یوسف عیزه‌دین : ئه‌گه‌ر تێكست حه‌قیقه‌تى خۆى هه‌بێ... | رِابه‌ر فاریق
یوسف عیزه‌دین : ئه‌گه‌ر تێكست حه‌قیقه‌تى خۆى هه‌بێ، ئه‌وه مامه‌ڵه‌كردنى رِه‌خنه‌گر له‌گه‌ڵیدا وه‌ك مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ل ڕووداوێك، به مه‌به‌ستى كه‌شفكردن و گه‌رِان به شوێن مه‌جهوله‌كانی دا.

یوسف عیزه‌دین یه‌كێكه له‌و نووسه‌ر و رِۆشنبیرانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی جیددیی ده‌ركه‌وتووه. ئه‌و خۆی له بواری چیرۆك و رِۆماندا جێپه‌نجه‌ی دیاره، به‌لاَم به مانای رِۆشنبیریش، رِۆشنبیره. نووسه‌ره‌كانی ئێمه ته‌نها له رِه‌هه‌ندێكی نووسیندا توانستی قسه‌كردنیان هه‌یه، به‌لاَم یوسف عیزه‌دین له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا له باره‌ی ئایین و رِۆشنبیریی و كۆمه‌ڵێك رِه‌هه‌ندی دیكه‌یش، به شێوه‌یه‌كی قووڵ، نه تیۆری و نه ته‌خه‌سووس، به‌ڵكوو به تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دووانه، وه‌رامه‌كانی داونه‌ته‌وه.
با سه‌رنج له وه‌رامه‌كانی بده‌ین و ده‌ست له پێشه‌كیی هه‌ڵبگرین:
سازدانى: رِابه‌ر فاریق
رِابه‌ر فاریق: پێت وایه ئه‌و زه‌مه‌نه به‌رِێوه بێ كه ئامێره ده‌ستكرده‌كان و وێنه پاشه‌كشێ به وشه بكه‌ن؟
یوسف عیزه‌دین: ده‌بێت له‌ده‌ستپێكدا ئاماژه به‌وه بده‌ین كه گرنگى پرسیار له‌وه‌دایه كه پرسیارى دیكه بخوڵقێنێت و ببێت به مایه‌ى به‌دواداچوون و گه‌رِان و وردبوونه‌وه‌و تێرِامان و گومان، نه‌ك یه‌قین و وه‌ڵامه حازربه‌ده‌سته‌كان. گرفتێكى زۆر گه‌وره‌ى كایه‌ى به‌ناو رِۆشنبیریى كوردى له‌وه‌دایه كه هه‌میشه عه‌وداڵى وه‌ڵامه حازر به‌ده‌سته‌كانه‌و هیچ ئیشكالێكیش له‌مه‌دا نابینێته‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كه ویستویه‌تى و ده‌یه‌وێ شتێك بكاته ئاڵته‌رناتیڤى ئه‌وى دیكه، به‌م چه‌شنه ئیدامه‌ى ده‌داتآ تا زریزه‌یه‌ك ئاڵته‌رناتیڤ به‌دواى یه‌كدا ریز ده‌كا، به‌مه‌ش هێنده‌ى كه خۆى ده‌سته‌وسانه ئه‌وه‌نده‌ى تر خۆى ده‌سته‌وسانتر ده‌كا، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى كه چه‌شنه تێرِوانینێكى زالڕ هه‌یه له‌واقیعى به‌ناو رِۆشنبیریى كوردیدا، ئه‌ویش قبووڵكردنى رِه‌هاى شتێكه یان رِه‌فزكردنیه‌تى، ئه‌مه له‌گه‌لڕ بوونى ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ى كه پێى وایه شته‌كان یان باشن یان خراپ، ئیدى به‌م شێوه‌یه پۆلێنكردنێكى ترسناك و غه‌یبانى هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ى كه هه‌یه بۆ باڵ و لك و پۆل و هۆبه‌كان. ئه‌مه جگه له‌ترسناكى ئیدیعاكردنى زانینى شته‌كان و نه‌بوونى هیچ حه‌زو ویست و ئاره‌زوویه‌ك بۆ گه‌رِان به‌شوێن مه‌جهولدا و سه‌یركردنى هه‌ر تێز و بۆچوون و تێرِوانینێك وه‌ك مه‌علوم و یه‌قین، له‌كاتێكدا نه‌ك هه‌ر بۆچوون و تێرِوانین و تێز و چه‌مكه‌كان دنیایه‌ك مه‌جهول له‌خۆ ده‌گرن، به‌ڵكو خودى زمانیش وه‌ك خۆى مه‌جهولێكه‌و هه‌رده‌م پێویستى به‌گه‌رِان و كه‌شفكردنه. به‌هه‌رحالڕ، ده‌مه‌وێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڵێم كه له‌پالڕ پرسیاره‌كانى ئێوه‌دا كه سه‌رجه‌میان بارگاوین به‌ئه‌رگۆمێنت و پرسیارگه‌لێگى گرنگن. بۆ خۆشم پرسیارم هه‌یه‌و هه‌رچییه‌كیش كه ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ین یان هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ته‌نها هه‌وڵدانێكه بۆ ورووژاندنى پرسیارى دیكه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ى كه لێره‌دا ده‌یڵێین یان نایڵێن ته‌نها كۆمه‌ڵه بۆچوونێكى رِێژه‌ییه‌و قسه‌ش له‌وه نییه كه ئاخۆ وایه یان وانییه، باشه یان خراپه‌و....تاد. هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا، هه‌موو ئه‌و جۆره تێرِوانینانه وێرِاى سه‌رپێى بوونیان په‌یوه‌ستن به‌ئه‌قڵیه‌تێكى غه‌یبگه‌راوه، كه له‌مابه‌ینى دژه‌كاندا شوێنێك شك نابات په‌ناى بۆ ببات و ناچاره به‌میان بڵێ باش و به‌ویتریان بڵێ خراپ و ئیدى به‌م چه‌شنه... سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌تان زۆر رِاو بۆچوون و تێرِوانین و تێز هه‌ن كه مامه‌ڵه له‌گه‌لڕ ئه‌و ئاسته‌نگه‌دا ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆ نمونه (كیڤن رِۆبنس) یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ى له‌كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى رِابردوودا هه‌وڵى رِاڤه‌و شیكارى گۆرِانكارییه‌كانى داوه، له‌یه‌كێك له‌كتێبه‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌دا كه چۆن كولتوورى ئیمه‌یجى و ئینفۆرماسیۆنى نوآ تێكه‌لڕ به‌كولتوور و بوونى مرۆڤ بووه‌و له‌گه‌ڵى یه‌كانگیربووه، به‌چه‌شنێك كه چه‌مكى ته‌كنۆ – كولتوور بووه‌ته مه‌تره‌ح و ده‌بێ قسه‌و باسى له‌باره‌وه بكرێ، چونكه ئه‌وه‌ى كه له‌ئێستادا هه‌یه‌و وه‌ك شتێكى رِه‌ها خۆى ته‌رح كردووه‌و ته‌كنۆلۆژیاو مۆدرێنیزمیش له‌پاڵیدا به‌چه‌شنێك له‌چه‌شنه‌كان یۆتۆپیا و ئه‌فسانه‌و بگره خورافاتیشیان زیندوو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مرِۆ هه‌ر ته‌كنۆلۆژیایه كه حیكایه‌ته‌كان ده‌كاته ئیمه‌یج و له‌ناوه‌وه‌رِا شه‌رِێكى نهێنى له‌گه‌لڕ وشه ده‌كا. به‌ڵام كاتێك ده‌گه‌رِێینه‌وه بۆ به‌راییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤ، ده‌بینین له‌وێنه‌وه ده‌ستى كردووه به‌ده‌ربرِین و ناساندنى ئه‌و دنیایه‌ى ده‌وروبه‌رى، ته‌نانه‌ت ناساندنى خودى خۆیشى، دیاره هه‌موو ئه‌وه‌ى له‌و سه‌رده‌مانه‌دا نه‌خشاندوویه‌تى یه‌ك ریتم و تاك رِه‌هه‌ند نه‌بووه‌و بگره هه‌ر هه‌مووشى ساده‌و ساكاریش نه‌بوون، جگه له‌وه‌ى به‌ته‌واوى رِۆده‌چنه نێو تێرِوانینه میسۆلۆژییه‌كانه‌وه كه به‌هێماو سیمبۆله‌كان گوزارشتیان له‌و ته‌سه‌ورانه‌ى خۆیان كردووه، دیاره هه‌ر ئه‌م نه‌خش و نیگارانه‌ن كه له‌سه‌رده‌مێكى دیكه‌دا بوونه‌ته سه‌ره‌تاى نووسینى وشه‌و بوونه‌ته سه‌ره‌تاى ئه‌و سه‌فه‌ره نوێیه‌ى كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و نادیاره‌كانى بوون و شارستانییه‌تێك كه تائێستا درێژه‌ى هه‌یه. به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیمه‌یجى نوآ، قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كى به‌رایى سه‌رده‌مانێك كه مرۆڤه‌كان به‌و په‌رِى رِاستگۆییه‌وه گوزارشتیان له‌وه كردووه كه ته‌سه‌ووریان كردووه‌و پێیان وابووه كه وایه.. به‌ڵكو له‌مرِۆدا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیمه‌یجى نوآ قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئیمه‌یجێكى چه‌واشه‌كارییانه‌ى ترسناك، كه له‌جێى بیركردنه‌وه‌و تێرِامان و لێووردبوونه‌وه بوونى هه‌یه‌و ده‌توانێ له‌ناخه‌وه‌رِا سایكۆلۆژییه‌ت و تێرِوانین و بۆچوونه‌كانى مرۆڤ بگۆرِێ و بیكا به كۆیله‌ى ئه‌م دنیا گڵۆباڵه، له‌مرِۆدا مرۆڤ له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان زیاتر بێ ئیراده كراوه‌و به‌ده‌یان شتى بێماناوه شه‌ته‌ك دراوه، له‌ناخه‌وه تێكشكێنراوه له‌ئاست هه‌ر یاخیبوونێك كه به‌رِاستى بیه‌وێ شتێك ده‌رحه‌ق به‌گۆرِینى ئه‌م سیستمه گڵۆباڵه‌ى دنیا بكا. (فرانسیس بیكۆن) له‌سه‌رده‌مێكى پێش ئێستاى ته‌كنۆلۆژیادا گوتویه‌تى: (چاكه‌و خراپه له‌ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه ئامێره میكانیكییه‌كان دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وانن كه ده‌توانن خزمه‌تى ئه‌م یان ئه‌ویتر بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وانیشن كاتێك چالاكیه‌كانیان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن و وێڵگه‌كان دروست ده‌كه‌ن و ده‌بێت بزانن چۆن لێشى دێنه ده‌ره‌وه).
