دوو گوومانلێكراو له‌سه‌ر پلاندانان بۆ كوشتنی سه‌رنوسه‌رێك دادگاییده‌كرێن | چراكان
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌نووسان
نیویۆرك، ٢٧ی نیسان، ٢٠٠٩—
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان له نزیكه‌وه چاودێری دادگاییكردنی دوو گوومانلێكراو ئه‌كات كه تۆمه‌تباركراون به پلان دانان بۆ كوشتنی ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین كه له سلێمانی ده‌رده‌چێت.
ئه‌حمه‌د میره و پارێزه‌ره‌كه‌ی،عثمان صدیق، به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانیان راگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه ته‌واوبوه‌و دوو گوومانلێكراو به‌فه‌رمی تۆمه‌تباركراون به پلان دانان بۆ كوشتنی سه‌رنوسه‌ری لڤین. به‌پێی هه‌واڵی میدیا ناوخۆییه‌كان، بڕیاره یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگا رۆژی ٢٩ی نیسان ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌حمه‌د میره وتی كه ناسنامه‌ی دوو گوومانلێكراوه‌كه ئاشكرا نه‌كراون بۆ خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وتیشی گوومانلێكراوێكی تر له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵداده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه موحه‌مه‌د عه‌بدول دایم، رێكخه‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نا‌وه‌ڕاست و باشووری ئه‌فه‌ریقیا له كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان وتی "داوا له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ین كه دڵنیایی له‌وه‌بكه‌نه‌وه كه ئه‌م دادگاییكردنه دادپه‌روه‌رانه‌و ئاشكرا ئه‌نجامده‌درێت. زۆر گرنگه كه ئه‌و دادگاییكردنه به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل و شه‌فافانه به‌ڕێوه‌بچێت تاببێته نمونه‌یه‌ك بۆ دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژنامه‌نووسانیان كوشتووه له عێراقدا."
له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا میدیا ناوخۆییه‌كان هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو گوومانلێكراویان بڵاوكرده‌وه كه گوایه پلانیان دانابوو بۆ كوشتنی ئه‌حمه‌د میره. سه‌رنوسه‌ری لڤین وتی كه هێزه‌كانی ئاسایش رۆژی ١٦ مانگی ئه‌یلول ئاگاداریان كردبوو كه پلانێك به كوشتنی هه‌یه.
به‌پێی وته‌ی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ركوك، رۆژی ٢١ی ته‌مموزی ٢٠٠٨، رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه،٢٣، كه بۆ گۆڤاریلڤین كاری ده‌كرد، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له به‌رده‌رگای ماڵه‌وه‌یاندا له كه‌ركوك درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه وتیان كه سۆران پێشتر نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێگه‌شتبو وه هه‌روه‌ها هه‌ندێ بابه‌تی نووسیبوو كه ره‌خنه‌گرانه‌بووه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆ. هه‌رچه‌نده پۆلیسی كه‌ركوك له‌دوای كوشتنی سۆران ڵیكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، تائێستا هیچ كه‌سێك به‌ئه‌نجامدانی كوشتنه‌كه تۆمه‌تبارنه‌كراوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، گرتنی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره به پلاندانان بۆ كوشتنی ئه‌حمه‌د میره ده‌بێته یه‌كه‌مین حاڵه‌ت كه تیایدا گوومانلێكراوان به‌فه‌رمی تۆمه‌تباركرابن به پلان دانان بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسێك له عێراقدا. له‌كاتی داگیركردنی عێراقه‌وه له ساڵی ٢٠٠٣دا تائێستا كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان مردنی ١٣٨ رۆژنامووسی تۆماركردووه، ٨٨ له‌و رۆژنامه‌نووسانه كوژراون.
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، كه باره‌گاكه‌ی له نیو یۆركه، رێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نه بۆ به‌رگریكردن له ئازادییه‌كانی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
موحه‌مه‌د عه‌بدول دایم، رێكخه‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نا‌وه‌ڕاست و باشووری ئه‌فه‌ریقیا
ته‌له‌فۆن: ٠٠١٢١٢٤٦٥١٠٠٤
ئیمه‌یل: m.abdel.dayem@cpj.org
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، توێژه‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نا‌وه‌ڕاست و باشووری ئه‌فه‌ریقیا
ته‌له‌فۆن: ٠٠١٢١٢٣٠٠٩٠١٧
ئیمه‌یل: mariwan@cpj.org
|