گرفته‌کانی شانۆی کوردی / به‌شی سێهه‌م | سدیق عه‌زیز
به‌شی سێهه‌م / په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان وه‌ک ئه‌رکێکی مێژووی و نه‌ته‌وه‌یی.

له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م نووسینه‌دا، ده‌شێت پرسیارێک لای خوێنه‌ر دروست ببوبێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان و شێوه‌ی خوێندن له به‌شی شانۆدا چ په‌یوه‌ندیه‌کی به گرفته‌کانی شانۆوه هه‌یه؟ ئه‌مه تا چه‌ند چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌کات؟په‌یمانگه بۆ چی به‌رپرسیار له‌وه‌ی کێده‌بێته هونه‌رمه‌ندو کێ وازله‌شانۆده‌هێنێت؟ په‌یمانگه خوێندنگه‌یه‌که وه‌ک هه‌رخوێندنگه‌یه‌کی تر و ئه‌رکی وانه ووتنه‌وه‌ی خۆی به‌جێده‌هێنێت به‌پێی ئه‌و‌مادانه‌ی پیاندراوه. ده‌شێت زۆر جاریش په‌یمانگه بڵێت ئێمه هێچ ده‌سه‌لاتێکمان نیه‌و له سه‌روخۆمانه‌وه بڕیاره‌کان ده‌رده‌که‌ن. به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ک خۆی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن بریاری خۆی نه‌بێت جگه له کۆمیدا هیچی تر نیه. زۆربه‌ی کێشه‌کانی شانۆی کوردی وگرفته‌کانی په‌یوه‌ندیان به په‌یمانگه‌وه هه‌یه‌و چاره‌سه‌رکردنیشیان له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که په‌یمانگه وه‌ک سه‌نته‌رێک کاری به‌زانستیکردنی هونه‌ری شانۆیه‌و پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندی ئه‌کادیمی و پرۆفیشیۆناڵه. په‌یمانگه ده‌بێته جێگایه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی گۆڕانکاریه‌کان له دنیای شانۆدا، په‌یمانگه کاری هێنانه ناوه‌وه‌ی میتۆده تازه‌کانی خوێندنه شانۆی سه‌رده‌مه. ئه‌وه په‌یمانگه‌یه که نێتڤێخکو په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی به‌دنیای ده‌ره‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه بۆ بانگهێشتکردنو په‌یوه‌ندی کردن به‌ده‌رهێنه‌رو گرووپه ناسراوه‌کانی دنیاوه. په‌یمانگه ده‌بێت هێنده ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاو به‌توانای هه‌بێت که سه‌ربه‌ست بێت له ڕووی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌که‌وه بۆ هه‌رکه‌سیک و هه‌رگروپیك و هه‌ر میتۆدێک بیه‌وێت بیخاته به‌رنامه‌ی خوێندنه‌وه. ده‌بێت گرفته‌کانی شانۆ له‌وێدا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ربکرێت و به‌رنامه‌ڕێژیان بۆبکرێت. په‌یمانگه ئه‌وشوێنه‌یه که گه‌وره‌ترین و زۆرترین کاریگه‌ری دروستده‌کات له‌سه‌ر شانۆ‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕا گه‌ورانه‌ی له دنیای شانۆدا ڕوده‌ده‌ن.