رِابه‌ر فاریق: ئایا به‌جیهانیبوون ئه‌و به‌هه‌شته وه‌همییه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه ده‌یه‌وێ (بوون)ى خۆى له‌نێویدا بدۆزێته‌وه؟
یوسف عیزه‌دین: (لیۆتار) ده‌ڵێ: ( دووباره په‌ره‌سه‌ندنى ئیكۆنۆمیكى ئێستاى كاپیتالیزم، به‌هاریكارى ته‌كنۆلۆژیا، پێكه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و گۆرِانى وه‌زیفه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن: له‌میانى ئه‌مانه‌وه له‌ئاست نزیكایه‌تى ئاڵته‌رناتیڤه ته‌رح كراوه‌كان، ده‌بێ جارێكى دیكه پێداچووونه‌وه بۆ وێنه‌ى كۆمه‌لڕ بكرێ... ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڵێین وه‌زیفه‌كانى رِێكخستن و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه، له‌ژێرده‌ستى به‌رِێوه‌به‌ره‌كان رِاده‌كێشرێته‌وه، تا بدرێ به ئامێره‌كان... پرسیارى ته‌وه‌ره‌یى ئه‌وه‌یه كآ مافى گه‌یشتنه زانیارییه‌كانى ده‌بێ، له‌پێناو برِیاردانه رِاسته‌كاندا، دیاره له‌ئێستاو له‌داهاتووشدا گه‌یشتنه زانیارى و به‌ده‌ستهێنانى په‌یوه‌سته به‌پسپۆرِه هه‌مه چه‌شنه‌كانه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وانیشن چینى ده‌سه‌ڵاتدار و چینى دروستكردنى برِیار... ئیدى چینى برِیاردان چینێكى ته‌قلیدیى ده‌سته‌ى سیاسییه‌كان نییه، به‌ڵكو چینێكه پێكهاتووه له‌سه‌رۆك كۆمپانیا‌و به‌رِێوه‌به‌ره ئاست به‌رزه‌كان و سه‌رۆكى رِێكخراوه پیشه‌یى و سیاسى و ئایینییه‌كان). (لیۆتار) هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه ئاماژه‌ى به‌و گۆرِانكارییانه داوه، ئیدى ته‌كنۆلۆژیا نه‌ك ده‌ستى خستووه‌ته نێو هه‌موو كاروبارێكى ژیانه‌وه، به‌ڵكو نه‌خشه‌ى ته‌قلیدیى ده‌سه‌ڵاتیشى گۆرِیوه‌و تا دێ زیاتریش ده‌یگۆرِێ. سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌تان ده‌بێ بڵێین دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى كۆمه‌ڵه جۆاوجۆره‌كانى كورد، له‌نێو ئه‌و ئاڵوگۆرِانه‌ى كه له‌دنیادا رِوویانداوه‌و رِووده‌ده‌ن، كارێكى ئاسان نییه، چونكه هیچ كاتێك ئیختیار و ویستێكى خۆى نه‌بووه له‌برِیارداندا. به‌بآ دابرِانى له‌فیودالیزم و بنه‌ما ته‌قلیدییه‌كان، كاتێك به‌خۆى زانیوه رِاپێچى دنیایه‌كى تر كراوه، جا سه‌یرش له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ى كه تا ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆى وه‌ریگرتووه زیاتر مۆدێله له‌وه‌ى كه گۆرِانكارییه‌كى ناوه‌كى و خودى بێ. ئه‌گه‌ر له‌ده‌وه‌رِا برِوانی هه‌ست به‌گۆرِانى كۆمه‌ڵى كوردى ده‌كه‌ی جا ئه‌مه پۆزه‌تیڤ بێ یان نێگه‌تیڤ، به‌ڵام كاتێك رِۆده‌چیته نێو هه‌ناو و ده‌روونى كۆمه‌ڵه جیاجیاكانى كورده‌وه‌و له‌سیستمى كۆمه‌ڵایه‌تى و فیكرى و سیاسى رِاده‌مێنی، ده‌بینی هه‌موو شتێك هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تى یان به‌ئاسته‌م گۆرِانى تێدا ده‌بینیته‌وه، بۆ نموونه سووننه‌تى كوشتنى مێینه ئه‌گه‌ر به‌كارێك هه‌ڵساو له‌گه‌لڕ تێرِوانینى كورددا نه‌گونجا، هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى و باشترین نموونه‌ش نه‌ك هه‌ر كوژرانى ئه‌و هه‌موو مێینه‌یه‌ى نێو كوردستانه، به‌ڵكو چه‌ندین نموونه‌ى كوژرانى ئه‌و مێینانه هه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا كوژراون. كاتێك قسه دێته سه‌ر ئه‌و گۆرِانانه‌ى كه له‌ئه‌ورپاوه ده‌ستیان پێكرد، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌و رِاستیانه ده‌هێنینه پێش چاومان كه له‌چاخه‌كانى نێوه‌رِاستدا چه‌نده دژ به‌بچووكترین مافه‌كانى مرۆڤ بوون. هه‌ر چه‌ند سه‌د ساڵێك له‌مه‌وپێش له‌ئه‌وروپادا سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر ئه‌وه سووتێنراون كه گوایه ساحیر و جادووگه‌رن. هه‌موومان نموونه‌ى كوژرانى سه‌دان نووسه‌ر و بیرمه‌ندى ئه‌وروپیمان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌و ده‌زانین پاپا و كڵێسا له‌سه‌رده‌مانێكدا چه‌ند باڵاده‌ست بوون، به‌هه‌رحالڕ، له‌ئێستاشدا ناتوانین بڵێین ئه‌وان وه‌ك لایه‌نى ئینسانى و رِێزگرتن له‌مافه‌كانى مرۆڤ، له‌سه‌دا سه‌د په‌یرِه‌وى لێده‌كه‌ن... هه‌ر جه‌نگه‌كانى به‌ڵقان كه بووه مایه‌ى كوژرانى هه‌زاران كه‌س نموونه‌یه‌كى به‌رچاون له‌وه‌ى كه وانییه، یان هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى رِوسیا بۆ سه‌ر جۆرجیا كه بووه مایه‌ى كوژرانى ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵك، هه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ى كه جار جاره له ئه‌وروپادا رِووده‌دا، ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه پرسیار له‌مه‌ده‌نییه‌تى ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ش بكه‌ین، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى ئارامى و ئاسایشێكى رِێژه‌یى كه ئه‌وان له‌ئێستادا هه‌یانه ده‌رئه‌نجامى هاویشتنه ده‌ره‌وه‌ى گرفت و قه‌یران و كێشه‌كانیانه بۆ ده‌ره‌وه‌ى خۆیان. باشه هه‌ر گه‌نجه‌كانى ئه‌وروپا و وڵاته به‌ناو پێشكه‌وتووه‌كان نین، كه له‌مرِۆدا ده‌كرێن یان ده‌بن به سه‌ربازو لێره‌و له‌وێى دنیادا ته‌نها كاریان كوشتنى خه‌ڵكییه... پێم وایه تا ئه‌و هه‌موو سه‌رباز و كه‌رسته جه‌نگیانه هه‌بن و به‌رده‌وام دروست بكرێن و پێویستیان به‌بازارِ هه‌بێت بۆ ساغكردنه‌وه‌یان، وه‌ها به‌ئاسانى دنیا ئارام نه‌بێته‌وه. به‌ڵام نابێ نكووڵی له‌وه بكرێ كه ئه‌وان له‌رِووى مه‌عریفى و فیكرییه‌وه خاوه‌ن رِێنیسانسێكن، هه‌روه‌ك چۆن خاوه‌ن شۆرشى پیشه‌سازى و ده‌یان ده‌ستكه‌وتى ته‌كنه‌لۆژین، كه كورد خاوه‌نى هیچ كامێك له‌وانه نییه.
رِابه‌ر فاریق: كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیى ئێسته‌شى له‌گه‌ڵدا بێ له نێو قه‌یرانى ناسنامه‌دا ده‌خولێته‌وه، هاوكاتیش به‌رده‌وام رِووى له جیهانیبوونه، كه‌چى زه‌مینه‌سازییه‌كى باشى نه‌كردووه بۆ ئه‌م گۆرِانكارییه، جا بۆ ئه‌وه‌ى ببین به خاوه‌نى شووناسى خۆمان و له جیهانیبووندا به‌رجه‌سته ببین، هه‌نگاوه بنچینه‌یى و هه‌ره پێویسته‌كان چین كه وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و له وه‌ها زه‌مه‌نێكدا پێویسته پراكتیزه‌یان بكا؟
یوسف عیزه‌دین: (هابرماز) یه‌كێكه له‌و بیرمه‌نده رِۆژئاواییانه‌ى پێى وایه ئه‌و گه‌لانه‌ى ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ى پیشه‌سازى، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌وڵاته پیشه‌سازییه پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه، ئه‌وه ئه‌و گه‌لانه تواناى به‌شداربوونى فیكرییان نییه له‌پرۆژه‌ى رِۆشنگه‌رییدا، ته‌نانه‌ت به‌رِاى ئه‌و هیچ نێوه‌ندێك نییه ئه‌و دوو دنیایه كۆبكاته‌وه. ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دنیا بووه‌ته بازارِێكى ئابووریى هاوبه‌ش، كه وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به‌رِێوه‌ى ده‌به‌ن، كه‌واته پێگه‌یه‌ك كه كورد له‌دنیادا هه‌یه‌تى، بوونى پانتاییه‌كى جوگرافییه وه‌ك بازارِ و شوێنى به‌ده‌ست هێنانى ماته‌ریاڵى خاو و ساغكردنه‌وه‌ى كاڵاكان و هاتن و چوونى كۆمپانیاكان وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له‌زۆر شوێنى دیكه‌ى دنیاشدا وه‌هایه، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌لڕ گه‌لانى تردا زیاتر بۆ كورد بووه‌ته مایه‌ى تێكشكانێكى ده‌روونى و فیكریى، وه‌ك بۆ خۆتان ئاماژه‌تان پێداوه، قه‌یرانى شووناسێكه كه خۆى پآ بناسێنێ و خۆى پآ بناسێته‌وه، دیاره قه‌یرانه‌كه رِوون و ئاشكرایه، سه‌ربارى په‌ى پآ نه‌بردنى زۆرێك له‌كورده‌كان به‌و نه‌هامه‌تى و ئاسته‌نگانه‌ى ئێستا. ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین: ئاخۆ به‌رِاستى كورد له‌نێو مێژوودایه؟ له‌كاتێكدا زه‌مه‌نى مێژوویى په‌ره‌سه‌ندن له‌خۆ ده‌گرێت و له‌خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى زینده گۆرِانه كه یه‌كێتییه‌كى ئۆرگانیكى له‌خۆ ده‌گرێ و هه‌میشه له‌گۆرِاندایه و تواناى چاككردنى ئاراسته‌كانى خۆى هه‌یه‌و به‌پێى هه‌لومه‌رج و گۆرِانكارییه‌كان له‌گۆرِاندایه. به‌ڵام زه‌مه‌نى نامێژوویى جۆرێكه له‌شوێن و هیچ گۆرِانكارییه‌ك له‌دیمه‌نه گشتییه‌كانى شته‌كاندا رِوونادا، چونكه زه‌مه‌نى ئه‌و جێگره، پێشتر چۆن بووه ئێستاش هه‌ر وایه، یان هه‌ن ده‌ڵێن ئه‌و میلله‌ته‌ى نه‌چووبێته نێو مێژووه‌وه نه پێشتر هه‌بووه‌و نه ئێستاش هه‌یه. بوونمان له‌نێو مێژوودا ئه‌وه نییه كه خۆمان ته‌سه‌وورى ده‌كه‌ین وه‌ك خۆمان، یان لێره‌و له‌وآ به‌باس و خواسێك سه‌باره‌ت به‌خۆمان ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ین و ده‌ڵێین ئه‌وه‌تا له‌نێو مێژوودا هه‌ین، رِاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه مه‌حاڵه به‌بآ پرۆژه‌یه‌كى مه‌عریفى و فیكرى بتوانی بوونى خۆت بسه‌لمێنی و له‌نێو مێژوودا جێى خۆت بكه‌یته‌وه، رِه‌نگه چه‌ندین نموونه‌ى ئه‌و گه‌لانه‌مان له‌به‌رچاو بێ كه سه‌رده‌مانێك له‌نێو مێژوودا بووبێتن و كه‌چى له‌مرِۆیه‌كدا به‌ته‌واوى نه‌ماون. تۆ برِوانه كورد به‌درێژایى مێژوو پاشكۆى فه‌رهه‌نگ و ئایین و چه‌شنى بیركردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت زمانى میلله‌ته باڵاده‌سته‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆى بووه‌و جار جاره‌ش وه‌ك ئه‌كته‌رێكى كۆمبارس ئه‌گه‌ر پێیان رِه‌وا بینیبێ گچكه رِۆڵێكى كه‌مخایه‌نى بینیوه. (هۆبز) له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تێرِوانینى ته‌قلیدیانه‌ى (ئه‌رستۆ) بۆ مرۆڤ، كه به‌ئاژه‌ڵێكى سیاسى ده‌یداته قه‌ڵه‌م، باس له‌وه ده‌كا كه مرۆڤ وه‌ك تاكێك ته‌نها به‌بیركردنه‌وه جودا ناكرێته‌وه، به‌ڵكو به‌گیانى كێبرِكآ و شانازى به‌خۆوه كردن و زۆر شتى دیكه‌ى له‌و چه‌شنه، بۆیه به‌رِاى ئه‌و گواستنه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى سروشتییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌بآ دروستكردنى ده‌وڵه‌ت نایه‌ته دى. به‌ڵام كوا ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سروشتییه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مه‌ده‌نى؟ تۆ ئه‌گه‌ر به‌خۆت بڵێی من نه‌ته‌وه‌یه‌كى جیاوازم و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماده‌ییی ژێر ده‌سته‌ییت هه‌بێ، ئه‌مه چ مانایه‌كى هه‌یه؟ له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى هه‌رچییه‌ك بێ، هى كامه نه‌ته‌وه بێ، سه‌ربارى نه‌هێشتنى سته‌مى نه‌ته‌وه‌یى، ده‌ركه‌ى ده‌یان چه‌شنى سته‌مى دیكه له‌هاووڵاتیانى ده‌كاته‌وه، به هه‌رحاڵ ، ئه‌مه بابه‌تێكى تره‌و رِه‌نگه په‌یوه‌ندیى به‌پرسیاره‌كه‌تانه‌وه نه‌بێ، بۆیه نامه‌وێ له‌وه زیاتر له‌سه‌رى برِۆم.
