
ئه‌و سپێده ڕه‌نگ په‌ڕیوه‌ی ،......
دایكم وه‌ك پیرهدارێكی میهره‌بان
به‌سه‌ر مه‌ینه‌تییه‌كانی خۆیدا به‌ربۆوه ،
ئه‌وه‌م له خۆر ڕائه‌بینی ....
سبه‌ینێ نه‌چێته سه‌ر كار ،
یان هیچ نه‌بێت قردێله‌یه‌كی ڕه‌ش
بدات له یه‌خه‌ی چاكه‌ته ڕه‌نگ زیوییهكهی ،
كه مه‌ستییش هێنده‌ی چنگێكم ئه‌هێڵێته‌وه ،
وا ئه‌زانم ، شه‌قامیش خۆی لوول ئه‌كات ،
كۆڵان به كۆڵان له‌گه‌ڵما ئه‌گه‌ڕێت و
گۆرانیه‌كی كزهڵه و په‌شۆكاو ئه‌چڕێت
ئاسمانیش خزمایه‌تیی نمه و ڕه‌هێڵه ناكات و
ڕێگه‌ی بروسكه‌ش نادات ببێته‌وه به دراوسێی ؛
ئه‌فسووس ، شتاقیان نابینم و
هه‌موو خه‌یاڵه تهڕهكانم
سترانێكی ، لێو شه‌قار .. شه‌قارن ، ....
له سارایه‌كی كاكی به كاكییدا
*******
له‌وه بێ ئاگا نیم
هه‌تا قامی قیامه‌ت ، سه‌ر به‌ره‌و ژوور گالیسكه‌یه‌ك داژووم و
له بانی سه‌ره‌وه ، به‌ر لهخلبوونهوهی ئه‌و
تل ئه‌بمه‌وه دامێن ؛.
خودا هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ،.....
گه‌ڕی ئه‌و شیعره پاڵتۆ زلانه‌م پێ ئه‌كات
ئه‌و پاڵتۆیانه‌ی هه‌زار و یه‌ك گیرفانیان هه‌یه ،
هه‌زار و یه‌ك شێتی قسه خۆش و
هه‌زار و یه‌ك سه‌رخۆشی ڕۆح سووك و
هه‌زارو یه‌ك قه‌یره كچی شه‌ڵاڵ ، به ئاهی وشك و
هه‌زارو یه‌ك بێوه‌ژنی وشك ، به حه‌سره‌تی ته‌ڕ و
هه‌زار و یه‌ك دڵۆپه فرمێسكی ترساویان ، تیا جێ بۆته‌وه
خودا هیچی دی شك نابات ،
به ساویلكه‌یی خۆم تاوانبارم ئه‌كات
له‌و دڵسافییهم ئه‌پێچێته‌وه ......
كه بڕوام به بێ ئه‌قڵیی گوێ درێژ و
سپڵه‌یی پشیله و
پیرۆزیی په‌ره‌سێلكه نییه ؛
من هه‌ر وا بووم ،
به منداڵییش ئالووده‌ی ئه‌و گه‌مانه بووم
كه هاوڕێكانم به پهرێزیاندا نه ئه‌چوون
به ههرزهییش ، به‌و كچانه‌م ئه‌وت خۆشم ئه‌وێن
كه كوڕانی گه‌ڕه‌ك ، .....
شه‌و نه‌بوو پێیانه‌وه شه‌یتانیی نه‌بن
هه‌تا قامی قیامه‌ت ، سه‌ر به‌ره‌و ژوور گالیسكه‌یه‌ك داژووم و
له بانی سه‌ره‌وه ، به‌ر لهخلبوونهوهی ئه‌و
تل ئه‌بمه‌وه دامێن ؛.
خودا هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ،.....
گه‌ڕی ئه‌و شیعره پاڵتۆ زلانه‌م پێ ئه‌كات
ئه‌و پاڵتۆیانه‌ی هه‌زار و یه‌ك گیرفانیان هه‌یه ،
هه‌زار و یه‌ك شێتی قسه خۆش و
هه‌زار و یه‌ك سه‌رخۆشی ڕۆح سووك و
هه‌زارو یه‌ك قه‌یره كچی شه‌ڵاڵ ، به ئاهی وشك و
هه‌زارو یه‌ك بێوه‌ژنی وشك ، به حه‌سره‌تی ته‌ڕ و
هه‌زار و یه‌ك دڵۆپه فرمێسكی ترساویان ، تیا جێ بۆته‌وه
خودا هیچی دی شك نابات ،
به ساویلكه‌یی خۆم تاوانبارم ئه‌كات
له‌و دڵسافییهم ئه‌پێچێته‌وه ......
كه بڕوام به بێ ئه‌قڵیی گوێ درێژ و
سپڵه‌یی پشیله و
پیرۆزیی په‌ره‌سێلكه نییه ؛
من هه‌ر وا بووم ،
به منداڵییش ئالووده‌ی ئه‌و گه‌مانه بووم
كه هاوڕێكانم به پهرێزیاندا نه ئه‌چوون
به ههرزهییش ، به‌و كچانه‌م ئه‌وت خۆشم ئه‌وێن
كه كوڕانی گه‌ڕه‌ك ، .....
شه‌و نه‌بوو پێیانه‌وه شه‌یتانیی نه‌بن
******
چه‌ند جوانه هه‌میشه له ئاوازێك بخوێنیت .....