په‌یمانگه ده‌بێت ساڵ له‌دوای ساڵ ته‌می کێشه‌کان بڕه‌وێنێته‌وه و نه‌وه له‌دوای نه‌وه وه گۆڕانکاریه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیان بگوێزنه‌وه. به‌بڕوام من قسه‌کردن له سه‌ر پرۆگرامی خوێندن و ئه‌وسیسته‌مه‌ی له په‌یمانگه‌دا هه‌یه، یه‌کێکه له هه‌ره خاڵه گرنگ و پێویستیه‌کان ،بۆڕاستکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن له ماناکانی خوێندنی شانۆ له په‌یمانگه‌یه‌کدا، له‌پێناو پاراساتن و به‌قودسیه‌تکردنی شانۆوزیندوکردنه‌وه‌ی له هه‌ناوی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌دا. کێشه‌کانی شانۆ ده‌بێت له سه‌ربنامایه‌کی زانستی وئه‌کادیمی وله‌سیسته‌م خوێندنه‌وه چاره‌سه‌ربکرێت. ئه‌م هه‌نگاونانه بۆ به‌یانی و سالێکی تر و چه‌ندسالێک نیه ،به‌قه‌ده‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه ده‌بێته پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نو نه‌وه له‌دوای نه‌وه گۆڕانکاریه‌کان له گه‌ڵ خۆیان ده‌گوێزنه‌وه،تاوای لێدت که کولتوری شانۆ ده‌ىێته به‌شیک له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک. په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان وه‌ک قوتانخانه‌یه‌ک بۆ خوێندنی شانۆ دوو ئه‌رکی گه‌وره‌ی مێژووی ونه‌ته‌وه‌ی له‌سه‌رشانه ،یه‌که‌م له‌ڕوی مێژوییه‌وه وه‌ک ده‌زگایه‌کی ئه‌کادیمی هونه‌ری ده‌بێته داڕێژه‌روبنیاتنانی بنه‌ماکانی میژووی شانۆ به میتۆدێکی زانستیانه، دووهه‌م ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه له‌ڕووی گه‌شه‌کردن و پێشخستنی دوا ڕۆژی هونه‌ری شانۆی میله‌تێک،که‌ئه‌مه‌ش به‌نده به توانا و خه‌مخۆری و دڵسۆزی مامۆستاکانی په‌یمانگه له ڕووی به مۆدێرنه‌کردنی په‌یمانگه و سیسته‌می خوێندن له‌لایه‌ك و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنو بڕیاردان له سه‌ر خوێنکارێک بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌لایه‌کتروه، هه‌ڵبژاردنی قوتابیان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستکردن به مه‌سئه‌لیه‌تکردن بێت به‌رانبه‌ر شانۆ ،به دوور له هه‌موو بڕیارێکی حیزبی و ناسیاوی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی. ئه‌وه مامۆستاکانن که به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌یه به‌رامبه‌ربه دواڕۆژی شانۆی کوردی له‌کاتی بڕیاردانیان بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک خوێندکار بۆ خوێندنی شانۆ،تا چه‌ند ئه‌و خوێندکاره تازانه شایسته‌ی ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه مێژووی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ن که شانۆی کوردی چاوه‌ڕوانیان لێده‌کات.
دوای چه‌ند ساڵێک و پاش ئه‌وه‌ی له سیسته‌می خوێندنی وڵاتی نه‌رویچ تێگه‌یشتم ،پرسیارێکم لادروست بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بۆچی به په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی کوردوستان ده‌ڵێن په‌یمانگه؟ ئایا ئه‌و سیفه‌و بنه‌مایا‌نه چین که مانابوونی په‌یمانگه‌یه‌ک له خۆیدا کۆده‌کاته‌وه؟ کاتێکیش ئه‌و فرسته‌م بۆ ڕه‌خسا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له په‌یمانگه‌یه‌ک بخوێنم له به‌شی (دراما پێداگۆگی) که به‌شێکی تایبه‌ته بۆ ڕاهێنانو فیرکردنی ئه‌وانه‌ی که وانه‌ی شانۆ به منداڵان ده‌ڵێنه‌وه هه‌ر له‌قۆناغی باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا ناوه‌ندیه‌کان، لێره‌و له‌م به‌شه‌دا تۆ ناکه‌نه ئه‌کته‌رێک یان ده‌رهێنه‌رێکی پرۆفیشیۆناڵ ،به‌قه‌دره ئه‌وه‌ی تۆ ده‌که‌نه ڕاهێنه‌ری تایبه‌ت به کاری شانۆی منداڵان و ئاشناکردنیان به دنیای شانۆ له ڕێگای کۆمه‌ڵێک میتۆده‌وه. خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه دوو ساله ،به‌ڵام من له‌به‌ر ژیان و کارکردن و ئه‌و پرۆگرامه چڕوپره‌ی که بۆ خوێندن دانرابوو کاتێکی زۆری ده‌ویست و ده‌بوایه زۆربه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌مه‌ی بۆ ته‌رخانبکه‌م ،نه‌متوانی به‌رده‌وامبم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی من بوو ئه‌و مامۆستایه‌نه بوون که له‌و په‌یمانگه‌یه ده‌رسیان ده‌وته‌وه. مامۆستاکان هیچیان له بڕوانامه‌ی ماسته‌ر که‌متریان نه‌بوو،هه‌ریه‌ک له‌ومامۆستایانه له سێ تا چوار کتێب که‌متری نه‌نوسی بوو له بواری شانۆی منداڵاندا.هه‌ندێکیش له‌و مامۆمستایه‌نه له وڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاوه ده‌هاتن و وانه‌یان ده‌وته‌وه. پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌ی که ده‌ر‌هێنه‌رو ئه‌کته‌ری پرۆفیشیۆنال په‌روه‌رده‌ده‌کات ، ،ده‌بێت بڕوانامه و توانای ئه‌و مامۆستایه‌نه له چ ئاستیک دابێت که له‌و په‌یمانگه‌یانه وانه ده‌ڵێنه‌وه؟ له دوای ئه‌م ئه‌زمونه‌وه من ئه‌و پرسیاره‌م لا گه‌وره‌تر قورستربوو به‌رامبه‌ر په‌یمانگه‌کانی کوردوستان.
ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی له په‌یمانگه هونه‌ره‌جوانه‌کان وه‌رده‌گیرێت به‌رامبه‌ر به پێنج ساڵ خوێندن له دوای سێ ساڵ خوێندی ناوه‌ندی،له هیچ سسته‌مێکی خوێندنی ئه‌وروپیدا نایدۆزیته‌وه، به‌تایبه‌تی له وڵاتی نه‌رویچ. لێره‌و له‌سیسته‌می خوێندندا هه‌موو ئاسته‌کانی خوێندنی په‌یمانگه‌و زانکۆکان به خوێندنی باڵا داده‌نرێت ،واته خوێندکارێک به هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌رتای و ناوه‌ندی و ئاماده‌یدا تێپه‌ریوه‌و ده چێته ناو خوێندنی باڵاوه که له په‌یمانگه‌و زانکۆکانه‌وه ده‌ست پێده‌کات. به‌ڵام پرسیاره‌که‌ی ئیمه ئه‌وه‌یه که خوێندنی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان که پێی ده‌ڵێن په‌یمانگه و به قۆناغی ئاماده‌یشدا تێنه‌په‌ڕیوه بڕوانامه‌که‌ی خوێندنی باڵایه ؟ ئایا خوێندکاریک که به‌قۆناغی ئامده‌یدا تینه‌په‌ڕیبێ ده‌توانێت له زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کان بخوێنت؟ ئایا په‌یمانگه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆکایه‌ت زانکۆکانه، یان وه‌زاره‌تی په‌رورده؟ بڕوانامه‌ی پێنج ساڵ خوێندنی په‌یمانگه هونه‌ره‌جوانه‌کان له کوردوستان نه‌ک خوێندنی باڵانیه به‌ڵکو له ئاست خوێندنه پیشه‌یه‌کانی وه‌ک پیشه‌سازی وکشتوکاڵیشدا سه‌یرناکرێت، که ئه‌وانیش هه‌ر له دوای خوێندنی سێ ناوه‌ندیه‌وه ده‌چنه ئه‌و به‌شانه. به‌بڕوای من بڕوانامه‌ی خوێندنی پیشه‌سازی کشتوکال بوار‌و شانسی زیاتری تیا بۆ خوێندن له په‌یمانگه‌و زانکۆکان‌دا، تا ئه‌وه‌ی ئه‌توانن بگه‌نه پله‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریش .خوێندن له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان ئه‌گه‌ر له بری پێنج سال ده ساڵیش بخوێنرێت هه‌ر ناگاته ئاستی خوێندنه پیشه‌ییه‌کان وه‌ک پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و بازرگانی ناو خودی کوردوستان خۆی ،جگه‌له‌وه‌ی هه‌رگێز خوێندکارێکی به‌شی شانۆ ناگاته بڕوانامه‌ی مه‌سته‌ر ئه‌گه‌ر بێری لیبکاته‌وه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که هیچ خوێندکارێکی په‌یمانگه ناتونێت له به‌شێک له‌به‌شه‌کانی زانکۆ‌دا بخوێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی داواناوه‌ندیان نیه و بابه‌ته زانستیه‌کانت تریان نه‌خوێندوه، که بنه‌مایه‌کن بۆ خوێندن له زانکۆکان‌دا. سالانی ڕابوردو له دوای په‌یمانگه هه‌ندێک خوێندکار به‌ناوی پله‌ی یه‌که‌می به‌شه‌که‌یان ده‌چوونه ئه‌کادیمیه‌ی به‌غدادو ده‌یانخوێند، که‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کیتری خوێندنی ئه‌وکاته‌بوو وه تائێستاش په‌یڕه‌ی ده‌کرێت ،ئه‌م فرسه‌ته‌ش ته‌نها بۆیه‌ک دوو خوێندکار هه‌بوو،ئه‌گه‌ر چی له دنیای هونه‌ردا یه‌که‌می بۆهچ که‌سێک نیه‌و هونه‌ریش به پله(نمره) پێوه‌رناکرێت ،نموونه‌شمان ئه‌و شانۆکاره ئامه‌تۆرانه‌ن که خوێندنی شانۆیان نیه‌و کاره‌کانیشیان له ئاستێکی به‌رزدان. هه‌ندێکیش له‌و یه‌که‌مانه نه‌ک له‌شانۆدا به‌رده‌وامنین ،به‌ڵکو نه‌بونه‌ته بینه‌رێکی شانۆیش. یه‌کێک له بنه‌ما بنچینه‌ییه‌کان و ئه‌و مه‌رجانه‌ی که‌ده‌بێت له په‌یمانگه‌یه‌کدا هه‌بێت وه‌ک خوێندنی باڵا دوو خاڵی سه‌ره‌کین ، یه‌که‌م خوێندکاره‌کان ده‌بێت قۆناغی ئاماده‌یان ته‌وه‌وکردبێت و ئه‌و مامۆستایه‌نه‌شی که له په‌یمانگه‌یانه‌دا وانه ده‌ڵێنه‌وه نابێت له بڕوامانه‌ی مه‌سته‌ر که‌متریان هه‌بێت.(ئه‌م دوو خاله تا چه‌ند له په‌یمانگه‌کانی کوردوستان دا بوونی هه‌یه؟)
ئه‌وانه کێن که شانسی وه‌رگرتنیان هه‌یه له به‌شی شانۆ له وڵاتیکی وه‌ک نه‌رویچ ؟
(په‌یمانگه‌ی هونه‌ری شانۆ ئۆسلۆ به نمونه وه‌رده‌گرین، که خوێند شانۆ سێ ساڵه له‌م په‌یمانگه‌یه‌دا )
یه‌کێک له‌و سسته‌مانه‌ی که له په‌یمانگه‌دا هه‌یه ،په‌یڕه‌وکردنی ژماره‌ی خوێندکارانه بۆ به‌شی شانۆ، که ساڵانه ته‌نها 8 خوێندکار شانسی وه‌رگرتنی هه‌یه ،له دوای تێپه‌ر بوون به پرۆسه‌ی تاقیکرده‌نه‌وه‌یه‌کی قورس و چڕوپڕدا .هه‌موو ساڵێک له 15 ی کانوونی دووه‌م دواڕۆژی وه‌رگرتن دواکاریه‌کانه ، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو داوکاریه‌کان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنرێت ، ئه‌وانه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ تاقیکردنه‌وه که مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنیا تێدایه ، یه‌کێک له‌و مارجانه ته‌واوکردنت خوێندنی ئاماده‌ییه. تاقیکردنه‌وه‌که به سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت.