رِابه‌ر فاریق: له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییدا كه‌سانێك هه‌ن به‌رده‌وام به‌قسه رِه‌خنه له ئایینه‌كان ده‌گرن، به‌ڵام تا ئێستاكه‌ش نه‌هاتوون ئه‌م قسانه بگوێزنه‌وه بۆ نێو نووسین، به شێوه‌یه‌كى زانستیانه، ئایا له به‌ر هه‌رِه‌شه‌ى پیاوه ئایینییه‌كانه كه رِه‌خنه‌مان نییه له‌م بواره‌دا، یان نووسه‌رانى ئێمه به شێوه‌یه‌كى قوولڕ ته‌ماشاى ئایین ناكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى كۆده‌كانی؟
یوسف عیزه‌دین: به گشتى، له واقیعى كوردیدا فیكر و مه‌عریفه‌و تێرِوانین و لێخووردبوونه‌وه‌ى قوولڕ بۆ شته‌كان نه‌بووه‌ته خه‌م، یان نه‌بووه‌ته گرێیه‌ك كه هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى بدرێ. گرفته‌كه له‌وه‌دایه هه‌ر زیاتر سه‌رزاره‌كى رِوانیویه‌تییه شته‌كان و رِاگوزه‌ر به‌لایدا تێپه‌رِیوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردووه.
رِابه‌ر فاریق: به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن كه پێیان وایه ئایین نه‌بێ باشتره، ئایا ئه‌م تێرِوانینه بنه‌چه‌یه‌كى ته‌ندروستى هه‌یه؟ ئه‌مه ده‌رهاویشته‌ى دنیاى مۆدێرنه‌یه یان شتێكى تر؟ ئایا هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌توانێ به‌بآ ئایین درێژه به‌بوونى خۆى بدا؟
یوسف عیزه‌دین: (میلتۆن) ده‌ڵێ: (له‌سه‌ره‌تادا نابینایى هه‌ڵدێرێكى بآ بن بوو، تاریك و ته‌ریك بوو). (ئیدیس هامیلتۆن) سه‌باره‌ت به‌م دێره‌ى (میلتۆن) ده‌ڵێ: (ئه‌م وشانه‌ى میلتۆن گوزارشت له‌بیروباوه‌رِى گریكه‌كان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌بنه‌ماى شته‌كان و سه‌ره‌تاكانیان، پێش ده‌ركه‌وتنى خوداوه‌نده‌كان ته‌نها نابینایى و تاریكى هه‌بووه، هه‌موو شتێك رِه‌ش و به‌تالڕ و بێده‌نگ و ناكۆتا بووه، به‌ڵام دواتر موعجیزه‌یه‌ك رِوویدا، به‌شێوه‌یه‌كى په‌نهان، ئیدی له‌و بۆشایى و به‌تاڵییه‌دا (ئیرۆس) هاته بوون كه له‌هه‌موو شته‌كان گه‌وره‌تر بوو). گه‌ر رِۆبچینه نێو قووڵاییه‌كانى میسیۆلۆژیا، زۆر رِاستیمان له‌مه‌رِ ویستى مرۆڤ بۆ ده‌رده‌كه‌وێ ده‌رحه‌ق به‌حه‌زى بۆ بینینى شته‌كان له‌نێو كه‌شێكى سیحریى و فه‌زاو ئه‌تمۆسفێرێكى ئه‌فسانه‌ئامێزدا. ئه‌و نموونه‌یه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه‌رِا ئاماژه‌مان پێدا گه‌واهیى ئه‌و رِاستییه ده‌دا. ئیدى هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه كه مرۆڤ په‌ناى بۆ خستنه‌گه‌رِى خه‌یاڵاتى ئه‌فسوون ئامێز و ئه‌فسانه‌یى بردووه، رِۆڵى مرۆڤ وه‌ك كارئه‌كته‌رێكى سه‌ره‌كیى بوون، هێدى هێدى شوێنى بۆ كارئه‌كته‌رانى دیكه چۆڵكردووه، وه‌ك خوداوه‌ند و نیمچه خوداوه‌نده‌كان، بۆ خۆى ته‌نها رِۆڵى لاوه‌كى و ته‌واوكارى رِۆڵى ئه‌وانى دیكه‌ی بینیوه. ده‌كرێ لێره‌دا بڵێین: له‌رِوویه‌كه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌فسانه‌و خورافات و ته‌سه‌ووره غه‌یبییه‌كان، هه‌وڵدانێكى به‌رایى مرۆڤ بووبن بۆ حاڵی‌بوون یان رِاڤه‌كردنى مه‌رگ و ژیان و نهێنیى بوون و زۆر ورده‌كاریى دیكه، كه ئه‌و ده‌م بۆى رِاڤه نه‌كراون. دواتر هه‌موو ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مرۆڤ هه‌وڵى زانینى داوه، بوونه‌ته بابه‌تى نێو فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سوفان عه‌وداڵى دۆزینه‌وه‌ى چه‌مكگه‌لێكى زۆر بوون، دیاره له‌گه‌لڕ جوداییان له‌گه‌لڕ خودى میسیۆلۆژیا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌شنى فه‌له‌سه‌فه‌كه میتافیزیكیش بووبێ، كه‌چى له‌مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌لڕ ئه‌و چه‌مكگه‌لانه‌دا ده‌بوایه په‌نا بۆ لۆژیك و ئه‌قلڕ ببا، نه‌ك ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ى كه ته‌نها رِێگه‌یه‌كى باوه‌رِهێنانى باوه‌رِدارانى ئه‌فسانه‌كانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زه‌مه‌ن له‌ئه‌فسانه‌كاندا زه‌مه‌نێكه نه رِابردووه‌و نه ئێستایه‌و نه داهاتووش، كه‌واته زیاتر خۆى وه‌ك په‌یامێكى سورموودیى ده‌خاته‌رِوو، هیچ گومانێك لاى بابلییه‌كان نه‌بووه كه‌خوداوه‌نده‌كه‌یان (مه‌ردۆخ) له‌لاشه‌ى ئه‌و ئه‌ژده‌ره‌ى كه كوشتوویه‌تى گه‌ردوونى گه‌وره‌ى دروستكردووه، یان چۆن سۆمه‌رییه‌كان حیكایه‌تى تۆفانیان كردووه‌ته ئه‌فسانه‌و هه‌رچه‌نده وه‌ك مێژوویه‌ك ئاماژه‌یان به‌پێش و پاش تۆفانه‌كه داوه، به‌ڵام لاى ئه‌وان مه‌غزاى تۆفانه‌كه مێژوویى نه‌بووه، به‌ڵكو تۆفان لاى ئه‌وان بریتى بووه له توورِه‌بوونى خوداوه‌ند. ئه‌گه‌ر له‌مرِۆدا قه‌ناعه‌ته خورافییه‌كان یان ئه‌فسانه‌ییه‌كان له‌رِوو كه‌میش بووبێتنه‌وه یان وابێته پێش چاو كه كه‌م بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له‌بیرمه‌ندان و نووسه‌ران پێیان وایه بۆ پرِكردنه‌وه‌ى بۆشاییه رِۆحییه‌كانى مرۆڤ پێویسته جارێكى دیكه‌و به‌چه‌شنێكى تر ئه‌فسانه‌كان بژیێنینه‌وه، دیاره به‌شێواز و چه‌شنێكى دى، بۆ نموونه پرۆسه‌ى به‌ستاركردن و هاله دروستكردن به‌ده‌ورى زۆرێك له‌ئه‌كته‌رانى سینه‌ماو رِۆك و بواره جیاجیاكانى هونه‌ردا، چه‌شنێكه له‌دروستكردنى شتێكى موقه‌ده‌س، زۆرێك له‌گه‌نجان له‌ساته‌وه‌ختى ده‌ركه‌وتنى ئه‌و رِۆك ستار-انه‌و و هاوچه‌شنه‌كانیاندا حالڕ ده‌یانگرێ، هه‌ن خۆیان زامدار ده‌كه‌ن، هه‌ن كاتێك ده‌زانن ده‌ستیان ناگاته ئه‌و ستارانه‌ى كه میدیا به‌و چه‌شنه گه‌وره‌ى كردوون خۆیان ده‌كوژن و ساڵانه ده‌یان نموونه‌ى له‌و چه‌شنانه‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێ. سه‌ربارى نا ئه‌قڵانیبوونى ئه‌فسانه‌كان، نازییه‌كان توانییان گه‌لێكى ئاشنا به‌فه‌لسه‌فه‌و به‌ئاقلڕ ناسراوى وه‌ك گه‌لى ئه‌ڵمانى، له‌رِێگه‌ى خستنه‌گه‌رِى (ئه‌فسانه‌ى رِه‌گه‌زى ئارى باڵا)ه‌وه فریو بده‌ن و كۆنترۆڵى ژماره‌یه‌كى ئێجگار زۆرى ئه‌ڵمانه‌كانى پآ بكه‌ن و وه‌ك یه‌كێك له‌بیرمه‌نده نازییه‌كانیش كه ناوى (ڤیلهلم ستانبل)ه ده‌ڵێ: (نازیزم ئایدیۆلۆژیایه‌كى ساكاره‌و له‌سه‌ر بیرۆكه ساناكان رِاوه‌ستاوه‌و پێویستى به‌قه‌ناعه‌ت پێكردنى به‌رانبه‌ره‌كه‌ى نییه). ئیدى زۆر شت هه‌ن كه له‌ده‌ركه‌ى نائه‌قڵانییه‌ته‌وه ده‌توانن تێكه‌لڕ به‌بیر و هزرى مرۆڤ بن و به‌چه‌شنێك جێى خۆیان بكه‌نه‌وه، كه سه‌رده‌م و رِۆژگار و هه‌موو شیكاركارى و رِاڤه‌كارییه‌كان ده‌رِۆستى ئه‌وه نه‌یه‌ن كه ببنه مایه‌ى گۆرِانكارى له‌بیرو هزرى باوه‌رِدارانیدا، ته‌نانه‌ت كاتێكیش هه‌وادرانى ئه‌و جۆره بیر‌و هزرانه ده‌بنه (فه‌نه‌تیك) ئه‌وه رِه‌نگه توندوتیژییه‌كى بێ وێنه‌شى لێ بكه‌وێته‌وه دژ به‌وانه‌ى كه بۆچوونه‌كانى ئه‌وانیان قبووڵ نییه، یان هه‌وڵى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و ململانآ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ریش باوه‌رِێكى كوێرانه‌ى بۆ بیرۆكه‌و هزرێكى دژ به‌وان هه‌بێ، ئه‌وا ئه‌ویش (فه‌نه‌تیك)ه‌و هیچى له‌گه‌لڕ ئه‌واندا فه‌رق نییه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و نهێنییانه كامانه‌ن كه وه‌هایان كردووه، هه‌موو كۆده‌كانى ئایین نه‌كرێنه‌وه؟
