دیالۆگه بگۆڕه‌کان: کاره‌کانی رێبوار سه‌عید | چراكان
د. جیم موونیی

رییده‌ر له تیۆری و پراکتیکی هونه‌ری ته‌شکیلیدا له زانکۆی میدڵسێکس له له‌نده‌ن
وه‌رگێرانی له ئینگلیزیه‌وه د. چۆمان هه‌ردی
کاره‌کانی رێبوار سه‌عید به‌و دیالۆگانه‌دا ده‌ناسرێنه‌وه که ده‌بنه مایه‌ی به‌رهه‌م هێنانی که‌لتوورێکی نوێی تێکه‌ڵ و به‌هێز. ئه‌م کارانه به ئاشکرا مێژووی که‌لتووریی خۆیان و ئه‌و کاریگه‌ریانه ده‌رده‌خه‌ن که ده‌بنه مایه‌ی به‌رهه‌مێنانی جوانیه‌کی پڕ سه‌دا. ئه‌م کاریگه‌ریانه سه‌رچاوه‌یان له هونه‌ر و حیرفه نه‌ریتیه‌کانی کوردستانه‌وه وه‌رگرتوه وهه‌روه‌ها له بزووتنه‌وه و تاکه‌که‌سه گرنگه‌کانی قوتابخانه‌ی هونه‌ری رۆژئاوایی مۆدیرن وه‌ک کیوبیزم و پیکاسۆ. هه‌ندێ جار ئه‌م کاریگه‌ریانه به ئاشکرا نابینرێن و ئاڵۆزن، وه‌ک پالێتی ره‌نگی شین که له به‌ڕه نه‌ریتیه‌کانی کوردستانه‌وه وه‌رگیراوه یا کاریگه‌ریی ئه‌و ئۆبجێکتانه‌ی که له که‌لتووره دێرینه‌کانی کوردستانه‌وه ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها کاره‌کانی رێبوار ره‌نگدانه‌وه‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه هاوچه‌رخه‌کانه، له‌مانه مافی یه‌کسان بۆ ژنان و کاره‌ساته‌کانی مێژووی کوردستانی عێراق وه‌ک کیمیابارانکردنی خه‌ڵکی بێتاوانی سه‌رگه‌ڵوو له ١٩٨٧دا و هه‌ڵه‌بجه له ١٩٨٨دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه. پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی زووی رێبوار که ئێسته‌ش به‌رده‌وامه، باڵنده‌باران، له ساڵی ١٩٩١دا ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌م پرۆژه‌یه به روونی هێما بۆ که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی باڵنده‌کان ده‌کات، که وه‌ک باران له ئاسمانه‌وه ده‌که‌ونه خوارێ له ئه‌نجامی هێرشی کیمیایی کوشنده بۆ سه‌رگه‌ڵوو.

به‌رهه‌مێکی نوێتری رێبوار، ئه‌نفال ٢٠ (٢٠٠٨)، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌یه که به ناوی هه‌شته‌م سووره‌ی قورئانه‌وه ناونراوه. ئه‌م ناوه بێشه‌رمانه له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه به‌کارهێنرا بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی که کرایه سه‌رخه‌ڵکی موسوڵمان و بێتاوانی ناوچه‌ی کوردستان له عێراقدا. ئه‌م به‌رهه‌مه گرنگه‌ی رێبوار ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه وه‌ک له‌و گۆڕه به کۆمه‌ڵانه‌دا ده‌رکه‌وت که پاش که‌وتنی سه‌ددام و رژێمه دڕندانه‌که‌ی هه‌ڵدرانه‌وه. 'ئه‌نفال ٢٠' پێکهاتووه له ئینستیله‌یشنی کۆمه‌ڵێک ده‌مامکی ترسناک و گه‌ش که له ژێره‌وه رووناک کراونه‌ته‌وه و له شوێنێکی تاریک‌دا دانراون بۆ یادکردنه‌وه‌ی قوربانیه‌کانی ئه‌نفال. به‌رهه‌مێکی تری هونه‌رمه‌ند، ٥٠٠٠ پۆرترێت، ٥٠٠٠ قوربانیی، بۆ رێزلێنان له قوربانیه‌کانی کوشتاره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه دروستکرابوو.