قۆناغی یه‌که‌م: له9 مانگی ئازاردا تا 19 ئازار .
له‌م قۆناغه‌دا ده بێت خوێندکار بۆ ماوه‌ی 5 ده‌قیقه له‌سه‌ر به‌به‌تێک ده‌رباره‌ی شانۆ قسه‌بکات ،ئیتر هه‌رلایه‌نێک بێت له شانۆدا ، قسه‌کردن له‌سه‌ر تێکستێکی شانۆی ،نووسه‌رێک ،ئه‌کته‌ری جیهانی ، ده‌رهێنه‌ریان یه‌کێک له میتۆده شانۆییه‌کان....هتد. پاشان هه‌ڵبژاردنی مه‌نه‌لۆگێک له یه‌کێک له شاکاره جیهانیه‌کان. نمایشکردن له ڕێگای ئه‌م مه‌نه‌لۆگه‌وه ،سه‌رنج دانه له توانای ده‌نگ و جه‌سته‌و ،خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و ماتریاڵانه‌ی که هه‌ن. ماوه‌ی نمایشه‌که نابێت له 4 ده‌قیقه تێپه‌ڕباکات. له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێک قوتابی ده‌کرێنه ده‌ره‌وه‌و ئه‌و خوێندکارانه‌شی له‌م قناغه‌دا سه‌رکه‌تن به‌ده‌ست ده‌هێنن ،ده‌چنه تاقیکردنه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌م.
قۆناغی دووه‌م له 16 نیسان ده‌ستپێده‌کات بۆ 24 نیسان.
خوێندکاره‌سه‌رکه‌ته‌وکانی قۆناغی یه‌که‌م ،کاتێک ده‌چنه قۆناغی دووه‌مه‌وه ده‌بێت دووبار مه‌نه‌لۆگێک ئاماده‌که‌ن که جیاواز له مه‌نه‌لۆگی قۆناغی یه‌که‌م له‌هه‌مو ڕوویه‌که‌وه. بۆ ده‌رکه‌وتنی توانای خوێندکار له دوو مه‌نه‌لۆگی جیواز له‌یه‌کتری له ڕووی جه‌سته‌و ده‌نگ و هه‌ستو توانای خۆگونجاندن. ماوه‌ی مه‌نه‌لۆگ نابێت له 8 ده‌قیقه تێپه‌ڕبکات. پاشان کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر چۆنیه‌ت که‌سایه‌تی ڕۆڵه‌که‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که کۆمیته داوای کاری هه‌یه له به‌شداربوو . تاقیکردنه‌وه‌ی قناغی دووه‌م به مه‌نه‌لۆگ و گفتوگۆ‌و ئه‌و کاره‌نه‌ی کۆمیته داوای لێده‌کات ،به هه‌مووی نابێت له 15 ده‌قیقه تێپه‌ڕ بکات. له‌م قناغه‌دا هه‌ندێک خوێنداکاری تر هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ قۆناغی سێ و کۆتایی.
قۆناغی سێهه‌م له 8 حوزه‌یران ده‌ستپێده‌کات بۆ 21 حوزه‌یران.