یوسف عیزه‌دین: دیاره قسه‌كردن له‌سه‌ر ئایین ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت قسه‌كردن بێ له‌سه‌ر گوتارى ئایینه‌كان، ئه‌وه ده‌بێ به‌شوێن ئه‌وه‌دا بچین كه چین ئه‌وانه‌ى گوتاره‌كان یان گوتارێك په‌رده‌پۆشیان ده‌كا و ده‌یانشارێته‌و؟ په‌نهان و نهێنییه‌كانى نه‌ك هه‌ر گوتاره ئایینییه‌كان، به‌ڵكو سه‌رجه‌م گوتاره‌كان ده‌كه‌وێته پشت گوتاره‌كه‌وه‌و كردنه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ى كۆده‌كانى پێویستیان به‌رِۆچوون و به‌دواداچوون و تێرِامان و تێفیكرین هه‌یه. ده‌بێ له‌رِوانگه‌یه‌كى ته‌فكیكییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌گینا ته‌نها هه‌ڵسورِان له‌نێو گوته‌زا لۆژیكى و گشتیر و ئه‌قڵانی و نائه‌قڵانییه‌كاندا رِه‌نگه بێسوود بێ و بۆ خۆى ببێته‌وه به‌له‌مپه‌ر له‌ئاست ئه‌و رِۆچوون و ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى ئێمه‌دا. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌په‌نابردن بۆ گوته‌زاو تێرِوانینه ماته‌ریالیستى و ماركسیستى و هاوچه‌شنه‌كانى كه خوێندنه‌وه یان رِه‌خنه‌یان سه‌باره‌ت به‌ئایین هه‌یه، خوێندنه‌وه بۆ ئایین بكه‌ین، ئه‌وه پێ‌بزانین یان نه‌زانین له‌جێى كردنه‌وه‌ى ده‌ركه‌كان ده‌ركه‌كانمان كڵۆم داوه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِاستن یان هه‌ڵه‌ن، زانستین یان نازانستین، لۆژیكین یان نا لۆژیكین، كه دیاره هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه چه‌مكى رِه‌هان و كارى ئێمه‌ش ده‌ربازبوونه له‌رِه‌ها بوون و به‌زۆر سه‌پاندن و تێز‌و ته‌رحى دۆگما. كه‌واته ئێمه هه‌رده‌م بۆ خوێندنه‌وه‌و كه‌شفكردنى شته‌كان پێویستمان به‌تێرِوانێنێكى گوماناوییه، به‌به‌راورد له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى كه پێشتر هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ى كه ئێستاكه هه‌یه. ئاشكراشه كه خودى ئایینه‌كان وه‌ك خۆیان به‌گومانه‌وه ده‌رِواننه مرۆڤ و مرۆڤ وه‌ك شوێنجێگه‌ى دژه‌كان سه‌یر ده‌كه‌ن، مرۆڤ له‌رِوانگه‌ى هیچ ئایینێكه‌وه بوونه‌وه‌رێكى ته‌باو گونجاو و فریشته ئاسا نییه. ئه‌وه‌نده‌ى باس له‌تاریكییه‌كانى ناوه‌وه‌ى مرۆڤ كراوه ئه‌وه‌نده باس له‌لایه‌نه باش و رِۆشنه‌كانى نه‌كراوه. له‌رِوانگه‌ى ئایینه‌كانه‌وه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكى ناكۆك و پرِ دژایه‌تى و جیاوازییه، لێوانلێوه له‌كوفر و ئیمان و باشه‌و خراپه و رِه‌ش و سپى و سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كانى دیكه‌شى له‌خۆ گرتووه. تۆ برِوانه؛ له‌كاتێكدا كه باس له‌ئیختیارى مرۆڤ ده‌كرێ، هێنده‌ش باس له‌بێده‌سه‌ڵاتى و نائیختیاربوونى ده‌كرێ، ئه‌وه‌نده‌ى باس له‌موخه‌یه‌ر بوونى ده‌كرێ ئه‌وه‌نده‌ش باس له‌موسه‌یر بوونى ده‌كرێ... هه‌ر بوونى بیرۆكه‌ى خوداوه‌ند به‌واتاى جیاوازى ئه‌و له‌مرۆڤ و مرۆڤیش له‌و دێ... به‌م چه‌شنه ئایین له‌نێو قووڵایى جواداخوازى و ناكۆكى و بگره‌و به‌رده‌و جیاوازییه‌كانه‌وه دروست ده‌بێ و، هه‌ر له‌ده‌ستپێكه‌وه هه‌وڵى خۆسه‌پاندن و رِه‌ها بوون ده‌دا. جا بۆ كردنه‌وه‌ى كۆدى ئایینه‌كان به‌پێى ئه‌و تێكستانه‌ى هه‌ن، ده‌بێ له‌و تێرِوانینه كلاسیكییه لاهوتییه دوور بكه‌وینه‌وه كه زیاتر له‌و رِوانگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌لڕ ئه‌و تێكستانه‌دا كراوه‌و قسه‌یه‌كى له‌سه‌ر ستراتیژییه‌ت و دیوه‌كانى دیكه‌ى تێكسته‌كان نییه. تێكست وه‌ك خۆى له‌رِێگه‌ى خوێندنه‌وه‌یه‌وه گه‌مه‌یه‌كت له‌گه‌لڕ ده‌كا و كه‌م تازۆر به‌كارتده‌هێنێ، جا ئێمه‌ش به‌هه‌وڵدانمان بۆ بینینى دیوه شاراوه‌كانى و سه‌رجه‌م په‌نهان و نهێنییه‌كانى ده‌توانین له‌جێى ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌كارمانبهێنێ، ئێمه به‌كارى بهێنینه‌وه. مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌لڕ تێكست نابێ له‌و شوێنه‌دا رِابوه‌ستێ كه خۆى پێمان ده‌ڵێ، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌وه تێپه‌رِ بكا و رِۆبچینه نێو ئه‌وه‌ى كه لێمانى ده‌شارێته‌وه. لێره‌دا وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌توانین ئاماژه به‌كتێبى (ته‌واسین)ى حه‌للاج بده‌ین وه‌ك یه‌كێك له‌و كتێبه ته‌سه‌وفییانه‌ى كه كردنه‌وه‌ى كۆده‌كانى ئاسان نییه‌و بگره زۆر سه‌ختیشه، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى لاپه‌رِه‌كانى له چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌كى دیاریكراو زیاتر نیین، به‌ڵام تا بڵێى تێكستێكى سه‌یر و فره‌رِه‌هه‌ند و قووڵه، گوزارشتكارى ئه‌زموونى ته‌سه‌وفى حه‌للاجه، ته‌نانه‌ت ده‌كرێ بڵێین له‌زۆر شوێنی‌دا زۆر له‌تێرِوانینى (كانت) نزیك ده‌بێته‌وه، له‌و رِووه‌وه كه ئه‌قڵى مرۆڤ له‌ئاست زانینى مه‌عریفه میتافیزیكییه‌كاندا سنوورداره‌و به‌ڵكو (حه‌للاج) له‌مه‌ش زیاتر پآ داده‌گرێ؛ ئه‌گه‌ر ئێمه‌یه‌ك شوێن جێگه‌ى خۆمان له‌دنیادا نه‌زانین، چۆن ده‌توانین تێپه‌رِى بكه‌ین؟
بۆ نموونه سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونى (مو‌سا) بۆ بینینى خوداوه‌ند ده‌ڵێ:
(- ئه‌وه‌ى گوتى به‌ونبوونى خۆم ئه‌وم دۆزییه‌وه، ئه‌وه‌ى خۆى ونكردبێ چۆن مه‌وجود ده‌ناسێته‌وه؟
- ئه‌وه‌ى گوتى به‌وجودى خۆم دۆزیمه‌وه، دوو مه‌وجود پێكه‌وه نابێت؟
- ئه‌وه‌ى گوتى ناسیم كاتێك خۆم لىَ نه‌بان كرد، به‌ڵام خۆ لێنه‌بان كردن په‌رده‌یه‌و مه‌عریفه‌ش له‌پشت په‌رده‌وه بوونى نییه.
- ئه‌وه‌ى گوتى به‌ناوى ناسیمه‌وه، به‌ڵام ناو له‌ناولێنراوه‌كه ناترازێ، چونكه مه‌خلوق نییه.
- ئه‌وه‌ى گوتى له‌بێده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌وم ناسییه‌وه، ئه‌وه‌ى بێده‌سه‌ڵات بێ دابرِاوه، دابرِاویش چۆن ده‌توانێ د‌رك به‌زانراوه‌كان بكا؟). رِه‌نگه لێره‌دا ده‌رفه‌ت نه‌بێ بۆ خستنه‌رِووى هه‌موو هه‌وڵدان و تێرِوانینه‌كانى (حه‌للاج) بۆ كردنه‌وه‌ى كۆده‌كانى ئه‌و ئیشكاله‌ى كه له‌ناسینى خوداوه‌نددا هه‌ن. دیاره پاش ئه‌زموونێكى دوور و درێژ ده‌گاته ئه‌وه‌ى كه بۆ ناسینى خوداوه‌ند ته‌نها یه‌ك رِێگه هه‌یه، ئه‌ویش بینینه و ئاشكراشه ئه‌مه له‌برِواى ئایینى ئیسلامى و زۆر ئایینى دیكه‌شدا شتێكى رِێگه‌پێنه‌دراو و بگره مه‌حاڵیشه. (حه‌للاج) ده‌ڵێ: (عاریف ئه‌و كه‌سه‌یه كه بینیویه‌تى -مه‌به‌ستى بینیى خوداوه‌نده-)، به‌ڵام ئایه‌ته‌كانى قورئان ئه‌و رِاستییه ده‌خه‌نه‌رِوو كه بینینى خوداوه‌ند له‌م دنیایه‌دا ئاسته‌مه. هه‌روه‌ك نموونه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر برِوانینه ئه‌م ئایه‌ته ئه‌و رِاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ: (لا تدركه الابێار، وهو یدرك الابێار). رِه‌نگه هه‌ر (حه‌للاج) و چه‌ند مته‌سه‌ویفێكى دیكه پێیان وابێ كه بینینى خودا شتێكى شیاوه كه عاریف پێى بگات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دیكه رِاوبۆچوونیان پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌یه، وه‌ك (تووسى) به‌ئاماژه پێدانى بۆ رِایه‌كى (خه‌راز) ده‌ڵێ: (ئه‌وه‌ى بڵێ بینیوومه هه‌ڵه‌یكردووه، كه‌سێكى گومرِاو سه‌رلێشێواوه). هه‌رچه‌نده به‌پێى ئاماژه‌كانى ئایه‌تێك ده‌كرێ له‌و دنیادا كه‌سه دینداره‌كان خودا ببینن، كه ده‌ڵێ: (وجوه یومئژ ناچره الى ربها ناچره)، به‌ڵام موعته‌زیله‌كان پێیان وایه ئه‌و ده‌میش مرۆڤى موسڵمان خوداوه‌ند نابینێ، ئه‌وه‌ى كه له ئایه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه بینینى مه‌جازییه نه‌ك رِاسته‌قینه، واتا بینینى خوداوه‌ند له‌م دنیا‌و له‌و دنیاشدا مه‌حاڵه.
