|
ده‌سه‌لاَتى هه‌زه‌لى | ئاسۆ جه‌بار
-موچه‌ى په‌رله‌مانتارێك به‌قه‌ده‌ر موچه‌ى (250) كه‌مئه‌ندامه.(هاولاَتى)
-دوو ملیوَن دوَلار مانگانه‌ى په‌رله‌مانتارء وه‌زیرء بریكارء به‌رِێوبه‌ره‌كانه، ته‌نها 100دوَلار موچه‌ى مانگانه‌ى خێزانێكى ئه‌نفاله.(ئاوێنه ژ: 20)
-موچه‌ى په‌رله‌مانتارێكى حكومه‌تى عێراق 180 ئه‌وه‌نده‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاساییه.(سایتى سبه‌ى.راپۆرت:سیروان ره‌شید)
-موچه‌ى وه‌زیرێك (35)ئه‌وه‌نده‌ى فه‌رمانبه‌رێكى گه‌نجه.
-بودجه‌ى مانگانه‌ى هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتىء پارتى 35 ملیۆن دۆلاره، واته به هه‌ردووكیان مانگانه 70 ملیۆن دۆلار له‌بودجه‌ى هه‌رێم ده‌به‌ن. (هاولاَتى، سایتى سبه‌ى)
له‌زۆر نوسیندا باسم له‌ده‌سه‌لاَتى ئێكسپایه‌رء ده‌سه‌لاَتى سته‌مكارء ده‌ره‌به‌گخوازء گه‌نده‌ڵخۆرء ناعادیلء دیكتاتۆرء حیزبسالار...كردووه، به‌لاَم لێره‌دا باس له‌ده‌سه‌لاَتێكى سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌كه‌ین كه ره‌نگه تائێستا قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كرا بێت، ئه‌ویش ده‌سه‌لاَتى هه‌زه‌لییه، یان حكومه‌تى هه‌زه‌لى. زۆر به‌ساده‌یى ده‌سه‌لاَتى هه‌زه‌لى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌یه كه باس له‌دیموكراسیه‌ت ده‌كاتء فرِى پێوه‌ى نییه، دنیایه‌ك وه‌عدء به‌ڵێن ده‌داتء بیری ده‌چێته‌وه، به‌رِه‌لاَخانه‌ى ئابورىء ئێكسپایه‌رخانه‌یان لێبووه به بازارِى ئازاد، ئه‌مرِۆ شه‌قامه‌كان قیرتاو ده‌كه‌نء سبه‌ینىَ تێكی ده‌ده‌نه‌وه، حه‌ڤده ساڵ ده‌ڵێن كاره‌با چاك ده‌كه‌ینء چاكى ناكه‌ن، موچه‌ى په‌رله‌مانتارێكى مورتاحى حیزبى له‌ده‌سه‌لاَتى مه‌ركه‌زىدا 180 جار له‌سه‌رو موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاساییه‌وه‌یه‌ء كه‌س قسه ناكات، مافى مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌نء له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌كانیانه‌وه چه‌ندین سه‌عات هه‌ڵپه‌ركىَء سه‌یران په‌خشده‌كه‌ن، له‌رۆژنامه‌نوسان ده‌ده‌نء زیندانیان ده‌كه‌نء ده‌یانخه‌نه لیستى ره‌شه‌وه‌ء باس له‌دیموكراسیه‌تى عه‌یاره 24 ده‌كه‌ن.
به‌لاَم بیرمان نه‌چێت ئه‌مجۆره له‌حكومه‌ت له‌چه‌ند به‌شێكى گرنگء هه‌زه‌لى پێكهاتووه، با پێكه‌وه گه‌شتێك بكه‌ین به‌ناو هه‌زه‌لیاتى حكومرِانىدا.