دراوسێكان ته‌قه‌ی سه‌ریان بێت ،
له‌سه‌ر په‌یژه‌ی هه‌شته‌می مۆسیقاوه بژه‌نیت و
سێ شه‌ممان سه‌ر بتاشیت و
چوار شه‌ممان نه‌چیته سه‌ر " شه‌خس " و
ڕۆژی هه‌ینی بچیته قوتابخانه و
به شه‌وان نینۆك بكه‌یت و
جه‌ژنی "ڕه‌مه‌زان " چوار ڕۆژ و
" قوربان " یش بكه‌یته سێ ڕۆژ ؛
گه‌وره‌ییه ، له حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌و كرمه بچووكه ڕابمێنیت …..
به كاوه‌خۆ ، شه‌ڕێكی نا به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ خاك ئه‌كات ،
له‌و مراوییه ورد بیته‌وه به باڵی خوێناوییه‌وه....
بێچووه‌كانی له سێرهی ڕاوچی قوتار ئه‌كات و
له بانیژه‌ی ئه‌وانه‌وه ،....
كرانه‌وه‌ی شكۆفه و
هه‌ڵوه‌رینی په‌ڕه ژاكاوه‌كانی خۆت بخوێنیته‌وه
چه‌ند جوانه هه‌میشه له ئاوازێك بخوێنیت .....
دراوسێكان ته‌قه‌ی سه‌ریان بێت ،
له‌سه‌ر په‌یژه‌ی هه‌شته‌می مۆسیقاوه بژه‌نیت و
سێ شه‌ممان سه‌ر بتاشیت و
چوار شه‌ممان نه‌چیته سه‌ر " شه‌خس " و
ڕۆژی هه‌ینی بچیته قوتابخانه و
به شه‌وان نینۆك بكه‌یت و
جه‌ژنی "ڕه‌مه‌زان " چوار ڕۆژ و
" قوربان " یش بكه‌یته سێ ڕۆژ ؛
گه‌وره‌ییه ، له حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌و كرمه بچووكه ڕابمێنیت …..
به كاوه‌خۆ ، شه‌ڕێكی نا به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ خاك ئه‌كات ،
له‌و مراوییه ورد بیته‌وه به باڵی خوێناوییه‌وه....
بێچووه‌كانی له سێرهی ڕاوچی قوتار ئه‌كات و
له بانیژه‌ی ئه‌وانه‌وه ،....
كرانه‌وه‌ی شكۆفه و
هه‌ڵوه‌رینی په‌ڕه ژاكاوه‌كانی خۆت بخوێنیته‌وه
*******
ئه‌وێ ڕۆژێ ،....
دایكم له‌سه‌ر چه‌رپای قاچ شكاوی سێبه‌رێكی خه‌ست ،
سێبه‌رێكی عه‌بووس ، .....
سێبه‌ری " مردن " ، لێی ڕاكشا و
كه‌چی ، بۆ به‌یانیی
خۆر ، وه‌ك نه بای دیبێت نه بۆران .....
هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له خه‌و هه‌ستا ،
ڕووبار هه‌ر سه‌ربه‌ره‌و خوار هاژه‌ی ئه‌هات و
باران به ڕیتمی جارانی ئه‌باریی ،
ئیتر گومانم له‌وه نه‌ما ،......
ئێمه هه‌موومان ڕه‌نگێكی مردووین ، .....
له كه‌ڤاڵێكی فه‌رامۆشكراودا ،
ئێمه هه‌موومان سه‌رقاڵی ڕاونانی سێبه‌ری خۆمانین ،......
له نیوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رمی پڕ غه‌فڵه‌تا ؛
ئێمه هه‌موومان گه‌مه‌ی شكاوی ده‌ستی منداڵێكین
كه چیدی كه‌ڵكی ئه‌وه‌مان نه‌ماوه ...
خۆیمان پێوه خه‌ریك بكات ،
گه‌مه‌یه‌كی تووڕ دراوین ،
گه‌مه‌یه‌كی تۆز لێ نیشتوو.
دایكم له‌سه‌ر چه‌رپای قاچ شكاوی سێبه‌رێكی خه‌ست ،
سێبه‌رێكی عه‌بووس ، .....
سێبه‌ری " مردن " ، لێی ڕاكشا و
كه‌چی ، بۆ به‌یانیی
خۆر ، وه‌ك نه بای دیبێت نه بۆران .....
هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له خه‌و هه‌ستا ،
ڕووبار هه‌ر سه‌ربه‌ره‌و خوار هاژه‌ی ئه‌هات و
باران به ڕیتمی جارانی ئه‌باریی ،
ئیتر گومانم له‌وه نه‌ما ،......
ئێمه هه‌موومان ڕه‌نگێكی مردووین ، .....
له كه‌ڤاڵێكی فه‌رامۆشكراودا ،
ئێمه هه‌موومان سه‌رقاڵی ڕاونانی سێبه‌ری خۆمانین ،......
له نیوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رمی پڕ غه‌فڵه‌تا ؛
ئێمه هه‌موومان گه‌مه‌ی شكاوی ده‌ستی منداڵێكین
كه چیدی كه‌ڵكی ئه‌وه‌مان نه‌ماوه ...
خۆیمان پێوه خه‌ریك بكات ،
گه‌مه‌یه‌كی تووڕ دراوین ،
گه‌مه‌یه‌كی تۆز لێ نیشتوو.
به‌رزان هه‌ستیار
مایسی2009
كۆلن/ ئه‌ڵمانیا
bhastiar@yahoo.de
مایسی2009
كۆلن/ ئه‌ڵمانیا
bhastiar@yahoo.de