|
له‌بیست و نۆی نیساندا بۆ یه‌كمجاره هاوكێشه‌كه قڵپ بێته‌وه | چراكان
بۆیه‌كه‌مجاره ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نوسێك ڕاپێچی دادگا بكات، به‌رگری له‌ڕۆژنامه‌نوسێك ده‌كات. پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر (ئه‌حمه‌د میره) ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (لڤین) له‌سه‌ر ڕاپۆڕتێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌مه‌ڕ چاره‌نوسی تاڵه‌بانی له‌نێو یه‌كێتیدا، كه‌خۆی نه‌ینوسی بوو، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه فڕێنراو ڕاپێچی زیندانی ئاسایش كرا و ئه‌شكه‌نجه‌درا. سه‌یر له‌وه‌دابوو ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه هه‌ر ئاسایشی سلێمانی بوو هه‌وڵی تیرۆركردنی (ئه‌حمه‌ده میره) یان پوچه‌ڵ كرده‌وه، هه‌واڵه‌كه‌شیان به‌دنیادا بڵاوكرده‌وه!. له29.04.09 بۆ یه‌كمجاره له‌مێژووی ئێمه‌دا ڕۆژنامه‌نووس له‌به‌رده‌م دادگای حكومه‌تی هه‌رێمدا تاوانبار نا‌كرێت، غه‌رامه نا‌كرێت و حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا نا‌درێت، بۆ یه‌كمجاره هاوكێشه‌كه قڵپده بێته‌وه به‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس بۆ پاراستنی مافی خۆی ده‌چێته به‌رده‌م دادگا، نه‌ك وه‌ك تاوانبارێك. ئه‌مه بێگومان هه‌نگاوێكه جێگه‌ی خۆشحاڵیه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رچه‌رخانه هۆكاره‌كانی چین؟، بۆچی ئاسایشی سلێمانی له‌پڕ ده‌بێته پارێزه‌ری مافی ڕۆژنامه‌نوسان؟. كێن ئه‌وانه‌ی ویستوویانه ئه‌حمه‌د میره تیرۆربكه‌ن ؟ له‌سه‌رچی ویستوویانه تیرۆری بكه‌ن؟!، كامه لایه‌ن و گروپی سیاسی له‌پشت هه‌وڵدانی تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د میره‌وه‌یه؟.. ئه‌مه‌و زۆر پرسیاری دیكه سبه‌ینێ و له‌دانیشته‌كانی داهاتووی دادگا ڕوونده‌بنه‌وه ، یاخود چاكتر وایه بڵێین سوستێمی دادگا و میكانیزمی دادگا و پڕۆسه‌ی تاوتوێكردنی دۆزی عه‌داله‌ت له‌هه‌رێمدا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت ..لێره‌وه ئێمه وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كی كولتوری پشتگیری خۆمان بۆ هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی ئاوه‌ها و بۆ سه‌ر نوسه‌ری گۆڤاری لڤین ده‌رده‌بڕین.
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|