موچه‌ى هه‌زه‌لى
موچه‌ى په‌رله‌مانتارێكى ولاَتێكى تا بینه‌قاقا گه‌نده‌ڵء بێساحێب 180 ئه‌وه‌نده‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاساییه، كه پێكرِا ده‌كاته (25.000.000) بیستء پێنج ملیۆن دینار، موچه‌ى گه‌نجێكى ده‌رچووى زانكۆ ناگاته به‌رپێى هیچ به‌رپرسء په‌رله‌مانتارێكى به‌خته‌وه‌رء وه‌زیرێكى بێئیش. موچه‌ى وه‌زیرء په‌رله‌مانتارى هه‌رێمێكى بچكۆله‌ى وه‌ك هه‌رێمى كوردستان(6350$) شه‌ش هه‌زارء سێسه‌دء په‌نجا دۆلارء قسوره، واته 63 وه‌ره‌قه‌ء نیوى ره‌به‌ق كه ده‌كاته (35)ئه‌وه‌نده‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایىء داماو به‌رِێوبه‌رێكى گشتى (12)ئه‌وه‌نده‌ء هاوكات ته‌نها خوا ئه‌زانێت موچه‌ء نه‌سریه‌ء ئه‌و به‌ره‌كه‌ته به‌هه‌شتییه‌ى كه به‌رپرسسه سیاسییه‌كان هه‌یانه‌ء بازرگانیشى پێوه‌ده‌كه‌ن، به‌لاَم هاولاَتیان هه‌ر بێده‌نگن، ده‌ره‌نجام ئه‌وانیش ده‌سكراوه‌ترن له‌ناعه‌داله‌تىء خواردنى حه‌قى هاولاَتیان به ناشرینترین شێوه.
دوو ملیوَن دوَلار مانگانه‌ى په‌رله‌مانتارء وه‌زیرء بریكارء به‌رِێوبه‌ره‌كانه، ته‌نها 100دوَلار موچه‌ى مانگانه‌ى خێزانێكى ئه‌نفاله) كه له ژماره(20)هه‌فته‌نامه‌ى ئاوێنه‌دا بلاَوكراوه‌ته‌وه. پێكرِا ئه‌م معاشه هه‌زه‌لیانه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ناحه‌قییه‌كى گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر هاولاَتیان، هاوكات له‌سه‌رده‌مى دیكتاتۆرء ده‌سه‌لاَته خوێنرِێژه‌كانیشدا ئه‌م ناعه‌داله‌تییه ناشرینه بوونى نه‌بووه.
سه‌روَكى حكومه‌ت توَ كه (10)ملیوَن دینار موچه‌ى مانگانه‌ته، كه سه‌رله‌به‌ر به‌بىَ نه‌سریه‌ء پاره‌ى حیزب له‌چوار وه‌رزه‌كه‌دا كه ده‌كاته دوازده مانگ توَى خواپیاو (120)ملیوَن دینار وه‌رده‌گریت كه به نرخى ئه‌مرِوَى دوَلار ده‌كاته ده ده‌فته‌ر دوَلارى جوان، جێگره‌كه‌شت كه مانگى (7)ملیوَن دینار موچه‌كه‌یه‌تى سالاَنه به‌پێى وه‌رزه‌كان ده‌گاته (84)ملیوَن دینار، كه به دوَلار سالاَنه ده‌گاته (6)ده‌فته‌ر به‌بىَ نه‌سریه‌ى سیحرىء شتى له‌و جوَره، له‌كاتێكدا قوتابییه‌كى زانكوَش ئیمانى ده‌ردێت تا (16) ساڵى خوێندن ته‌واو ده‌كاتء هه‌ڵیئه‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ى شارء دوو سه‌د دوَلارى هیچىء حه‌زینى ده‌ده‌نىَ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر كرێچى بێت كه بێگومان نیوه‌ى ئه‌م ولاَته كرێچییه، ئه‌وا ده‌بێته ئه‌ندامێكى پله نزمى جه‌هه‌نه‌م، هیوادارم سه‌روَكى حكومه‌تء جێگره‌كه‌ى عاجز بن لێم چونكه ئه‌وان ده‌مێكه عاجزن لێمان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى من ده‌یڵێم حه‌قیقه‌تێكى حه‌زینه، به‌لاَم ئه‌م حوزنه پرِه له‌ناعه‌داله‌تىء نابه‌رپرسیارێتى ئێوه. ئه‌وه ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر قسه‌كردنء به‌راوردكردنى موچه‌ى ئێوه به‌و موچه حه‌زینه‌ى ماموَستاء ئه‌و هه‌موو گه‌نجه تازه دامه‌زراوه‌ى كه موچه‌كه‌یان ناگاته به‌رپێى هیچ كام له‌ئێوه‌ى مورتاح، ئه‌وا من ئه‌ى شوبهێنم به ئه‌نفالكردنى كوَمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌رِێى گه‌نده‌ڵىء ناعه‌داله‌تیه‌وه.
