|
له‌په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌ى (ئه‌دۆنیس) بۆ كوردستان | شۆڕش محه‌مه‌د حسێن

رۆژانى (16تا20/4/2009) له‌سه‌ر بانگێشتى بنكه‌ى ئه‌ده‌بیىء رووناكبیرى گه‌لاوێژ شاعیرى عه‌ره‌ب (ئه‌دۆنیس) هاته كوردستانء له شارى سلێمانى چه‌ند چالاكییه‌كى ئه‌ده‌بیىء كۆرِى شیعرى ئه‌نجامداء سه‌ردانى چه‌ند داموده‌زگایه‌كء شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد.
هه‌ڵبه‌ت هاتنى شاعیرێك له پێگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بیى وه‌ك (ئه‌دۆنیس) كه زۆرێك به كۆڵه‌كه‌یه‌كى پته‌وى شیعرى عه‌ره‌بى ئه‌مرِۆى داده‌نىَ هه‌نگاوێكى باشه‌ء مایه‌ى ده‌ستخۆشییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه روونء ئاشكرا نییه هۆكارى بانگێشتكردنى ئه‌م شاعیره‌یه له‌لایه‌ن بنكه‌ى ئه‌ده‌بیىء رووناكبیرى گه‌لاوێژ بۆ كوردستان. كه ده‌بوو پێش هاتنى هۆكاره‌كانى له راگه‌یاندنه‌كاندا روون بكرایه‌ته‌وه. تاوه‌كو ئه‌و پرسیارانه دروستنه‌بووایه كه هۆكارى بانگێشتكردنى (ئه‌دۆنیس)ء بانگنه‌كردنى شاعیرانێكى تر بۆ چى بوو؟ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه چییه كه واى كردووه (ئه‌دۆنیس) بانگێشت بكرێتء شاعیرء ئه‌دیبێكى تر بانگ نه‌كرىَ؟ به چ پێوه‌رء له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م بانگێشته كراوه؟ء چه‌ندین پرسیارى تر.
له زۆربه‌ى ئه‌و بانگێشتء فێستیڤاڵه ئه‌ده‌بیىء رووناكبیریانه‌ى كه له كوردستان ده‌كرا له ساتى بانگێشتء میوانداریكردنى رۆشنبیرء ئه‌دیبى غه‌یره كورد ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گیرا كه ئه‌و میوانء بانگێشتكراوانه خاوه‌ن روانینء هه‌ڵوێستى سۆزدارى بن بۆ پرسء مه‌سه‌له‌ى كوردء هه‌ر نه‌بێت ئاشناى بارى رۆشنبیریىء ئه‌ده‌بیى كوردى بن، به‌ڵام هه‌موومان باش ئه‌وه ده‌زانین كه (ئه‌دۆنیس) نه‌ك هه‌ڵوێستێكى روونء ئاشكراى نییه له‌سه‌ر دۆزى كورد به‌ڵكو حه‌رفێكیشى له‌سه‌ر كورد نییه، ئه‌ى كه‌واته هۆى چیى بوو كه ئه‌م شاعیره بانگێشتكرا؟ ئه‌ى باشه نه‌ده‌كرا شاعیرێكى وه‌ك (سه‌لیم به‌ره‌كات) بانگێشتء میواندارى بكرایه كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كورده ء ئه‌تمۆسفێرى نێو رۆمانء شیعره‌كانى ئه‌تمۆسفێرێكى كوردانه‌یه، خاڵێكى گرنگى تریش ئه‌وه‌یه كه (به‌ره‌كات) به زمانى عه‌ره‌بى ده‌نوسێتء ئه‌مه‌ش پنتێكى هه‌ره گرنگه بۆ ناساندنى كه‌لتوورء ئه‌ده‌بیى كوردى به جیهانیى عه‌ره‌بیى كه به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت له‌پاش ئازادكردنى كوردستانء راپه‌رِینى باشورى كوردستان ئه‌م ئیشكردنه هه‌ژارییه‌كى گه‌وره‌ى پێوه دیاره‌ء له‌جێى نه‌بووانه.