رِابه‌ر فاریق: له هه‌موو وڵاتێك و له هه‌موو ئایینێكیشدا كۆمه‌ڵێك یاسا و تایبه‌تمه‌ندى هه‌ن، ئه‌و مرۆڤانه‌ى قبووڵیان ده‌كه‌ن پێویسته بچنه ژێر رِكێفیانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه یاسا و تایبه‌تمه‌ندییانه نه‌مێنن، مرۆڤ ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كى قوولڕ و تۆكمه‌تر باس له بوون و ئاوه‌زى خۆى بكا؟
یوسف عیزه‌دین: به‌ڵآ، قسه‌كردن له‌رِووى سوسیۆلۆژى و سیاسى و به‌كارهێنانى ئایین له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌كانه‌وه، جیاوازه له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر تێكسته ئایینییه‌كان. قسه‌كردن له‌سه‌ر لاهوت و ناسوت و سه‌رجه‌م ورده‌كارى و چه‌مكه‌كانى دیكه‌ى نێو تێكسته ئایینى و ته‌سه‌ووره ئایینییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ رِاڤه‌كردن و ته‌ئویلكردنیان زۆر جیاوازه له‌و پرۆسه‌یه‌ى كه سیستمێك له‌رِێگه‌ى به‌كارهێنانى ئایینه‌وه هه‌وڵى مانه‌وه‌ى خۆى و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌دا، دیاره نه‌ك ئایین، هه‌ر بیر و هزرێكى دیكه‌ش كه خرایه دوو توێى تێورییه‌كى سیاسى و كرایه ئایدیۆلۆژیا و خرایه‌گه‌رِ، بێگومان ده‌بێته شتێكى ترسناك، هه‌ر خودى ئه‌و مته‌سه‌ویفانه‌ى كه به‌ده‌ر له‌یاساكانى ئایین و شه‌رع و رِێسا و یاساكان ویستویانه عه‌وداڵى دۆزینه‌وه‌ى پرسیارگه‌لێكى گرنگ بن، كه له‌دوو توێى تێكسته ئایینییه‌كاندا چنگیان نه‌كه‌وتووه یان چنگیان كه‌وتووه‌و نه‌یگه‌یاندوونه‌ته یه‌قین، یان وه‌ڵامه‌كان بۆ ئه‌وان قه‌ناعه‌ت پێكار نه‌بوون و ئه‌وان ویستوویانه به‌ئه‌زموون و گه‌رِان و پرسیار بگه‌نه ئه‌و نادیار و شاراوه‌و په‌نهان و نهێنییانه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شى كوژرانى زۆریان بووه به‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و له‌رِێگه‌ى فه‌تواى پیاوانى ئایینیشه‌وه خوێنیان حه‌ڵالڕ كراوه... كوژرانى (حه‌للاج) و (سه‌هروه‌ردى) و چه‌ندینى تر نموونه‌گه‌لى به‌رچاوى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كوشندانه‌یه‌یه كه به‌ناوى باڵاده‌ستبوونى ئایین و به‌جێهێنانى شه‌رعى خوداوه‌ند حوكم ده‌گرنه ده‌ست. كه‌واته نالۆژیكى بوون و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یى له‌ئه‌زموونى ئه‌و مته‌سویفانه‌دا نییه كه گه‌رِانیان به‌شوێن زانینى نه‌زانراوه‌كاندا دووچارى ئیلتیباس و گومان و دڵه‌رِاوكێى كردوون، وه‌ك پیاوه ئاینییه‌كان دژ به‌ئه‌زموونى ئه‌وان ئاماژه‌یان پێداوه، به‌ڵكو نالۆژیكى بوون له‌خودى ئه‌و سیستم و ده‌سه‌ڵاتانه‌دایه كه یان فامى ئایین وه‌ك خۆى ناكه‌ن، یان خۆیان باش ده‌زانن كه مانه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به‌پرسیارنه‌كردن له‌باره‌ى هه‌ر شتێك كه ئه‌ندێشه‌ى مرۆڤ به‌ره‌و شوێنێكى دیكه ببزوێنێ و ببێته مایه‌ى پرسیارگه‌لێكى تر، ئه‌گینا خه‌لیفه‌یه‌كى وه‌ك (عومه‌رى كورِى خه‌تاب) له‌گه‌لڕ ئه‌و توندوتیژییه‌ى كه هه‌یبووه‌و سه‌رچاوه ئایینى و مێژووییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، كه‌چى له‌ساڵانى نه‌بوونى و قات و قرِییه‌كى زۆرى سه‌رده‌مى حوكمیدا، كه رِێژه‌ى دزى و تاوان گه‌یشتووه‌ته رِاده‌یه‌كى ترسناك و پێشتر نه‌بینراو، ئه‌و زاته له‌و ده‌مه‌دا گرنگترین یاساى شه‌رعیى ئیسلامى له‌كار خست و برِیاریدا كارى پآ نه‌كرێ، ئه‌ویش سزادانى دز بوو به‌قۆڵبرِین، ئه‌گه‌ر قۆڵبرِینى دزه‌كان شه‌رعى خوا بێ و هێشتاكه له‌سعودییه‌و هاوچه‌شنه‌كانى كارى پآ بكرێ و مابێ، ئه‌وه له‌سه‌رده‌مى (عومه‌رى كورِى خه‌تاب)دا و له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ئاماژه‌مان پێدا، كارى پێنه‌كراوه‌و دزان له‌سه‌ر دزێتیى قۆڵیان نه‌برِاوه، كه‌واته ئه‌و زاته دركى به‌وه كردووه كه به‌رِێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت و به‌ته‌واویى جێبه‌جێكردنى یاسا شه‌رعییه‌كانى ئایین پێكه‌وه ناگونجێن و هه‌ڵسانى به‌قۆڵبرِینى دزه‌كانیش بێگومان ئه‌گه‌ر پێى هه‌ڵسابایه، رِه‌نگه بۆى ببووایه به‌كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌و هۆكارى رِووخانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شى، واتا ده‌سه‌ڵاتى ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانییه‌وه رِووبه‌رِووى شكست ده‌بووه‌وه، ئاشكرایه، به‌و برِیاره‌ى كه قۆڵى هیچ دزێك له‌و ده‌مه‌دا نه‌برِدرێته‌وه خه‌ڵكێكى زۆرى له‌خۆى رِازی كردووه... به‌هه‌رحالڕ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باسێكى قووڵه‌و ده‌رفه‌تێكى تایبه‌ت و فراوانترى ده‌وێ تا له‌باره‌یه‌وه بدوێین. كورتكردنه‌وه‌ى هه‌ر ئایینێك بۆ چه‌شنى جلوبه‌رگ و چۆنیه‌تى سمێڵ و رِیش تاشین و سونه‌ت و فه‌رز و حه‌رام و حه‌ڵالڕ و ده‌ست برِینه‌وه‌و رِه‌جمكردن و سزادان و شولاق لێدان و سه‌رجه‌م شته‌كانى دیكه‌ش كه له‌و جوغزه‌دا هه‌ڵده‌سوورِێن، كارێكى ترسناك و دژ به‌ماهییه‌ت و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى مرۆڤه‌و زۆر جیاوازه له‌هه‌وڵدانى كه‌سێكى باوه‌رِدار كه به‌ته‌نهاو بۆ خۆى مه‌به‌ستیه‌تى له‌رِێگه‌ى ئه‌زموونێكه‌وه بگاته شتێك، ئه‌گه‌ر ئه‌و شته به‌لاى ئه‌ویشه‌وه حه‌قیقه‌ت بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ى مته‌سه‌وفه یاخییه‌كان پێى ده‌گه‌یشتن و هه‌ندێكیان تا مردنیش كه‌س نه‌یزانى گه‌یشتوونه‌ته كوآ و ئه‌زموونه‌كه‌یان چى بووه. (ماركس) سه‌باره‌ت به‌ئایین ده‌ڵێ: (مرۆڤ خۆى ئایین دروست ده‌كا، نه‌ك ئایین مرۆڤ دروست بكا. ئایین هۆشمه‌ندى خودیى و هه‌ستكردنه به‌خود لاى مرۆڤێك كه هێشتاكه خودى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، یان ئه‌و كه‌سه‌ى خودى خۆى ونكردووه... هه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌شن كه ئایین به‌رهه‌م ده‌هێنن، وه‌ك هۆشمه‌ندییه‌كى ئاوه‌ژوو بۆ دنیا).
رِابه‌ر فاریق: ئایین له‌توانایدا هه‌یه به‌رگرى له‌ئازادى فیكر و ژیانى تاكه‌كه‌س بكا؟
یوسف عیزه‌دین: رِه‌نگه ده‌رحه‌ق به‌م پرسیاره‌تان پێویست بكا نموونه‌یه‌كى مێژوویى دوو برا بخه‌مه‌رِوو كه له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى مه‌غۆله‌كاندا نه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى مه‌غۆل بوون و له لاهور ده‌سه‌ڵاتدار بوون. یه‌كێكیان ناوى (دارا) بووه كه ده‌ستى داوه‌ته ته‌سه‌وفى ئیسلامى و دواتر گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى كه ته‌رحى لێكچوونى ئایینى هیندۆس و ئیسلام بكا و هه‌ردووكیان بباته‌وه بۆ یه‌ك سه‌رچاوه‌و جه‌وهه‌ر و به‌یه‌كیان بشوبهێنێ، بۆ خسته‌رِووى بیروبۆچوونه‌كانیشى كتێبێك به‌ناوى (ئیلتیقائى موحیته‌ین) ده‌نووسآ. هه‌رچه‌نده له‌كتێبه‌كه‌یدا شتێكى خراپى دژ به‌ئایینى ئیسلام نه‌خستووه‌ته‌رِوو ، به‌لاَم هێنده هه‌یه كه به‌راوردكاریى له‌نێوانیاندا كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ته‌رحێك شتێكى رِه‌وا و ئاساییه، ته‌نانه‌ت له‌نێو ئایینى ئیسلامیشدا نموونه‌ى ئه‌و جۆره كتێبانه به‌رچاو ده‌كه‌ون، به‌ڵام براكه‌ى كه ناوى (ئۆرانزیپ) بووه و یه‌كێكیش بووه له‌ئیسلامه سه‌له‌فییه‌كان، ئه‌مه‌ى پآ هه‌زم نه‌كراوه، بۆیه نه‌ك هه‌ر براكه‌ى خۆى كوشتووه، به‌ڵكو پێش كوشتنیشى به‌درِنده‌ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌ى داوه‌و به‌رِووت و قووتیش له‌سه‌ر فیلێك و به‌نێو نه‌فره‌ت و تفبارانى حه‌شه‌مه‌ته‌كاندا به‌نێو شاردا گه‌رِاندوویه‌تى. ئه‌مه‌یه جیاوازى ئه‌و دوو ئه‌قڵیه‌ته‌ى كه یه‌كێكیان پێى وایه ئایین قابیل به‌ته‌ئویل و قسه له‌سه‌ركردن و خستنه‌رِووى تێز و رِاو بۆچوونه جیاوازه‌كانه‌و ئه‌وى دیكه‌ش به‌بآ هیچ تێفكرین و لێخوردبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌ر شتێك كه له‌دۆگما فیكرییه‌كه‌ى ئه‌و بترازێ شوێنى قبوولڕ نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه براكه‌شى بێ لێخۆشبوونى نییه به‌رانبه‌رى، له‌دواجاریشدا ده‌بێ بكوژرێ.
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگآ ئایین به‌ربه‌ست دروست ده‌كا له‌به‌رده‌م زیاتر كرانه‌وه‌ى جیهاندا، هاوكات تا چه‌ند كراوه‌یه له‌به‌رده‌م به‌ربه‌سته گه‌وره‌كاندا؟
یوسف عیزه‌دین: ئه‌گه‌ر ئیسلام بكه‌ینه نموونه‌ى یه‌كێك له‌ئایینه‌كان، (سادق نه‌یهوم) له‌كتێبى (ئیسلام له‌ئه‌سیریدا)دا ئیسلام وه‌ك خۆى و موسڵمانێتیى وه‌كو كرده‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه، به‌و واتایه‌ى: ئه‌وه‌ى تا ئێستا به‌ناوى ئیسلامه‌وه كراوه، ئیسلامییه‌ت نه‌بووه، بۆیه به‌رِاى ئه‌و ده‌بێ موسڵمانه‌كان بگه‌رِێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئیسلام تا ئیسلام له‌و ئیسلامییه‌ته رزگار بكه‌ن كه تا ئێستا باڵاده‌سته‌و به‌ئیسلامییه‌ت ناسراوه. هه‌ر به‌رِاى ئه‌و نووسه‌ره‌ش فه‌قآ و مه‌لا و شێخ و پیاوانى ئایینى ئیسلام به‌رِێگر داده‌نێ له‌به‌رده‌م هه‌وڵدانه‌كانى ئه‌و و هاوچه‌شنه‌كانیدا، ئاشكراشه هه‌وڵێكى له‌و چه‌شنه ئیسلام له مێژووى خۆى داده‌ماڵێ، به‌واتایه‌كى دیكه؛ ده‌یسرِێته‌وه‌و ده‌یباته‌وه بۆ ده‌ستپێك. ئه‌گه‌ر سه‌رپێییانه له‌م تێرِوانینه برِوانین، رِه‌نگه باش لێى حاڵى نه‌بین و به‌شتێكى ئاسایى بێته پێش چاومان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌جدیه‌ته‌وه لێى وردبینه‌وه‌و بیخوێنینه‌وه، ده‌بینین له‌ئاست بیرۆكه‌و ته‌رحێكى زۆر سه‌له‌فیانه‌و ترسناكدا رِاوه‌ستاوین كه قایل نییه به‌هه‌موو ئه‌وه‌ى به‌درێژایى مێژوو به‌ناوى ئیسلامه‌وه كراوه‌و، ده‌یه‌وێ به‌م ته‌نزیره چاوه‌شه‌كارانه‌یه به‌چه‌شنێكى دیكه له‌دوو توێى خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوآ و رِه‌خنه‌كارانه‌دا جارێكى دیكه مێژوو دووباره بكاته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و مێژووه له‌مرِۆدا بووه‌ته رِابردوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لێره و له‌وێش سیستم و ده‌سه‌ڵاته جیاجیاكان مابێتن و به‌ناوى ئیسلامیشه‌وه حوكم بكه‌ن، به‌ڵام ناچنه خانه‌ى ئه‌و ئیسلامه ئۆرژیناڵه‌ى -بۆ نموونه- له‌سه‌رده‌مى سه‌ڵاحه‌ددینى ئه‌یوبیدا دژ به‌مه‌سیحییه‌كان جه‌نگاوه، یان ئه‌و ئیسلامه‌ى هارون ئه‌لره‌شید باوه‌رِى پێى هه‌بووه‌و پیاده‌ى كردوووه، یان ئه‌و ئیسلامه‌ى كه بۆ خۆیان نه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامی‌یان سه‌ربرِى و ده‌یان نموونه‌ى خوێناوى دیكه هه‌ن كه بوونه‌ته مێژوویه‌كى دانه‌برِاو و سرِینه‌وه‌یان به‌ماناى دووباره نه‌كردنه‌وه‌یان نایێ، به‌ڵكو زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ته‌واوى به‌ماناى دووباره‌كردنه‌وه‌ى دێ، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وه‌هایه كه گروپه نازییه‌كانى ئێستاى ئه‌وروپا بێن و بڵێن ئه‌وه‌ى له‌مێژووى نازییه‌تدا رِوویداوه‌و هه‌موو كرده‌وه‌كانى هیتله‌ر و دار‌و ده‌سته‌كه‌ى نازییه‌ت نه‌بووه‌و نازییه‌تى رِاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه بگه‌رِێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانى نازییه‌ت، كه‌واته؛ ئه‌مه به‌ماناى ئه‌وه دێ جارێكى دیكه تێهه‌ڵبچینه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌لڕ ئێستا‌و رِه‌وتى مێژووییشدا نه‌گونجێ و له‌رِووى عه‌مه‌لییه‌وه لۆژیكى نه‌بێ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یۆتۆپییش بێ، به‌ڵام هه‌ر شیاوى ئه‌وه‌یه له‌ئان و ساتێك‌دا ببێته گه‌مه‌یه‌كى ترسناك، وه‌ك ئه‌وه‌ى نازییه‌كان و فاشییه‌كان به‌گه‌رِانه‌وه بۆ سه‌روه‌رییه وه‌همییه‌كانى مێژوو توانییان ببنه مایه‌ى گه‌وره‌ترین كاره‌سات له‌مێژوودا، هاوكات زۆرترین ژماره له‌خه‌ڵكیان رِاپێچى مه‌رگ كرد.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانى كورد توانیویانه به‌كه‌ره‌سته‌ى مۆدێرن و چه‌مكه جیهانییه‌كان دۆخى گشتیى ئێسته‌ى كوردستان بخوێننه‌وه و قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر په‌لكێش بكه‌ن؟