كۆمیدیاى كوشنده
بێجگه له‌كۆمیدیاى ئاسایىء كۆمیدیاى ره‌ش، چه‌ندین كۆمیدیاى دیكه له‌ئارادان كه به‌رهه‌مى كارخانه گه‌وره‌كانى جه‌هلء سته‌مكاریین، كه پیشه‌سازییه‌كى راسته‌قینه‌ى دنیابینییه كوشنده‌كانه، ئه‌ویش بریتیه له‌كۆمیدیاى كوشنده، ئه‌مجۆره له‌كۆمیدیا بێئه‌ندازه خه‌یاڵكوژء خه‌ونكوژء هونه‌ركوژه، به جۆرێك هه‌موو بابه‌تء دیارده‌ء مه‌سه‌له‌یه‌كى جیدىء پرِ بایه‌خ له‌به‌رده‌م گاڵته‌جارییه‌كى بێماناء بىَ مه‌عریفه‌تء هه‌ژاردایه. كۆمیدیاى كوشنده بریتیه له‌سازكردنى تورِه‌هاتخانه‌یه‌كى خاڵى له‌هه‌ر روانینێكى مرۆڤگه‌رایانه‌ء شارستانیانه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك ئیشكردنه له‌سه‌ر سوككردنى حه‌قیقه‌تء مه‌هزه‌له‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ بچوككردنه‌وه‌ى مروڤ له‌به‌رده‌م گۆرِانكارىء ژیانء دیارده‌كاندا.
له‌رِاستىدا ده‌سه‌لاَته كوشنده‌ء جاهیله‌كان بێئه‌ندازه ده‌زگاء میدیاء دامه‌زراوه‌ى ناهونه‌رىء نارۆشنبیرییان هه‌یه بۆ په‌خشكردنء بلاَوكردنه‌وه‌ى كۆمیدیاى كوشنده‌ء تورِه‌هاتء پرۆگرامى جه‌هلء گاڵته‌جاریى بۆ سوككردنى ژیانء حه‌قیقه‌ته ساده‌كان.
كۆمیدیاى كوشنده رۆچۆته نیۆ سه‌رله‌به‌رى فیستیڤاڵء كه‌رنه‌ڤاڵ بۆنه‌ء مه‌راسیمه حیزىء حكومىء تایه‌فه‌ء خێڵه‌كانه‌وه، بێئه‌ندازه حیزب كار له‌سه‌ر كوشتنى حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌كات له‌رِێى ده‌زگاگه‌لێكى ناشارستانىء وێرانه‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنى هه‌زه‌لى
ئایا ته‌له‌فیزیۆن وه‌ك كۆپرِۆگرامێكى هه‌زیلء هه‌زه‌لى ده‌توانێت گه‌ردونگه‌راى گۆرِانكارىء دیارده‌ء گه‌شه‌ء په‌یوه‌ندىء دنیاى هاوچه‌رخ بكات؟ ناكرێت لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار ئارِاسته‌ى ئه‌و عه‌قڵیه‌ته هه‌زه‌لییه نه‌كه‌ین، ئایا ته‌له‌فیزیۆن ته‌نها مۆنیته‌رێكه بۆ په‌خشكردن؟ یان ده‌زگایه‌كى گه‌وره‌ى پرۆفیشناڵء ورده‌كاره له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌لاَیه‌تىء فه‌رهه‌نگىء شارستانىء سیاسى؟ ئایا ته‌له‌فیزیۆن بۆ ئه‌وه ئیختراع كراوه ساڵ دوازده مانگ هه‌ڵپه‌رِكىء سه‌یرانء هه‌لهه‌له په‌خشبكات؟ ئایا ته‌له‌فیزیۆن بۆ ئه‌وه كراوه پیاوێكى خه‌وتوو بهێنیته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنء باوێشك بژمێرین؟ ئایا ته‌له‌فیزیۆن بۆ ئه‌وه كراوه خه‌ڵك بانكه‌یته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنء سه‌ره‌مقولاتیان پێبده‌ى؟
كۆمیدیاى ئاینى
ئه‌م زاراوه‌یه زۆر هه‌زه‌لییه، ره‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بێت به‌رچاومان كه‌وتبێت، كۆمیدیاى ئاینى بریتیه له‌سه‌رله‌به‌رى ئه‌و روانینء دنیابینییه حیزبیانه‌ى كه له‌وتارێكى ئاینىدا خۆیان ده‌شارنه‌وه، بریتیه له‌و مه‌لاء خوتبه‌بێژانه‌ى باس له‌خواء پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌نء هه‌ندێكیان ریزىَ خانوویان هه‌یه بۆ كرىَء چه‌ند پاسێكیان هه‌یه له‌خه‌تى به‌هه‌شتا، باس له‌خێروخێرات ده‌كه‌نء به پرادۆ دێن بۆ خوتبه‌ى جومعه، دێنه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنء باس له‌حه‌رامء حه‌لاَڵء چاكه‌ء خراپه ده‌كه‌ن، به‌لاَم ناتوانن حه‌قیقه‌ت له‌چه‌واشه‌كارىء مه‌هزه‌له‌ى حیزبى جیابكه‌نه‌وه، خوازیارن له‌هه‌ر كۆلاَنێكدا مزگه‌وتێك بكه‌نه‌وه به‌لاَم ناتوانن باس له نه‌هامه‌تییه‌كانى هاولاَتیان بكه‌نء هه‌رگیز بیر له‌پرِۆژه‌ى شارستانىء ئابورىء كۆمه‌لاَیه‌تى ناكه‌نه‌وه.
