زوَر گه‌وره‌یه )..به‌ڵام هیچیان له قسه‌كانم نه‌گه‌یشتن ئه‌وه كه‌سێكی وه‌ك سارته‌ر تێده‌گات كه له گه‌وره‌ییا نوَبڵی ره‌فز كرد.. ئه‌مه‌ش دواى گۆرِانێكى بنه‌رِه‌تى له رِۆشنبیرى كوردیدا دێت كه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌وانه وه‌كو چۆله‌كه‌ى ناو ته‌لیسمیان لێدێت و نامێنێن .به‌ڵام پێویسته له هه‌مو بار‌و دوَخێكا به په‌له كوَنگره ببه‌سترێت كه ئیتر هیچ پاسا و و ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه بوَ نه‌گرتنی .. ده‌بێت و به‌ر له كوَنگره‌ش ئاماده‌كاری نه‌وه‌ی نوێ بكرێت بوَ پاكردنه‌وه‌ی به ئه‌ندام بوان و دانانی مه‌رجی داهێنان بوَ زوَر له راسپوَتینه‌كانی ئه‌ده‌ب كه جارێكی تر نه‌یه‌نه‌وه ناو یه‌كێتی نوسه‌ران.. ئه‌وانیش به‌رنامه‌و پلان دانه‌رِێژن ..پێویسته سه‌روَكی حكومه‌ت به په‌له كارێكی جدی بكات له مشت و مرِ له‌گه‌لڕ كه‌سانێكی جدی له بواری داهێنان و لیژنه‌یه‌كی نوێ دابمه‌زرێت كه به‌په‌له یه‌كێتی نوسه‌ران دروست بكرێته‌وه سه‌ر له‌نوێ به بیری داهێنه‌رانه و شێوازێكی نوێ دابمه‌زرێته‌وه كه گرنگیه‌كی مێژوییه بوَ كورد..
له روَژنامه‌ی ئاسوَ/ ژماره ( 970) ی سێشممه 12/5/2009 دا بڵاو بوَته‌وه
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|