یوسف عیزه‌دین: خۆى ئه‌م پرسیاره چه‌ندین پرسیارى دیكه‌مان له‌لا دروست ده‌كا، وه‌ك ئه‌وه‌ى؛ ئاخۆ رِۆشنبیرانى كورد تا ئێستا توانیویانه هه‌ڵگرى پرۆژه‌یه‌كى رِۆشنگه‌رى بن؟ یان ئاخۆ رۆشنبیرانى كورد به‌گشتى یه‌كانگیرن ده‌رحه‌ق به‌و شتانه‌ى كه پێى گه‌یشتوون و مه‌به‌ستیانه به‌دنیاى ده‌ره‌وه یان به‌كۆمه‌ڵه جیاجیاكانى كوردى رِابگه‌یه‌نن؟ ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ى رِۆشنگه‌رى رِۆژئاوا توانیبێتى دیدگه‌و تێرِوانینى غه‌یبانى و مه‌جهولئامێز له‌یه‌كتریی جودا بكاته‌وه و كارى ئه‌قڵ و ئه‌قڵانیه‌تیش په‌یوه‌ست بكا به‌دۆزینه‌وه‌ى مه‌جهوله‌وه، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر لاى كورد، به‌ڵكو به‌گشتى له‌پانتایى فیكرى زۆر شوێنى رۆژهه‌ڵاتدا، تا ئێستا مه‌جهول و غه‌یبانییه‌ت له‌یه‌كتریی جودا ناكرێنه‌وه، چونكه له‌ئاست زانین و رِاڤه‌كردنى موقه‌ده‌سه‌كاندا له‌مپه‌رێك هه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى رِۆشنبیرانى ئه‌و جۆره شوێنانه نه‌یانتوانیوه ته‌جاوزى بكه‌ن، قسه له‌و باكگراونده شاراوه‌و په‌نهانانه بكه‌ن كه (تابوو)ن، رِه‌نگه تاك و ته‌را لێره‌و له‌وێى ئه‌و پانتاییانه‌دا هه‌وڵدانێك هه‌بووبێ و هه‌بێ، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاست پرۆژه‌یه‌ك، چونكه له‌و پانتاییانه‌دا چۆن به‌رِێزه‌وه سه‌یرى ئه‌زموونى ئه‌و مته‌سویفانه‌كراوه كه دژایه‌تى سیستمى باویان نه‌كردووه، یان ئه‌وانه‌ى كه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌و هه‌رگیز به‌لاى كه‌شفكردنى په‌نهان و نهێنییه‌كاندا نه‌چوون. به‌هه‌مان شێوه‌ش، له‌رِوانگه‌ى ته‌قلیدیانه‌ى سیستم و ده‌سه‌ڵات و بگره تا ده‌گاته نێو ئاستى خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ش، بێده‌نگى خۆى بۆ خۆى مه‌عریفه‌یه، ئیدى ئه‌وه‌ى كه ده‌زانێ ته‌نها بێده‌نگ بێ به‌سه و كه‌س كارى به‌وه نییه كه كآ چى ده‌زانێ یان نایزانێ، مه‌به‌ستم له‌رِوانگه مه‌عریفیه‌كه‌یه‌تى ئه‌گینا زانین وه‌ك ئه‌و ته‌سه‌ووره ته‌قلیدى و سه‌رپێیه‌ى سه‌باره‌ت به زانین هه‌یه له‌و جۆره شوێنانه‌ى كه به‌واقیعى كوردى ده‌چن هه‌بووه‌و هه‌یه، مه‌به‌ستم له‌زانینى حیكایه‌ت و به‌سه‌رهات و شته سه‌رپێیه‌كانه، رِاگوزه‌رانه‌و به‌بآ پرسیاركردن.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانى كورد ده‌زانن بیر له‌چى ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌پشت بیركردنه‌وه‌یاندا چ مه‌به‌ستێك خۆى نواندووه؟
یوسف عیزه‌دین: دیاره ته‌قدیسكردن به‌واتا فراوانه‌كه‌ى و له‌نێو پانتاییه‌كانى میتافیزیك و غه‌یبانییه‌تدا تا ده‌گاته باڵ و لكه‌كه‌نى ته‌قدیسكردن، خۆى له‌ته‌قدیسكردنى كه‌سایه‌تى و ناوه‌كان و شوێنه‌كان و شته‌كان و تێكسته‌كان و دانه‌ران و ده‌یان شتى دیكه‌ى له‌و چه‌شنه‌دا ده‌بینێته‌وه، شوێنجێگه‌یه‌كى به‌رفراوانى له‌واقیعى كوردیدا داگیركردووه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ش رِێگرن له‌ئاست پرسیاركردنێك كه غه‌یبانییه‌تى ئه‌و شتانه تێپه‌رِبكا و دیوه‌كانى دیكه‌ى ببینێ، واتا كه نووسه‌رێك به‌گه‌وره و مه‌زن و ده‌یان وشه‌گه‌لى له‌و چه‌شنه ناسێنراو پێناسه كرا، ئیدى تێپه‌رِبوونى رِۆژ و هه‌فته و مانگ و ساڵه‌كانیش ئه‌م نازناوه غه‌یبییه میتافیزیكییه‌ى لىَ ناسێنێته‌وه، ئیدى ئه‌و ئه‌وه‌یه‌و هه‌ر ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێ، به‌ڵام بۆ ده‌بێ ئه‌وه بێ؟ ئه‌مه‌یان كه‌س له‌باره‌یه‌وه ناپرسێ و كارى پیآ نییه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ده‌ره‌وه‌ى پانتاییه‌كانى ئێمه‌داو له‌و شوێنانه‌دا كه خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كى رِۆشنگه‌رین و سه‌ر و سه‌ودایان له‌گه‌لڕ مه‌عریفه و گۆرِانكارییه‌كانى دنیادا هه‌یه، ئه‌وه‌ى كه واده‌كا بۆ نموونه تێكستێكیان هه‌میشه قابیل به‌خوێندنه‌وه بێ، هاوكات له‌ئاست تێكسته زیندووه‌كانى خۆیاندا حیسابى بۆ بكه‌ن، تواناى ئه‌و تێكسته‌یه بۆ گرتنه خۆى خوێندنه‌وه‌ى جودا، نه‌ك ئاره‌زووى ئه‌م و ئه‌و بۆ گه‌وره‌كردنى فڵان و سرِینه‌وه‌و بێ بایه‌خكردنى ئه‌ویدیكه، ئه‌و ده‌رده‌ى كه له‌نێو میدیا‌و رِۆشنبیریى كوردیدا هه‌یه ده‌ردێكى زۆر كوشنده‌و سامناكه، هه‌موو كارێك به‌ناسیارێتى و خۆبردنه پێش و بوونى پشت و په‌ناو ده‌یان شتى بێماناى له‌و چه‌شنه مه‌یسه‌ر ده‌بێ، كه‌واته وه‌ك نموونه‌یه‌ك خزم و برا و دۆست و كه‌سى نزیكى فڵانه نووسه‌ر، ده‌توانن ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان له‌فڵانه شوێنى گرنگى كه‌ناڵێكى رِاگه‌یاندندا بن، كار بۆ ناساندن و گه‌وره‌كردن و هاله بۆ دروستكردنى فڵانه نووسه‌رى خزم و كه‌س و دۆست و نزیكى خۆیان بكه‌ن، ئیدى قسه‌كردن له‌مه‌ده‌نییه‌تى كۆمه‌ڵێكى له‌م چه‌شنه نوكته‌و گاڵته‌جارِییه‌كى گه‌وره‌یه. ئه‌و میلله‌تانه‌ى ئه‌قڵانییه‌ت و مه‌عریفه له‌نێویاندا ده‌گوزه‌رێ، خوێنه‌ره كه برِیار له‌سه‌ر جوانى و جیددیه‌تى تێكستێك ده‌دا، یان له‌رِوویه‌كى دیكه‌شه‌وه خوێندنه‌وه‌ى جیددى رِه‌خنه‌گران و نووسه‌رانه كه‌به‌رده‌وام شته نوێیه‌كانى نێو تێكسته‌كان كه‌شف ده‌كا و ده‌یخاته‌رِوو.. بۆ نموونه ئه‌وه‌ى كه تێكسته‌كانى (دۆستۆیڤسكى)ی تا به‌ئه‌مرِۆ گه‌یاندووه، تێكسته‌كان خۆیانن كه هه‌ڵگرى چه‌ندین خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویلن، نه‌ك حه‌ز و ئاره‌زووى ده‌زگایه‌كى بڵاوكردنه‌وه یان كه‌ناڵێكى میدیا، یان ده‌سه‌ڵاتێكى حیزبیى، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌مه لاى ئێمه وه‌هایه؟ بۆ چێبوونى هاوكێشه مه‌عریفییه‌كان، هه‌رده‌م پێویسته له‌میانى بوونى پۆڵه‌كان و ناكۆكى و دژایه‌تى و یه‌كانگیرییه‌كان، تۆ خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویل و تیرِوانین و بیروبۆچوونه‌كانى خۆت بخه‌یته‌رِوو، به‌بآ بوونى هاوكێشه مه‌عریفییه‌كانیش خودى مه‌عریفه خۆى بوونى نابێ... ئه‌وه‌ى له‌پانتاییى رۆشنبیریى كوردیشدا هه‌ڵده‌سوورِێ، ده‌شێ هه‌ر شتێكى ناو بنێین، به‌ڵام ناتوانین پێى بڵێین مه‌عریفه.
رِابه‌ر فاریق: ئایا كولتوور سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه له‌رِێگه‌یه‌وه باشتر و به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌تر باس له‌كۆمه‌ڵگه بكه‌ین؟
یوسف عیزه‌دین: هه‌روه‌ك زۆرجار ئاماژه‌م پێداوه، سه‌ره‌تا ده‌بێ كولتوور و میرات جودا بكه‌ینه‌وه، ده‌كرێ بڵێین میرات به‌هه‌موو ئه‌و گوته‌زا و داب و نه‌ریت و زانیاریى گشتى و هه‌ندێك تێرِوانین و رِاوبۆچوون... ئیدى به‌سه‌رجه‌می ئه‌و شتانه ده‌گوترێ كه‌پشتاو پشت له‌باوانه‌وه بۆ نه‌وه‌كانیان ده‌گوێزرێنه‌وه. زیاتر ئه‌و شتانه‌ى كه ده‌چنه نێو جوغزه‌كانى میراته‌وه شتگه‌لێكى سه‌رپێیى و سه‌رزاره‌كین و په‌یوه‌ستن به‌هۆشمه‌ندیه‌ێتیى تاك و كۆى كۆمه‌ڵه‌وه، كاریشیان هێنده‌ى سرِكردنى هۆشه، هێنده ورووژاندنى و به‌ئاگاییكردنی نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى قایلن به‌وه‌ى كه بۆیان ماوه‌ته‌وه‌و وه‌ك سوننه‌تێكیش تێى ده‌رِوانن، ئیدى به‌بۆچوونى ئه‌وان ئه‌وه‌ى هه‌یه تازه هه‌یه‌و پرسیاركردن له‌باره‌یه‌وه شتێكى بێماناو عه‌به‌سه. سه‌یر له‌وه‌دایه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه ناچنه دوو توێى ئه‌قڵانییه‌ت و تێرِوانینى زانستیانه‌وه لاى كه‌سانێك كه له‌مرِۆدا میراتگرى ئه‌و میراته‌ن، به‌شتگه‌لێكى شیاو و ماقوولڕ و ئاسایى سه‌یر ده‌كرێن و زۆرجار په‌یرِه‌و لێكردنى سنوورى سووننه‌تیش تێپه‌رِ ده‌كا و هه‌ر به‌ته‌وایى وه‌ك فه‌رزێك جێبه‌جآ ده‌كرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه هۆكارى گواستنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و میراته‌ى كه پێشتر هه‌بووه‌و پشتاو پشت ئیدامه به‌خۆى ده‌دا، به‌ر له‌هه‌موو شتێك خودى زمانه نه‌ك شتێكى تر. وه‌ك (گادامێر)یش ئاماژه‌ى پێده‌دا، ئه‌و زمانه‌ى دوو كه‌س له‌گفتوگۆدا سه‌باره‌ت به‌باتێك به‌كاریده‌هێنن، نێوه‌ندێكه بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنى دوو ئه‌قلڕ، مه‌به‌ستیشى له‌مه ئه‌وه‌یه كه فامكردن ماناى ئه‌وه نییه یه‌كێك له‌گفتوگۆره‌كان به‌رِه‌هایى یان به‌ته‌واویى فیكرى ئه‌وى دیكه وه‌ربگرێ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه دیاله‌كتیكى ئاخاوتن له‌بگره‌و به‌رده‌كه‌یدا نه‌ك ته‌نها وه‌ك سه‌فسه‌ته‌و رِه‌تدانه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك لێكنه‌چوون و ته‌بانه‌بوونى تێرِوانین و بیر و بۆچوونه‌كان و ئاسته‌مبوونى ئه‌وه‌ى كه یه‌كێك له‌میانى گفتوگۆیه‌كه‌وه ببێته ئه‌وى تر، مه‌گه‌ر بۆ خۆى خاڵى بێ له‌هه‌ر چه‌شنه تێرِوانین و بیروبۆچوونێك... جا لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه كه میرات هه‌رچه‌نده له‌رِێگه‌ى زمان و ئاخاوتنه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه، كه‌چى وه‌ك چۆن ته‌رمى مردوویه‌ك به‌خاك ده‌سپێردرێ، له‌واقیعى كوردی و له‌زۆر واقیعى تریشدا ئاوا به‌بیرو هزرى به‌رانبه‌ره‌كه‌ى ده‌سپێردرێ و ته‌نها كارى به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنیه‌تى به‌بآ پرسیار و چه‌ندوچوون. ئه‌مه له‌كاتێكدا كولتوور شتێكى جێگیر و نه‌گۆرِ نییه‌و هه‌رده‌م به‌پێى رِۆژگار و زه‌مه‌ن شیاوى گۆرِان و ئاڵوگۆرِه‌و له‌ده‌رئه‌نجامى پێكدادان و بگره و به‌رده‌ى نێوان كۆمه‌لڕ و شارستانییه‌ته جوداجوداكاندا دێته بوون و ئه‌وه‌نده‌ى بانگهێشتێكه، ئه‌وه‌نده سه‌پاندن و دۆگما نییه، رِه‌نگه ئه‌ویش وه‌ك خۆى جارێكى تر له‌رِێگه‌ى ئه‌قڵیه‌ته دۆگماكانه‌وه ببێته‌وه به‌میرات و له‌دیالێكتیكى خۆى بترازێت.
