"ژانى كورد " پیشانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئه‌نفال

هاوكار رسكن: هێلسنكى
رۆژى 15/4/2009 له ژێر چاودێرى پارێزگاى ئیسپۆ و به به‌شدارى چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرى كورد و فینله‌ندى، ده‌یه‌مین پیشانگه‌ى تایبه‌تى شێوه‌كار (دانا بێكه‌س) له گاله‌رى ئێسپۆن سیلتا كرایه‌وه. له‌سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌كه پێشه‌كییه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌نفال له‌لایه‌ن (ێباع عباس) به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ندى كورد و فینله‌ندى خوێنرایه‌وه. دواتریش به‌رهه‌مه‌كان خرانه روو، كه‌له (64) تابلۆى ره‌نگى رۆنى و ئاوى و هێڵكارى و كاریكاتۆر و پێكهاتبوون. كه زۆرینه‌یان گوزارشتیان له‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌كرد، كه‌به‌سه‌ر گه‌لى كورددا هاتووه و به‌رده‌وامه تا ئێستاش. كه به‌شێوازى ریالیزمى و ئیكسپرسیۆنیزم و دیالۆگێكى كاریكاتۆرى وێنه‌كێشرابوون. له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رهه‌مێكى دیراسى كه‌سییه‌تى و سروشتى كوردستان.
جێى باسه پیشانگه‌ى ناوبراو تا 25/4 به‌رده‌وامده‌بێت و رۆژانه‌ش له‌كاتژمێر 12-5 كراوه‌یه، جگه له‌رۆژى هه‌ینى و شه‌ممه.