له‌م قۆناغه‌دا کۆمیته‌ی خۆی چه‌ند مه‌نه‌لۆگێک له چه‌ند تێکستی شانۆی هه‌له‌ده‌بژێرێت و به ڕێگای پۆست ده‌گاته ده‌ست خوێنکاره‌کان.هه‌موو خوێنکارێک بۆ هه‌یه ته‌نها دوو مه‌نه‌لۆگ هه‌ڵبژێرێت.خوێندکاران پرۆڤه‌ی خۆیان ده‌که‌ن تا ئه‌و ڕؤژه‌ی بۆیان دیاری کراوه بۆ تاقیکردنه‌وه. له رۆژی تاقیکردنه‌وه‌دا جگه له دوو مه‌نه‌لۆگه که ده‌بێت نمایشی که‌ن ، له‌هه‌مانکاتدا کۆمیته چه‌ند داوا کاریه‌کی تریشی هه‌یه له خوێندکار وه‌ک چۆنیه‌تی دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌روبه‌ردا ،گۆڕێنی کت‌وپڕ له حاڵه‌تێکه‌وه بۆ حاڵه‌تێکی تر، ئیرتیجاڵ، گۆرانی،سه‌ماکردن، ناوهێنانی شتێک یان حاڵه‌تێک وه ته‌جسیدکردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌که ئه‌مه‌و چه‌ندین داواکاری تریش.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ین له‌هه‌ر سێ قناغه‌که له 9 ی ئازار ده‌ست پێده‌کات و له 21 ی حوزه‌یران کۆتای دێت، نزیک به چوار مانگ ده‌خایه‌نێت ،که له نێوان قۆناغێک بۆ قۆناغێکی تر ماوه‌و زه‌مه‌نێک هه‌یه بۆ خۆ ئاماده‌کردن . به‌تایبه‌تی له نێوان قۆناغی دووهه‌موو سێهه‌مدا یه‌ک مانگ نێوانیان هه‌یه. به‌بڕوای من کارێکی ئاسان نیه به‌یه‌ک جار و له ماوی 20 ده‌قیقه‌دا بتوانیت هه‌موو توانایه‌کی هونه‌ری له خوێندکارێکدا بدۆزیته‌وه، له هه‌مانکاتیشدا کارێکی قورسه بۆ خوێندکارێک له ماوه‌یه‌کی کورتداو به‌یه‌ک جار هه‌موو توانای خۆی بخاته ڕوو. له‌م په‌یمانگه‌یه ساڵانه له نێوان 200 تا 300 که‌س داواکاری پێشکه‌ش ده‌که‌ن ، به‌ڵام کۆمیته ته‌نها 8 که‌س هه‌ڵده‌بژێرێت وه ته‌نها دوو که‌سی زیاده ده‌چنه لیستی چاوه‌ڕانی .ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا له هه‌شتکه‌سی یه‌که‌م خوێندکارێک هاته ده‌ره‌وه که‌سێکی تر ده‌خه‌نه جێگای . ئه‌گه‌ر چی له‌کوردوستان تاقیکردنه‌وه‌کان به‌وشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت،له هه‌مانکاتدا مه‌سه‌له‌ی ناسیاوی وحیزبایه‌تی ده‌وری باڵای هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی قوتابیه‌ک.
