له‌پای نه‌هاتنه‌دی ئامانجه‌كانی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان‌و قه‌در رانه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان‌و ئاوڕنه‌دانه‌وه له پرۆژه‌و داواكاریه‌كانیان‌و په‌كخستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌و بۆ كات به‌فیڕۆنه‌دان له‌و پێناوه‌دا هونه‌رمه‌ندی قه‌درگران‌و ناوداری گه‌له‌كه‌مان مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار) ده‌ستكێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م رێكخراوه راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م بڕیاره وه‌ك هه‌ڵوێستێكی داواكراو له‌لایه‌ن سه‌رجه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌و په‌راوێزخستنه‌ی هونه‌رمه‌ندی كوردی به‌ركه‌وتووه..
ئه‌مه‌ش ده‌قی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌یه‌تی
.
به‌ڕێز / ئه‌نجومه‌نی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
بابه‌ت / ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
رێز‌و سلاو ....
هاوه‌ڵه‌كانم ، برا ئه‌زیزه‌كانم ، ساڵه‌هایه به دڵێكی پڕ له هیواو گه‌شه‌وه كارم كردووه‌و خه‌ونم به كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو مه‌ده‌نییه‌ته‌وه ده‌بینی ، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی هونه‌رو هونه‌رمه‌ند قه‌در گران رابگرێ ، دیاره ره‌وته‌كه به ئاره‌زووه ره‌واكانی منه‌وه نه‌رۆیشت ، ئێستاش واده‌ی ده‌ستبه‌ردان و ماڵئاوایی و گه‌ردن ئازادییه و جگه له خۆشه‌ویستیش هیچی تر له‌گه‌ڵ خۆم نابه‌م ، ته‌نها داواشم له په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتنتانه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و خواسته جوانانه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ن ، تكای ره‌زامه‌ندیتان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م و به‌ڵێنه وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ر راستی ئه‌و رێكخراوه له كاردا بم .
بمبه‌خشن ئه‌وانه‌ی رۆژێ له رۆژان ، خوانه‌خواسته نیگه‌رانم كردبن .
پێویستیم به ده‌ستبه‌تاڵبوونه بۆ پتر ده‌ست به‌كار بوونی كاره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كه‌م ، ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه شاره‌كه‌شم .
له‌گه‌ڵ رێز‌و سوپاسدا ...
براكه‌تان
ئه‌حمه‌د سالار
10/5/2009