کاره‌کانی سه‌عید به‌روونیی سه‌رنجراکێشن، له تووڕه‌یی سیاسی و ئه‌خلاقی ئه‌وه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی که سه‌باره‌ت به نیشتیمانه‌که‌ی کراون. به‌ڵام ئێمه به هه‌ڵه‌دا ده‌چین گه‌ر ئه‌م کارانه ته‌نها وه‌ک ناره‌زایی ده‌ربڕینێکی ساده تێبگه‌ین. کاره‌کان هه‌م ده‌ربڕی کێشه‌کانن و هه‌م تێیانده‌په‌ڕێنن. زۆر جار کاره‌کان هێماکردنی راسته‌وخۆی سیاسیی وه‌لاده‌نێن و له‌جیاتی ئه‌مه وێنه‌ی خه‌مێکی مه‌زن ده‌نه‌خشێنن. ئه‌م خه‌مه ده‌ربڕی تامه‌زرۆییه‌که، که له شێوازی فادۆی پورتوگالییه، یا گۆرانی ئێجگار غه‌مگین که له‌هه‌مان کاتدا جوانیه‌کی ئیجابیی هه‌یه و ته‌نها له رێی ئازاری له‌ده‌ستچوونه‌وه ده‌توانین تێی بگه‌ین. فادۆ به سه‌وده‌یددا ده‌ناسرێته‌وه که کۆمه‌ڵێکی ئاڵۆزه له هه‌ستی تاڵ و شیرین که ناتوانین پێناسه‌ی بکه‌ین به‌ڵام هه‌ر که بیستمان لێی حاڵیی ده‌بین.
ریلیفه سیرامیکیه نوێکانی سه‌عید کاریگه‌ریی هونه‌ری مێزۆپۆتامیایان له‌سه‌ره که که‌لتووری پێشینه‌ی کوردستان بووه. ئه‌م ده‌ربڕینه بێده‌نگانه نزیکی‌یان له‌گه‌ڵ کۆریۆگرافیی هاوچه‌رخدا هه‌یه. ئه‌م شێوه به‌وردی دروستکراوانه زۆر به ده‌قیقیی هه‌ندێ بیرۆکه ده‌رده‌بڕن که سنووری وشه تێده‌په‌ڕێنن. جه‌سته داپۆشراوه‌کان چه‌مێنراونه‌ته‌وه‌و زیاده‌ره‌ویان تێدا کراوه. هێڵه قووڵه‌کان هێما بۆ له‌ده‌ستدان ده‌که‌ن. ئه‌م هێڵه چه‌ماوانه هێزێکیان تێدایه که له 'ترینۆدیی' (واته گۆرانی مه‌رگ) ده‌چێ و تاسه‌باریی و لاواندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و شته له‌ده‌ستچوانه‌ی که به‌بۆنه‌ی ئه‌و رووداوانه‌وه تیاچوون که هه‌ندێک که‌س به هۆلۆکۆستی کورده‌کانی ناو ده‌به‌ن (١). هێڵه چوارچێوه‌ییه‌کان لای سه‌عید ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئه‌ستاتیکیی به‌کارنایه‌ن به‌ڵکوو قورسایی سیمبۆلیی و مێتافۆریی خۆیان هه‌یه. گه‌ڕان به‌دوای سنووردا، به دوای مه‌رز، به دوای نیشتیمان و ئه‌و پاڵنه‌ره ئه‌خلاقی و سیاسیه‌ی که له‌پشت دامه‌زراندنی هه‌یمه‌نه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کوردیه‌وه هه‌یه پاڵنه‌ره بۆ به‌کارهێنانی چوارچێوه‌ی روون و ئاشکرا له کاره‌کانی سه‌عیددا. ئه‌م زنجیره کاره سیرامیکیه بۆنی ئه‌لفوبێیه‌کی نهێنیی یا نیزامی خه‌تی بزماریی لێ دێ که کۆده‌کانی به‌هیچ جۆرێک ناکرێنه‌وه. بیری رابوردوویه‌کی دوورمان ده‌هێننه‌وه که‌چی به پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر به که‌له‌ره‌قیه‌وه به‌رهه‌می ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن. ئه‌م گرژیه یه‌کێکه له خاسیه‌ته‌کانی به‌رهه‌مه فره‌لایه‌نیه‌کانی سه‌عید. یادی ئه‌و دووانه دژه‌زایانه‌مان دێنێته‌وه که ده‌بنه مایه‌ی به‌رهه‌م هێنان وه‌ک نه‌ریت/ تازه‌گه‌ریی، رابوردوو/ ئێستا، کوردیی/ئه‌ورووپیی، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه که‌لتوریی و مێژووییه‌کان و گشتیه‌کان. زۆر به ئاسانیی کاره‌کانی سه‌عید له نێوان ئه‌م جه‌مسه‌ره جیاوازانه‌دا جۆلانه ده‌که‌ن. ئه‌م تێکه‌ڵه که‌لتووریه‌ی که به‌رهه‌م دێ رێگه به گه‌شه‌سه‌ندنی کاری گه‌ش و به‌هێز ده‌دات که هه‌م سه‌دای هونه‌ری دێرین و هه‌م تازه‌شی هه‌یه.

کاره‌کانی سه‌عید به‌بۆنه‌ی ئه‌و دیالۆگانه‌وه گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هاتووه که له‌گه‌ڵ هونه‌ری مۆدێرنی ئه‌وروپی و دامه‌زراوه‌کانیدا ده‌ستی پێکردوه. له ئه‌نجامدا ئه‌و مه‌سافه‌یه‌کی کردۆته‌وه بۆ قبووڵکردنی هونه‌ری مۆدێرنی کوردی له رۆژئاوادا و سه‌رهه‌ڵدانی دیالۆگێک که گۆڕانکاریی به‌رهه‌م دێنێ. کاره‌کانی پڕن له مرۆڤایه‌تیه‌کی مه‌زن و گه‌یه‌نه‌ر و داکۆکیکه‌رن له ئێتیکی هاوده‌ردیی و خه‌مخۆری بۆ مرۆڤه‌کانی ده‌روربه‌ر. له ئه‌نجامدا کاری سه‌رکه‌وتووی به‌رهه‌مهێناوه که له تاریکترین رووداوه‌کانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه به‌ڵام جوانیی مانه‌وه‌یان هه‌یه. نه‌ک ته‌نها کاره‌کانی سه‌عید له‌رێی دیالۆگه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ریته‌کانی تردا گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هاتووه به‌ڵکوو ئه‌و توانیوێتی توانای دڕندانه‌ی بێوێنه‌ی مرۆڤ و ناعه‌داله‌تیی کاره‌ساته‌کانی مێژووی نوێی کوردی بگۆڕێ بۆ بانگه‌وازێک بۆ ژیانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی باشی و عه‌داله‌ت
.
[1] له ئێسته‌دا فشاری نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌به تا کاره‌ساتی ئه‌نفال وه‌ک هۆلۆکۆستی کورده‌کان بناسرێت.
|