له(شۆرِش محه‌مه‌د)ه‌وه

له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌فته رووناكبیرییه‌ى كه به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتیى رۆشنبیرى و هونه‌ر له سلێمانى له رۆژانى 20تا25ى مانگى دیسه‌مبه‌رى ساڵى 2008له سلێمانى ئه‌نجامیدا، رۆژانى 24و25ى هه‌مان مانگ به‌رِێوبه‌رێتى هونه‌رى شانۆى سلێمانى، له‌سه‌ر هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى شانۆگه‌ریى(ئاوێنه)ى نمایشكرد.
شانۆگه‌رییه‌كه له نووسینى(ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید) و ده‌رهێنانى(ئاریان جه‌لال) و نواندنى(هاورِىَ قادر ره‌شید، گۆران عوسمان، شیلان عه‌بدوڵا و سالار ماهیر) بوو.
(ئاریان جه‌لال) كه ده‌رهێنه‌رى شانۆگه‌رییه‌كه بوو ده‌رچووى به‌شى شانۆى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانه و پێش ئه‌م كاره جگه له به‌شداریكردنى له كارنامه و فێستیڤاڵه‌كانى به‌شى شانۆى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كان له كۆمه‌ڵێك له به‌رهه‌مى شانۆیى تردا به‌شدارى كردووه له‌وانه: " یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر له شانۆیى (نه‌هه‌نگ) كه له ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند(هاورِىَ قادر ره‌شید) بوو و یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر له شانۆگه‌ریى(وێنه‌كانى باوكم) كه له ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند(دلێر ئه‌حمه‌د) بوو. "
مامۆستا(ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید) سه‌باره‌ت به تێكستى شانۆگه‌رییه‌كه و له لێدوانێكدا وتى: "شانۆنامه‌ى ئاوێنه باس له كۆستى مرۆڤێكى چالاكى رۆشنبیر و تێكۆشه‌رى ئه‌و وڵاته ده‌كا كه له غه‌ریبیا ناسنامه‌ى نامێنىَ و ته‌نیا له‌سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌كانى ده‌ژى. به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌كانیش لێى تۆراون، هه‌وڵ ده‌دا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ناخى خۆیدا بشكىَ، به‌ڵام بىَ ئامانجى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى نادا. كاتىَ قوتابى زانكۆ بووه، ئامانجێكى هه‌بووه و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر برِیارى خۆیدا شكاوه، هه‌روه‌ها كه پێشمه‌رگه بووه، ته‌نانه‌ت له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیش‌دا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌ست خۆى بووه و ئه‌وه‌ى جه‌لاده‌كان ویستوویانه ئه‌م نه‌یدركاندووه، چونكه خاوه‌نى ئامانجێك بووه و له‌وێوه ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌ست بووه. به‌ڵام ئێستا كه ئامانجى نه‌ماوه و نامۆیى جنیوێتى، ده‌سه‌ڵاتیشى له‌ده‌ست داوه، ئه‌میش ده‌زانىَ مرۆڤى بىَ ئامانج و بىَ ده‌سه‌ڵات به‌ناو زیندووه ئه‌گینا هیچ پاساوێكى نییه بۆ به‌رده‌وامى ژیان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌شى بێت و بچىَ پێى ناوترىَ زیندوو ".

جێى باسه ستافى به‌شداربووى ئه‌م به‌رهه‌مه شانۆییه پێكهاتبوون له " به‌رێوبه‌رى به‌رهه‌م(ئاكۆ سدیق) و یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر(نه‌هرۆ مه‌لا محه‌مه‌د) و ده‌رهێنانى گرته سینه‌ماییه‌كان(هاورِىَ به‌هجه‌ت) و وێنه‌گرتنى گرته سینه‌ماییه‌كان(رێبین ئه‌حمه‌د) دیكۆر(ئاریان عومه‌ر، عاسى محه‌مه‌د ) میوزیك(ئه‌حمه‌د ناتیق) و جێبه‌جێكردنى میوزیك(سالار ماهیر) و رووناكى(ئه‌میر ره‌زا) و ئارایشت(ئه‌ڤین غه‌ریب) و فۆتۆ و دیزاین(كاژاو محه‌مه‌د).