رِابه‌ر فاریق: ده‌توانین گۆرِانكارى له‌كولتووردا بكه‌ین؟
یوسف عیزه‌دین: به‌بوونى پرۆژه‌یه‌كى جبددیى رِۆشنگه‌رى و هه‌وڵدانێكى به‌تین و تاو بۆ خوێندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م شتگه‌له‌كان، چه‌مكه‌كان، رِابردوو و ئێستا و داهاتوو، به‌ته‌وایى له‌دیدگه‌یه‌كى رِه‌خنه‌كارییانه‌وه رِۆچوونه نێو مێژوو، ده‌ربازبوون له‌ته‌سه‌ورات و خوێندنه‌وه‌ى غه‌یبى، هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌رده‌ى سه‌ر شته ته‌قدیسكراوه‌كان و ده‌یان شتى له‌و چه‌شنه، ده‌شێ هه‌وڵێكى له‌و چه‌شنه بدرێ.
رِابه‌ر فاریق: كولتوور و زمان تا چه‌ند ده‌توانن یه‌كترى به‌ره‌و گۆرِان ببه‌ن؟
یوسف عیزه‌دین: رِه‌نگه بتوانین بڵێین؛ زمان پێش ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به‌هه‌ر شتێكه‌وه هه‌بێ، پێوه‌ندى به ئه‌نسرۆپۆلۆژیاوه هه‌یه، شتراوس و چۆمسكى له‌و رِووه‌وه دوو بیرمه‌ندى باڵاده‌ستن له‌مه‌رِ لێكۆڵینه‌وه ده‌رحه‌ق به‌زمان و په‌یوه‌ستكردنى به ئه‌نسرۆپۆلۆژیاوه. هه‌ن زمان په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌جینات و بۆماوه‌كانى مرۆڤه‌وه‌و پێیان وایه بوونێكى ده‌روونى و فیزیكى له‌مرۆڤدا هه‌یه. ته‌نانه‌ت چۆمسكى پێی وایه كه مندالڕ له‌ساته‌وه‌ختى له‌دایكبوونییه‌وه هه‌ڵگرى پره‌نسیپ و یاساكانى زمانه، هه‌ر بۆیه به‌بۆچوونى ئه‌و ئاخاوتن شتێكى هه‌رِه‌مه‌كى و رِێكه‌وت نییه‌و بوونه بایۆلۆژییه‌كه‌مان رِێگه‌مان نادا شتى ناقۆڵا و نه‌شیاو له‌زارمان بهێنینه ده‌ر، دیاره مه‌به‌ستى له‌وه‌یه كه زمان بۆ خۆى سیستمێكى تایبه‌تى هه‌یه، له‌گه‌لڕ جوداوازى زۆرێك له‌زمانه‌كانى دنیا، به‌ڵام له‌سیستمه بنه‌رِه‌تیه‌كه‌دا و له‌رِووى رِیتمه‌وه لێكچوون و جوداوازن له‌و ده‌نگانه‌ى كه له‌زارى ئاژه‌ڵانه‌وه دێنه ده‌ره‌وه. چۆمسكى رِه‌تى ئه‌وه‌ش ده‌داته‌وه كه له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها یه‌ك زمان هه‌بووبێ و پێشى وانییه مندالڕ زمان له‌گه‌وره‌كانه‌وه فێر بێ، ئه‌و پێى وایه باڵنده‌یه‌ك چۆن ده‌توانێ بفرِێ، ئاواش مندالڕ ده‌توانێ قسه بكا و هه‌ر بۆ خۆشى هه‌ڵگرى تواناى قسه‌كردنه‌و رِۆڵى گه‌وره‌كانیش به‌رِاى ئه‌و ته‌نها پاڵنه‌رێكه بۆ قسه‌كردن له‌سنوورى زمانێكى تایبه‌تدا، وه‌ك نموونه‌یه‌كیش ئاماژه به‌وه ده‌دا كاتێك كه مندالڕ ده‌زانێ به‌پیاو و ژن ده‌كرێ بگوترێ (كه‌س)ێك، هه‌ر بۆ خۆى ئه‌وه‌ش ده‌زانێ كه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى ته‌مه‌نى مرۆڤدا به‌پیریشه‌وه ده‌توانێ به (كه‌س)ێك ئاماژه‌ى پێ‌بدا و وشه‌ى كه‌س-یش پێوه‌ندى به‌ته‌مه‌نه‌وه نییه. چۆمسكى زمان په‌یوه‌ست ده‌كا به‌گه‌شه‌سه‌ندنه بایۆلۆژییه‌كه‌وه، نه‌ك گه‌شه‌سه‌ندنه فیزیكییه‌كه، به‌مه‌ش زمان لاى ئه‌و ده‌بێته كرده‌یه‌كى ئۆرگانیكى نه‌ك زه‌ینى. باسكردنمان له‌وه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، بۆ ئه‌وه بوو بزانین ده‌ستنیشانكردنى پێوه‌ندى زمان و كاریگه‌ریى ده‌وروبه‌ر له‌سه‌رى و كاریگه‌ریى ئه‌ویش له‌سه‌ر شتگه‌له‌كانى دیكه هێنده كارێكى ئاسان نییه و ناكرێ سه‌رپێیى باسى لێوه بكه‌ین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى شێوه‌زاره‌كانى هه‌ر زمانێك له‌سنوورێكى سایكۆلۆژیدا هه‌ڵده‌سوورِێ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش شتێكى رِه‌ها نییه‌و شیاوى گفتوگۆ‌و قسه‌له‌سه‌ركردنه، به‌ڵام ده‌كرێ گوته‌یه‌كى (فریدریك نیتشه) بۆ زیاتر حاڵى بوونمان له‌زمان وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه كه ده‌ڵێ: (ته‌نها ئێستا‌و پاش به‌سه‌رچوونى "هه‌ل "ه‌كه خه‌ڵكى هه‌ستیان به‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه كردووه كه له‌باوه‌رِهێنانیان به‌زمان دووچارى بوون).
رِابه‌ر فاریق: ده‌ق ده‌توانێ ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بێ له‌به‌رانبه‌ر نامۆیى و بێزارى، كه ده‌قنووس له‌سه‌روه‌ختی نیگه‌رانییه‌كانیدا ده‌ستى بۆ ببا؟
یوسف عیزه‌دین: گرفتى زۆرێك له‌تێكسته‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بن به‌ئاڵته‌رناتیڤ، ئاڵته‌رناتیڤى شتێك له‌شته‌كان، یان تێكسته‌كان، یان هه‌ر بۆشاییه‌ك كه به‌وان پرِ ده‌كرێته‌وه. (جۆلیا كریستیڤا) پێی وایه ناكرێ له‌رِێگه‌ى شێوازه چه‌مكییه‌كانه‌وه برِوانینه تێكست، چونكه تێكست له‌مابه‌ینى سیمیۆلۆژیاو لۆژیكى ئه‌رستۆیدا كار بۆ دروستكردنى لۆژیكێكى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌كا و رِاسته‌وخۆ یان نارِِاسته‌وخۆ كار له‌و گوتاره مه‌عریفیانه ده‌كا كه له‌زه‌مه‌نه‌كه‌ى خۆیدا هه‌ن، جا یان رِووبه‌رِووى نوێبوونه‌وه‌و گۆرِانیان ده‌كات، یان هه‌وڵى هێنانه خواره‌وه‌یان ده‌دا له‌و ئاسته‌ى كه تێیدان، جا ئه‌مه تا چه‌ند نێگه‌تیڤه یا پۆزه‌تیڤ، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كى دیكه‌یه.