كۆمیدیاى گه‌نده‌ڵى
ره‌نگه زۆرترین قسه كرابێت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى، گه‌نده‌ڵى زۆر گوناحه، هه‌رچییه‌ك دێت شه‌قێكى تێهه‌ڵده‌داتء به ئارزوى خۆى جوێنى پێده‌داتء قسه‌ى سوكى پێده‌ڵێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ى تائێستا باسى لێوه نه‌كراوه كۆمیدیاى گه‌نده‌ڵییه.. ئه‌مجۆره له‌كۆمیدیا پێكرِا جیاوازییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ء به‌ره‌نگء ده‌نگء شێوه‌ء قه‌باره‌ى جیاوازه‌وه په‌خشده‌كرێتء بلاَوده‌كرێته‌وه. گه‌نده‌ڵى كاتێك ده‌بێت به كۆمیدیا كه به‌رپرسء مه‌رِپرسء وه‌زیرء گوزیرء په‌رله‌مانتارء مه‌رِله‌مانتارء سه‌ركرده‌ء سه‌رۆكه‌كان دێنه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنء باسى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن، سه‌رۆك هه‌یه ده‌ڵێت یه‌ك به‌رپرسى گه‌نده‌ڵم بۆ بدۆزه‌ره‌وه با من ئیعدامى بكه‌م، سه‌یرى ئه‌و كۆمیدیایه، له‌كاتێكدا گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ركرده‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كاتء رۆچۆته بینه‌قاقاى حیزبء په‌رله‌مانء به‌رپرسسه‌كانه‌وه.
كۆمیدیاى رۆشنبیرى
كاتێك وه‌زیرى رۆشنبیرى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى مانگانه یه‌ك ملیۆنء نیو دینار ده‌دات به‌گوڵى سروشتى بۆ ژوره‌كه‌ى خۆى كه ده‌كاته موچه‌ى 7 فه‌رمانبه‌رى گه‌نج له‌خۆرایىء هه‌ر بۆخۆشىء زه‌وق. ته‌رخانكردنى برِى (603)ملیۆن دینار بۆ فیستیڤاڵى شاعیرێكى مردوو (جگه‌رخوێن) له‌لایه‌ن حكومه‌تء وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه‌وه، واته ته‌رخانكردنى پاره‌ى كۆمه‌ڵگه بۆ فیستیڤاڵى فاشیلء به فیرۆدانى بودجه‌ى رۆشنبیران له‌مه‌راسیمء ته‌عزێخانه‌ى حیزبی‌دا.
كاتێك حیزب ده‌یان ده‌زگاى نارۆشنبیرىء ناهونه‌رىء ناكولتورى دروستده‌كاتء ناویان لێده‌نێت ده‌زگاى رۆشنبیرىء چاپء بلاَوكردنه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆ، كاتێك حیزب سه‌رله‌به‌رى كایه رۆشنبیرییه‌كان داگیرده‌كاتء باس له‌ئازادى راده‌ربرِین ده‌كات..ئه‌مه به‌شێكه له‌كۆمیدیاى حیزبى.
ئه‌مجۆره له‌كۆمیدیا پێكرِا ئه‌و فیستیڤاڵء بۆنه‌و موناسه‌به رۆشنبیرء هونه‌رىء چله‌ى ماته‌مینیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه حیزب پێان ده‌ڵێت فیستیڤاڵى جیهانى رۆشنبیرىء ئه‌ده‌بء هونه‌ر، هه‌موو ئه‌و شیعرء تێكسته هه‌زه‌لیانه ده‌گرێته‌وه كاتێك حیزب له‌بۆنه‌ء موناسه‌به‌كانى خۆیدا به گران به‌خه‌ڵكى ده‌فرۆشێته‌وه...به‌رِێزان ئائه‌مه‌یه ده‌سه‌لاَتى هه‌زه‌لى.
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|