ئه‌گه‌ر پاساوى هاتنه‌كه‌ى (ئه‌دۆنیس) بۆ ئه‌وه بێت كه به كه‌لتوورء داموده‌زگا رۆشنبیرییه‌كانمان ئاشنا بێت، دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش جێگه‌ى پرسیاره، به‌تایبه‌ت كه ئێمه داموده‌زگایه‌كى رۆشنبیرى ئه‌كتیڤء چالاكیى وامان نییه كه نیشانى ده‌ره‌وه‌ى خۆمانى بده‌ین، به ده‌زگاى سه‌رده‌میشه‌وه كه یه‌كێك له وێستگه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى (ئه‌دۆنیس) بۆ ئه‌وىَ بوو، ده‌زگایه‌ك كه له مانگێكدا دوو كتێبى باش چاپ نه‌كات چۆن بوێرى ئه‌وه ده‌كات شاعیرێكى عه‌ره‌ب بانگێشتى باره‌گاكه‌ى بكات؟ ده‌زگایه‌كى چاپء بڵاوكردنه‌وه كه نه‌یتوانى بێت به‌لانى كه‌مه‌وه 10 به‌رهه‌مى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ده‌بیء به‌رهه‌مى رۆشنبیرى كوردى بكاته عه‌ره‌بى به چ جورئه‌تێكه‌وه میواندارى كه‌سێكى وه‌ك ئه‌دۆنیس ده‌كات، خۆ دامه‌زراوه‌ء ده‌زگاى رۆشنبیرى هه‌ر باڵه‌خانه‌ى قه‌به‌ء زه‌به‌لاح نییه، ئه‌ى به‌رهه‌مى ئیبداعى ئه‌م ده‌زگایه كوا؟ له هه‌مووشى پێكه‌نیناوى تر ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ردانى ئه‌م ده‌زگایه‌دا چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كى فۆلكلۆرى كوردى پێشكه‌ش به (ئه‌دۆنیس) كرا.
خاڵێكى تر كه ده‌مه‌وىَ هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌یه له‌و ماوه زۆره‌ى ئازادى كوردستانء دامه‌زراندنى ئه‌و بنكه‌ء دامه‌زراوه رۆشنبیرییانه‌ء ئه‌و بواره به‌رفراوانه‌ى چاپء بڵاوكردنه‌وه نه‌ك سه‌رجه‌مى به‌رهه‌مه‌كانى به‌ڵكو چاره‌كى چاره‌كى به‌رهه‌مه‌كانى (ئه‌دۆنیس) وه‌رنه‌گێرِدراوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى تاوه‌كو ئێمه شانازى به‌وه‌وه بكه‌ین كه كه‌سێكى وه‌ك (ئه‌دۆنیس) هاته كوردستان به‌رهه‌مه‌كانى خۆى به كوردى پێشكه‌ش بكه‌ین.
دواشت ئه‌وه‌ى زۆر جێى سه‌رنجى من بوو وه‌ك باقى میواندارییه‌كانى تر‌ى غه‌یره كورد سه‌ردانى شارى هه‌ڵه‌بجه بوو كه بۆته مۆزه‌خانه‌یه‌كء له‌وێوه ده‌مانه‌وىَ سواڵى به‌زه‌یىء سۆزدارى میوانه‌كانمانى پىَ بكه‌ین، ئه‌وه‌ى جێى پرسیار بوو له‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌دۆنیس بۆ سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان، ئه‌م شاعیره دێرِێكى له‌نێو تۆمارى مه‌زارى شه‌هیدان به‌جێنه‌هێشت، وه‌ك راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كردووه گوایه (ئه‌دۆنیس) تووشى شۆكێكى گه‌وره بووه له بینینى ئه‌و مه‌زاره‌ى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ء له‌به‌رئه‌وه نه‌یتوانیوه هیچ بنوسێت. به‌ڵام داخۆ هۆكارى به‌جێنه‌هێشتنى دێرِێك له تۆمارى مه‌زارى شه‌هیدان له‌لایه‌ن ئه‌دۆنیسه‌وه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌و شۆكه بوو كه راگه‌یاندنى كوردى باسى لێوه كرد یاخود هۆكاره راسته‌قینه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه (ئه‌دۆنیس) نه‌یویستووه به‌و دێرِه پابه‌ستبوونء ئیلتیزامێكى مێژوویى به‌رامبه‌ر پرسێكى گرنگى وه‌ك كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه بۆ خۆى درووست بكات؟ .
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|