بوونی حه‌وت په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له کوردستان ته‌نها ژماره‌ن ، ده‌نا له ڕووی نه‌وعیه‌ته‌وه کوالیتێته‌وه هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌کادیمی وزانستی بوونیان نیه،ئه‌م په‌یمانگه‌یانه جگه له پاشاگه‌ردانی بۆ شانۆی کوردی هیچی تریان تیا به‌دی ناکرێت. ئه‌مانه قابیلی ئه‌وه‌ن قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت و کار بۆ گۆڕانکاری بکرێت .ئه‌گه‌رێک ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌م ژماره زۆر له په‌یمانگه‌ی پێباشبێت ،ده‌بێت شانۆ کاران ئه‌مایان پێقبوڵ نه‌بێت.ده‌سه‌ڵات گۆڕانکاری له شکڵ و ژماره‌دا ئه‌بینێته‌وه نه‌ک له ناوه‌رک و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ک ئه‌کادیمی زانستی. ده‌بێت شانۆکاران خاوه‌ن بڕیار‌و فشاربن بۆ سه‌رده‌سه‌ڵات له پێناو به‌رزڕاگرتنی قودسیه‌تی شانۆ‌و به‌هاپیرۆزه‌کانی .ئه‌م کاره‌ش ئه‌و شانۆکارانه‌ی ده‌وێت که دڵسۆز و خه‌مخۆری دواڕۆژی شانۆی کوردین. ئێمه نابێت له چاوه‌ڕونی ده‌سه‌ڵاتدا بێن بۆ گۆڕانکاریه‌کان ،چونکه ئه‌وانه‌ی له‌به‌شه‌کولتوریه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتدا کارده‌که‌ن،به‌هه‌مان بیرکردنه‌وه‌و بۆچونی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رده‌م شاخه‌وه کارده‌که‌ن .که‌پێیان وایه هونه‌ر ده‌بێت به سیاسی بکرێت و هۆکاری هۆشیارکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ربێت. ده‌سه‌ڵات پێی وایه له ڕێگای ئه‌م په‌یمانگه‌یانه‌وه ڕۆشنبیری شانۆی بڵاو ده‌که‌نه‌وه،به‌ڵام بیر له‌وه‌وه ناکه‌ناه‌وه تا چه‌ند بنه‌ما زانستی وئه‌کادیمه‌یه‌کان بوونیان هه‌یه له په‌یمانگه‌یانه‌دا، نه‌بوونی هۆڵیکی شیاو بۆ شانۆ ،نه‌بونی هۆڵێکی سینه‌ما بۆ نیشاندانی فیلمێک له کوردوستان ،جگه له فه‌قێری ڕۆشنبیری به‌شه کولتوره‌یه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و ئاگادار نه‌بوون له دنیای هونه‌ر هیچی ترنیه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خه‌مخۆری هونه‌رو به‌تایبه‌ت هونه‌ری شانۆ بوایه ،ده‌بوایه په‌یمانگه‌کان له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رزی په‌یوه‌ندی بوونایه به په‌یمانگه‌کانی تری دنیاوه. وه‌ک ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که ئێستا له نێوان شانۆی نه‌ته‌وه‌یی کابوڵ له ئه‌فغانستان و شانۆی نه‌توه‌یی له نه‌رویچدا هه‌یه . کوردوستان 17 ساله ئازاده‌و ئه‌فغانستان ته‌نها 9 ساڵه، کاتیک له هه‌شتاکاندا شانۆی کوردی له‌و په‌ڕی هێزوتواندا بوو، له ئه‌فغانستان ده‌رگای شانۆکان داخرابوون. ئایا کێشه‌کان له‌چی دایه؟ من ئه‌م پرسیاره بۆ شانۆکاران به‌جێده‌هێڵم. ئه‌گه‌ر هه‌ر لێره‌وه په‌یامی ئه‌وه بگه‌یه‌نم که ده‌بێت شانۆکاران ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت ، تا ئه‌م ڕێکخراوه‌ش دروست نه‌بێت نه شانۆ و نه‌شانۆکاران نابنه خاوه‌ن شوناسی تایبه‌ت به‌خۆیان، ناشتاونن به‌سه‌ر گرفته‌کاندا زاڵ‌بن ،به‌بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه یه‌کسه‌ر تاوانبار ده‌کرێیت به که‌سیکی ئاژاوه‌چی و تێکده‌ری ڕێزه‌کانی هونه‌رمه‌ندان.که ئه‌م قۆناغه ده‌یان ساڵه له ئه‌وروپادا تێپه‌ڕیوه‌و هه‌ر هونه‌ره‌و خاوه‌ن ڕێکخراوی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و،که‌سیش تاوانبار ناکرێت به له ناوبردنی ڕوحی نه‌ته‌وه‌یی.
Sedikaziz27@yahoo.no
|