چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

ته‌نیایم به‌ خه‌م ده‌سپێرم | محه‌مه‌د كه‌ساس

 

  Muhamad.Kasas.jpg

ده‌مێكه‌ ته‌نیایم به‌ سێبه‌ری‌

دره‌ختێكی‌ كالیپتۆسی‌ نێو پاركی‌

ده‌نگی‌ خا له‌ قی‌ سپاردو

من و جه‌سته‌ یه‌كی‌ ته‌زیوی‌

به‌ر زریان وتۆفانی‌ خه‌مێكی‌ ئه‌زه‌لیی‌ ماینه‌وه‌

نازانم له‌كام په‌نجه‌ره‌ی‌ شیعره‌وه‌

هه‌ڵوه‌رینی‌ گه‌لاَ به‌هارییه‌ كانی‌ عه‌شقی‌ خۆمت

پێ‌ نیشان ده‌م

له‌ ژێر كوختی‌ كامه‌ شیعرێكی‌ عاشقی‌ (نالی‌)یه‌ وه‌

ناڵه‌ ناڵی‌ پڕئازاری‌ ڕۆحی‌ خۆمت

بۆ باس بكه‌م ...؟

ئێستا كه‌ یاداشتی‌ ئه‌و شیعرانه‌ ئه‌زبه‌ر ده‌كه‌م

كه‌ نیوه‌ی‌ ته‌مه‌نیان

له‌به‌ر خۆری‌ عه‌شقێكی‌ شێتانه‌ به‌سه‌ر برد

له‌یادمه‌ , چۆن گورزه‌ تیشكی‌ ئه‌و عه‌شقه‌

تخوبی‌ مۆخی‌ بڕیم وخۆی‌ كرد به‌ماڵی‌ ڕۆحم دا

منی‌ غه‌مزه‌ده‌ش

به‌ ده‌م هه‌نسكی‌ شیعره‌وه‌

فه‌رشی‌ ڕۆحم بۆ ڕاخست وجڵوی‌ خۆم دایه‌ ده‌ستی‌

ئای‌ ..خودایه‌

ئازاره‌كان چه‌ند مه‌زن بوون ؟

ئازاره‌كان چه‌ندبه‌ سوێ‌ بوون ؟

ئێستاكه‌ ..ته‌مه‌نێك پڕ ئه‌سرین

لێوانلێو له‌ شه‌رابی‌ چاوه‌ڕوانی‌ تێپه‌ڕی‌

من خۆیشم نازانم چۆن ماوم ...

چۆن چۆڕبڕ نه‌بووه‌

كانیاوی‌ به‌هاره‌ی‌ دووچاوم ...؟

خودایه‌ .. ده‌زانم ڕۆژێ‌ دێ‌

ده‌مرم وهیچ كه‌سێ‌ نازانێ‌

ته‌رمه‌كه‌م له‌ كوێدا ده‌نێژرێ‌ ...

ده‌مرم و پڕئه‌وین دوو كێلی‌ گۆڕیشم خه‌م ده‌گرێ‌ ...

 

ئه‌ یلولی‌ 2007 سلێمانی‌

 

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 


               
كۆمیدیا لەنێوان بازاڕو هونەردا
هونه‌ری ئوریتمی و ژیان
پانتۆمیم ( نواندنی بێ ده‌نگ )
کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی
لەستایشی شانۆدا
دەبێت شتێک ڕووبدات... دەبێت شتێک ڕووبدات...
(یۆری گه‌یت)*، یان مارینزه‌ هه‌ڵمیزاوه‌کان وه‌کو سکانداڵی جه‌نــــــــگ (یۆری گه‌یت)*، یان مارینزه‌ هه‌ڵمیزاوه‌کان وه‌کو سکانداڵی جه‌نــــــــگ
سەردەمی ئیسلامییەکان سەردەمی ئیسلامییەکان
شه‌هیده‌ نوێیه‌كانی‌ خوا شه‌هیده‌ نوێیه‌كانی‌ خوا
دۆزینه‌وه‌ی‌ وێنه‌ له‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ویتردا دۆزینه‌وه‌ی‌ وێنه‌ له‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ویتردا
توركیا سه‌نته‌ری‌ سێ‌ كیشوه‌ره‌ (ئه‌فرۆئاسیا) توركیا سه‌نته‌ری‌ سێ‌ كیشوه‌ره‌ (ئه‌فرۆئاسیا)

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان
     

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com