رِابه‌ر فاریق: كه‌سانێك پێیانوایه ده‌توانن به‌فۆتۆى خه‌یالڕ وێنه‌ى واقیع بگرن، كه‌سانێكیش پێیان وایه به‌فۆتۆى خه‌ونیش وێنه‌ى خه‌یالڕ ده‌گیردرێ. ئه‌م رِوانینانه تا چه‌ند مه‌نتیقین؟
یوسف عیزه‌دین: خه‌یالڕ، خه‌ون، واقیع و چه‌مكه هاوچه‌شنه‌كانیان له‌رِووى فامكردنیانه‌وه چه‌مكگه‌لێكى پرِ ئیشكالن. هه‌ر بۆ نموونه: ئه‌وانه‌ى وه‌ها ده‌رِواننه حه‌قیقه‌ت كه بۆ خۆى واقیعه‌و واقیعیش وه‌ك خۆى حه‌قیقه‌ته، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ ناته‌واوییه‌ك له‌فامكردنیاندا هه‌یه، ئه‌مه سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه حه‌قیقه‌ت په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن له‌ژێر گوتارى حه‌قیقه‌تدا. ئیشكالێك له‌به‌كابردنى چه‌مكه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌مانه‌وێ بیانناسێنین. رِه‌نگه پێمان وه‌هابێ به‌به‌كارهێنانى كۆمه‌ڵێك چه‌مك له‌شتێك نزیك ده‌بینه‌وه، كه‌چى له‌رِاستیدا به‌بآ ئه‌وه‌ى به‌خۆمان بزانین لێى دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه، یان خودى ئه‌وه‌ى ویستوومانه په‌رده‌پۆشمان كردووه. هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌ست پێ‌بكا، پێموانییه بگاته قووڵاییه‌كانى ئه‌و شته‌ى كه مه‌به‌ستیه‌تی، ده‌بێ بیركردنه‌وه پاڵنه‌رێك بێ بۆ گه‌یشتنه ئه‌و شتانه‌ى كه نایانزانین، یان ده‌یانزانین به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌زانراون و ناسێنراون، له‌كاتێكدا گومانى ئێمه‌یه كه ده‌بن به مایه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كى جودا له‌وه‌ى كه هه‌ن.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هاوشانى ده‌قنووس بێ له‌خوڵقاندنى مانادا، ئه‌ى چۆن ده‌قنووس هاوشانیی له‌گه‌لڕ (پێكهاته‌ى ده‌ق)دا فه‌راهه‌م ده‌كا؟
یوسف عیزه‌دین: نووسین وه‌ك كرده‌یه‌ك تواناى ئه‌بستراكت كردنى لۆگۆسێنترالیزم و فۆنۆسێنترالیزمى هه‌یه... ده‌كرێ بڵێین ئه‌مه وایه، له‌گه‌لڕ چه‌ندین پرسیارى دیكه سه‌باره‌ت به‌نووسین وه‌ك كرده‌یه‌ك له‌خوڵقاندنى تێكستدا. ئاخۆ نووسین چه‌ند په‌یوه‌سته به‌سیستمى پاتریاركى (ئه‌فلاَتوون)و ماته‌ریاركى (رِۆسۆ)؟ ئاخۆ چه‌ند گوزارشتكردنه له‌گه‌مه‌ى داله‌كان و ئه‌مه و ده‌یان پرسیارى دیكه كه هه‌ن و رِه‌نگه لێره‌دا بوارى یه‌كاڵاكردنه‌وه‌ى هه‌موویانمان نه‌بێ؟ رِاشكاوانه ده‌توانین ئاماژه به‌هه‌وڵدانه جیددییه‌كانى (دریدا) بده‌ین سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵدانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى نووسینى به‌رایى، (دریدا) له‌رِوانگه‌یه‌كى ته‌فكیكییه‌وه ده‌رِوانێته په‌یوه‌ندگه‌لێكى مابه‌ینى ئاخاوتن و نووسین و سروشت و رِۆشنبیرى و ماته‌ریالڕ و رِۆح و ماقولڕ و ناماقولڕ و لۆژیك و ئه‌نتى لۆژیك و زۆر چه‌مكى دیكه، به‌واتایه‌كى تر: (دریدا) هه‌موو پێودانگه‌كانى پێشوو سه‌راوژێر ده‌كا و رِاسته‌وخۆش پرسیار له هه‌موو شتگه‌له موقه‌ده‌سه‌كان ده‌كا و هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ده‌دا. دیاره ئه‌و ده‌مه‌ى كه تێكست-یش تێیدا ده‌بێته حه‌قیقه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ، وه‌ك خۆى ده‌ترازێ له‌دانه‌ره‌كه‌ى و ده‌بێته بوونێكى سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه مه‌به‌ستمان له‌تێكست، ته‌نها تێكسته زیندووه‌كانه، ئه‌و تێكستانه‌ى كه ناكۆكییه‌كان له‌خۆ ده‌گرن و هه‌رده‌م شیاوى خوێندنه‌وه‌ى جودان، ئیدى تێكست هه‌ر پاش نووسرانى بۆ خۆى بانگه‌شه‌ى مه‌رگى نووسه‌ره‌كه‌ى ده‌كا و ده‌یخاته په‌راوێزه‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ش ته‌نها خوێنه‌ره كه ده‌بێته خوڵقێنه‌رى جارێكى دیكه‌ى تێكسته‌كه له‌میانى خوێندنه‌وه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: (دۆریس لێسینگ) تێرِوانینێكى وه‌هایه: (هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تى له‌مرۆڤدا كاڵده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من رِه‌سه‌نایه‌تى و داهێنانم هه‌بن، ئه‌وا له‌رِێگه‌ى رِه‌خنه‌وه به‌ده‌ستم هێناون)... ئه‌م رِسته‌یه‌ى (لێسینگ) له‌كوێوه ناكۆك و ته‌با ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌لڕ (داهێنه‌ر) و (داهێنان)ى ئه‌ده‌بى؟
یوسف عیزه‌دین: وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ئه‌گه‌ر تێكست حه‌قیقه‌تى خۆى هه‌بێ، ئه‌وه مامه‌ڵه‌كردنى رِه‌خنه‌گر له‌گه‌ڵى وه‌ك مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌لڕ رِووداوێك، به‌مه‌به‌ستى كه‌شفكردن و گه‌رِان به‌شوێن مه‌جهوله‌كانیدا، له‌كاتێكدا رِه‌خنه‌ى كلاسیكى و ته‌قلیدى هه‌وڵدانه بۆ دژایه‌تیكردن و پێچه‌وانه گوتن، یان گه‌وره‌كردن و هاله بۆ دروستكردن و پێداهه‌ڵدانى دانه‌ره‌كه‌ى... به‌ڵام له‌هه‌موو باره‌كاندا رِه‌خنه‌و خوێندنه‌وه كاتێك ئه‌نجام ده‌درێن كه تێست له دانه‌ره‌كه‌ى ترازاوه، به‌واتایه‌كى دى؛ رِه‌خنه‌و خوێندنه‌وه هێنده‌ى بۆ خوێنه‌رن، هێنده په‌یوه‌ندیدار نیین به‌دانه‌ره‌كانه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: هه‌ست ده‌كه‌م پێوه‌ندى نێوان (ده‌ق) و (چێژ) له‌نێو ئه‌ده‌بى ئێمه‌دا تا دێ كاڵ و كاڵتر ده‌بێته‌وه، تا ئێسته‌یش ئیستگه‌لێك بۆ ئه‌م دوو زاراوانه نه‌كراون له‌لایه‌ن رِه‌خنه‌گره‌كانمان. بۆ ئه‌وه‌ى تێكه‌ڵاوبوونێكى رِه‌گاژۆیى بخوڵقێنین پێویسته له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین؟
یوسف عیزه‌دین: زیاتر رِه‌خنه‌ى كوردى رِه‌خنه‌یه‌كى لێوانلێوه له‌رِك و كینه‌و دژایه‌تیى بێسه‌رو به‌رى دانه‌رى تێكست، چونكه رِه‌خنه‌ى كوردى مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن، ئه‌گینا سه‌ر و سه‌ودایه‌كى ئه‌وتۆى له‌گه‌لڕ خوێندنه‌وه‌ى تێكست و كه‌شفكردنى نه‌زانراوه‌كانیدا نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه باڵێكى ئه‌وه بێ كه پێى ده‌گوترێ رِه‌خنه‌ى كوردى، ئه‌وه باڵه‌كه‌ى دیكه‌ى هه‌ڵگرى مه‌دح و سه‌ناو پێداهه‌ڵدان و گه‌وره‌كردن و چه‌پڵه كوتینه بۆ دانه‌رى هه‌ر تێكستێك كه بۆ ئه‌و شیاو و گونجاوه كه له‌باره‌یه‌وه بدوێ. به‌ڵام وه‌ك له‌رِِه‌وتى ئاخاوتنه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان پێدا، رِه‌خنه‌ى جیددى رِه‌خنه‌یه‌ك نییه به‌شوێن رِاست و چه‌وتییه‌كانى تێكستدا بگه‌رِێ و به‌راوردى بكا له‌گه‌لڕ حه‌قیقه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان تا بزانێ چه‌ند ته‌بایه یان ناته‌بایه له‌گه‌ڵى، ئیدى به‌و پێیه هه‌ڵیبسه‌نگێنێ، یان ئه‌گه‌ر رِه‌خنه بۆ خۆى گومان نه‌بێ له‌سه‌رجه‌م حه‌قیقه‌ت و ماقولڕ و نا ماقولڕ و سه‌رجه‌م شته‌كانى دیكه، ئه‌دى چۆن ده‌توانێ شتێكى جبددیمان ده‌رحه‌ق به‌تێسكتێك پآ بڵێت؟.
رِابه‌ر فاریق: شیعر و رِۆمانى كوردى تا چ ئاستێك توانیویانه سوودێكى ته‌ندروست له‌ئه‌ده‌بیاتى جیهانیى وه‌ربگرن و له‌به‌رژه‌وه‌ندى (ئه‌ده‌ب)و (داهێنان)ى نوێى تێكستى كوریدا به‌كاری بهێنن؟
یوسف عیزه‌دین: رِاڤه‌كردنى پرسیارێكى له‌م چه‌شنه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت بێ سه‌رپێیى له‌باره‌یه‌وه نه‌دوێین، به‌دڵنیاییه‌وه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جێگه‌ى نابێته‌وه، چونكه پێویستى به‌لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونێكى ورد هه‌یه له‌پێناو گوتنى شتێك‌دا كه پرسیارگه‌لێكى نوآ بورووژێنێ.
رِابه‌ر فاریق: له‌ئێسته‌شدا نووسینى كوردى هێنده بایه‌خ به‌شته گه‌وره‌كان ده‌دات (له‌رِووى فۆرم و ناوه‌رِۆك و گه‌وره‌كردنیان)، ئه‌وه‌نده‌و بگره پتریش چاو له‌شته په‌راوێزخراوه‌كان و ده‌ست لىَ نه‌دراوه‌كان ده‌نووقێنێ، پێت وایه له‌نێوان گه‌وره‌و بچووكیدا شتى تریش هه‌بن؟
یوسف عیزه‌دین: گه‌وره‌یى و بچووكى به‌پێى تێرِوانینى كه‌سێك بۆ كه‌سێكى تر شیاوى گۆرِانه‌و ناكرێ به‌رِه‌هایى لێیان برِوانرێ، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر بودیستێك (بودا)ى پێ گه‌وره بێ، ئه‌وه موسڵمانێك نه‌ك (بودا)ى پآ گه‌وره نییه، به‌ڵكو وه‌ك بتێكیش لێی ده‌رِوانێ. به‌هه‌ر حالڕ، ئه‌مه وه‌ك نموونه‌یه‌كى ساده‌ى ئه‌قڵیه‌تێكى ئاسایى له‌مه‌رِ رِوانینى بۆ گه‌وره‌و بچووكى، ئه‌گینا گه‌وره‌و بچووكى له‌دنیاى مه‌عریفه‌و تێكستدا وه‌ك گریمانێك ئه‌گه‌ر هه‌شبێت پێموانییه به‌و چه‌شنه بێ كه ساده بینینى كه‌سانێك به‌پێى پێودانگێكى ته‌قلیدى گه‌وره یان بچووك لێك جودا ده‌كه‌نه‌وه‌و لایان وایه گه‌وره‌و بچووكى شتێكى رِه‌هایه. بۆ نموونه: تا سه‌رده‌مى (فۆكۆ)ش رِه‌خنه‌ى ته‌قلیدى (دیكارت)ى وه‌ك كه‌سێكى ئه‌قڵانى ده‌ناساندو نكوڵى له‌گه‌وره‌یى ئه‌و زاته نه‌ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك (فۆكۆ) خوێندنه‌وه بۆ (دیكارت) ده‌كا، ئه‌وه نابینێ كه پێشتر رِه‌خنه‌كاران بینیویانه، ئه‌و باس له‌گه‌وجێتیى و شێتیى و ناماقوڵێتى تێكسته‌كانى (دیكارت) ده‌كا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا ئه‌و ده‌مه‌ش ته‌سه‌ورێك هه‌بووه سه‌باره‌ت به‌تێكسته‌كانى (دیكارت)، ئه‌ویش زاڵبوونى ئه‌قڵانییه‌ت و ماقولڕ و لۆژیك بووه له‌نێو تێكسته‌كانیدا، كه‌چى (فۆكۆ) ئه‌مه سه‌ره‌وژێر ده‌كا و بۆ خۆى كه‌شفى لایه‌نه شاراوه‌كانى نێو تێكسته‌كانى (دیكارت) ده‌كا، فۆكۆ وه‌ك خۆى وه‌هاى ده‌بینێ، بۆ ئه‌مه‌ش دنیابینى و رِوانینه‌كانى خۆى به‌لێكۆلینه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌یه‌كى رِاڤه‌كارییانه ده‌خاته‌رِوو.
رِابه‌ر فاریق: نووسه‌ران هه‌میشه له‌سه‌فه‌رێكدان له‌گه‌لڕ خۆیان و له‌گه‌لڕ دنیادا، ئاخۆ ئێوه له‌و سه‌فه‌ره‌دا گه‌یشتوونه‌ته كوآ؟
یوسف عیزه‌دین: سه‌فه‌ره‌كان هه‌رچییه‌ك بن و له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌ن و بگه‌نه كوآ، چه‌ند ببنه مایه‌ى گۆرِان و ئاڵۆگۆرِى ده‌روونى و هه‌ڵكشان و داكشانى حه‌زو ئاره‌زووه‌كانمان... پێموایه گه‌رِان، دانیشتن، خواردن، خه‌وتن، سێكس و رِه‌نگه بتوانم بڵێم سه‌رجه‌م شته‌كانى تریش، له‌پانتایى عه‌به‌سێكى بآ وێنه‌دا هه‌ڵده‌سوورِێن، چونكه دواجار هه‌موو ئه‌وه‌ى كه ده‌یكه‌ین و ده‌یبینین و ده‌یناسین و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لڕ ده‌كه‌ین، هه‌موو ئه‌و سروشته‌ى كه حه‌زمان به‌بینییه‌تى، هه‌موو ئه‌و جوانییانه‌ى كه خوازیارى بینیانین، له‌ساته‌وه‌ختێكدا ناچار ده‌كرێین بۆ تا هه‌تایه به‌جێیان بهێڵین، ئه‌و ده‌میش سه‌فه‌ره‌كه‌مان كۆتایى دێت. ئیدى وه‌ك (سارتر) ده‌ڵێ: (چ مانایه‌كى هه‌یه كه بژین و پاشان بمرین؟!).
ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه له ژماره (236)ی به‌رواری (1/ 4/ 2009)ی كۆواری (كاروان)دا بلاَوكراوه‌ته‌وه. ل71 تا ل86.
|