ده‌قی شیعریی: گوتاری شیعریی
له پرۆسه‌ی شیعراندندا په‌رۆشییه خودییه‌کانی شاعیر ئاوێته‌ی وێنه، رامان و شه‌پۆله‌کانی زمانه‌که‌ی ده‌بن. به‌مجۆره ئه‌وه ئاستی پێکهاته ده‌روونیی و ئاوه‌زییه‌کانی شاعیره که ئه‌زموونه شیعرییه‌که‌ی ره‌گڕێژ ده‌که‌ن.
دیاره ئه‌گه‌ر شاعیر تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونیی و ئاوه‌زییه‌که‌ی خۆی بکات به کرۆکی بابه‌ته شیعرییه‌کانی، ئه‌وه ده‌کارێ وزه‌یه‌کی زیندوو، خۆکرد به ئه‌زموونه شیعرییه‌که‌ی ببه‌خشێت. سازکردنی ئه‌و بابه‌ته خودییانه، ئاسۆیه‌کی تر بۆ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌زموونی شیعریی تر فه‌راهه‌م ده‌که‌ن و ده‌ڕسکێنن.
ده‌قی شیعریی، به گشتی، له پرۆسه و شێوازه شیعرییه‌که‌یدا ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیانه ده‌ره‌کییه‌ی که هه‌موو که‌سێک ده‌یبینێ نه‌رمناکاته‌وه، به‌ڵکو له وێنه‌کردنه‌که‌یدا ئاماژه‌کانی ژیان و جیهانه ناوه‌کییه‌کانی ناو خودی زمان چڕده‌کاته‌وه و راده‌گه‌یه‌نێت.
له کرده‌ی شیعرییدا تخووبی مه‌یله تاکه‌که‌سییه‌کان ئه‌و مه‌رجگه‌له گرینگه نین که پێش ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی نووسینی شیعر رابگه‌یه‌نرێن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که له ده‌ستپێکی سه‌رهه‌ڵگرتنی سه‌فه‌ری شیعره‌وه گرینگه، زمانی شاعیر، گوتاری شیعریی و گشت ئه‌و شوێنپێیانه‌یه که له دوای سه‌فه‌ره‌که‌یه‌وه نمایشیانده‌کات. ئه‌زموونی تاکه‌که‌سیی شاعیر که سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ خه‌مڵاندنی ژیان، ده‌بن به هێزێک بۆ توانای گۆڕانێکی بزۆکی شیعریی و په‌یوه‌ندییه‌کانی شاعیر به ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه.
به‌مجۆره کاریگه‌ریی ده‌قێکی شیعریی، وه‌ک پرۆسه‌ی هۆنینه‌وه‌ی مافوورێک، له پرۆسه‌ی کۆپله به کۆپله‌ی هزرینه‌که‌یدا دێته کایه‌وه.
دیاره هه‌ر ده‌قێکی شیعریی به دوای گه‌یشتن به یه‌کایه‌تییه‌ک له خۆیدا رێده‌کا. لێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه شیعرییه بتوانێت ئه‌زموونێکی فراژوو به‌رجه‌سته بکاته‌وه، ده‌بێ خۆی به کۆی ده‌قه شیعرییه‌کانی تر‌ه‌وه گرێبدات. که‌واته ده‌کرێ بێژین، ده‌قه شیعرییه‌کان دیمه‌نگه‌لێکن له کۆپله کۆپله‌ی کۆی ئه‌زموونی شیعریی شاعیرێک. لێره‌وه یه‌کایه‌تی ئه‌و ئه‌زموونه شیعرییه‌ی شاعیر، فره‌ره‌هه‌ند و لێکچڕژاوه.
مه‌یلی چێژی جوانیی، ویستی چڕکردنه‌وه‌ی خود له ئادینتیتێت (ناسنامه)یه‌کی شیعریی، زمانێکی شیعریی خۆکرددا، به‌نده به ئاستی نیگه‌رانییه‌کانی شاعیر له‌مه‌ڕ رۆشنبیرییه‌که‌ی خۆیدا. ئه‌گه‌ر شاعیر له پرۆسه‌ی شیعرییه‌که‌یدا نه‌یتوانی هێدی هێدی ئه‌و ناسنامه خودییه ده‌سته‌به‌ر بکات، وێده‌چێ ئه‌و شاعیره خاوه‌ن ئه‌زموونێکی شیعریی جیاواز نه‌بێت که مایه‌ی هزرلێکردنه‌وه بێت.
پرسی ده‌ستاوێژ، میتۆدی شیعریی راگه‌یاندنی ئامانجێکی شیعرییه. به‌مجۆره شیعر چۆن به‌رده‌وام ئه‌و ئه‌رکه، راگه‌یاندنی ئامانجه روحیی، شیعرییه به شێوه‌یه‌کی نوێ راپه‌ڕێنێت؟ هه‌روه‌ک چۆنییه‌تی کۆتایی هاتنی ده‌قێکی شیعریی و چه‌ندان پرسی شیعریی تر، به‌ندن به پرسی ده‌ستاوێژی شیعرییه‌وه... ...